مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی تێکۆشەروکەسایەتی ناسراوی ناوچەی دەربەندیخان کۆچی دووایی کرد

وێنهمەلا ئە‌حمەدی بانیخێڵانی کەسایەتی ناسراوو تێکۆشەری ماندوونەناسی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 29 مارسی 2013 لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دووایی کرد. مەلا ئەحمەدی بانیخێڵانی بە یەکێک لە دامەزرینەرانی حیزبی شیوعی لە کوردستان هەژمار دەکرێت ویەکیکە کەساتەیە هەرە دیرەکانی حیزبی شیوعی عێراق لە کوردستان وساڵانێکی دوورو درێژ هەردەم لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی ئەو حیزبە دا بووە. سەرکردەیەکی دیار وناسراوی ئەو حیزبە بوو.لەڕیزی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان چەندەها قربانی داوە لە سەرتای هەشتاکان لە خەباتی چەکداریدا هاوسەرەکەی شەهید بوو وە لە 31 ئازاری 1982لە شەڕی بەکربایەڤ بە دەستی جاشەکانی بەعس لە لایەن سەرۆک جاش تەحسین شاوەیسەوە شەهید کرا. ئێمە بە ناوی ماڵپەڕی دەربەندیخان. نێت وە سەرەخۆشی لە بنەماڵە ی خوالێخۆشبوو مەڵا ئەحمەدی بانیخێڵانی دەکەین داوای بەهەشتی بەرین بۆ خوالێخۆشبوو دەکەین ماڵپەڕێ دەربەندیخان. نێت

ڕێکه‌و 2013-03-29 17:17:38
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )