وتووێژی ماڵپەڕێ دەربەندیخان. نێت لە گەڵ بەڕێز دکتۆر حەکیم کەسایەتی چالاک وناسراوی شاری دەربەندیخان.

 Bild

وتووێژی ماڵپەڕێ دەربەندیخان. نێت لە گەڵ بەڕێز دکتۆر حەکیم کەسایەتی چالاک وناسراوی شاری دەربەندیخان. وتووێژەکە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێتەوە پرسیارەکان بە نووسراوەیی ئاراستەی دکتۆر حەکیم کراوە.

پرسیارەکان:

بەڕێز دکتۆر حەکیم کەمێک خۆتمان پێ بناسێنە:

دکتۆر حەکیم : حەکیم عەبدولکەریم خویندکاری زانستە سیاسیەکان قۆناغی چوارەم زیندانی سیاسی دیبلۆم: تەندروستی کۆمەڵ

پرسیاری یەکەم:

بەڕێز دکتۆر حەکیم تۆ وەک کەسایەتیەکی چالاکی شاری دەربەندیخان چۆن بەراوردی ئێستاو ساڵەکانی پێش چی گۆڕانکاریەک لە سیمای شاری دەربەندیخان دەبینی؟

دکتۆر حەکیم :

ئەگەر سە يرى رابردووى ئەم شارە بكە ين دەبینین پڕەلە جوانى ئەم شارە شارى فرة ئایين و نەتەوەو فرە ڕەگەزبووە بۆ نموونە : مەسیحی وئیزیدی وکاکەیی وشیعەو سونە هەبوونە واتە پێکەوەژیانێكی فرە کەلتووری هەبووە مێژوو ئەم شارە مێژووی پێکەوە ژیان وقبوڵکردنی یەکتری بووە، ئەمە لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە . بەڵام بە داخەوە ئەم شارە ئێستا ئەو فرە ییەی پێوە نەماوە کە بێگومان ئەمە پاشە کشەیەکی فەرهەنگیە. دەربەندیخان لە ڕووی ژینگەیی وبە سەربردنی کات، گەلێک پارکی جوان وسەرنج ڕاکێشی بووە لەوانە گەڕەکی سیروان (کەمپی خوار) و گەڕەکی تەمیمی ونیوکەمپ وپارکێکی ناو بازاڕ کە ئێستا تازەکراوەتەوە ، پارکی وەستانی ئۆتۆمبیل ،وە لە ساڵانی دوواتر بوونی ناوچەی سەلیم پیرک کە دارستانێکی قەشەنگ وبوو، بەڵام بە داخەوە ئێستا بەراورد بەو سەردەمە گەر پاشەکشە نەبووبێت ، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی لەو جۆرە نیە . وە ئەگەر سەیری ڕوبەری سەوزی لە گەڵ ژمارەی دانیشتووان ڕوبەری خانوبەرە بکەین بێگومان پاشە کشەی هەرە گەورە هەیە. لە ڕووی وەرزشیەوە ئەو جموجوڵە وەرزشیەی کە ساڵانی کۆن هەبووە من گەر بە هەڵە نەچووم لەو ڕوەشەوە پێسکەوتنی بەرچاو نابینرێت . نموونە: ساڵانە یارییەکانی گۆڕەپان و مەیدان ومارۆسۆنی درێژمەودا دەکرا، بەڵام بە داخەوە ئەوەی کە غیابی هەیە ئەو جۆرە یارییانەیە، بە تایبەتی پێشبڕکێی مەلەوانی وماراسۆن. ئەم شارە لە ڕووی زانستیەوە ساڵانی حەفتاکان و پێشتر بەشیکی کۆلێژی زانست جیۆلۆجی زانکۆی بەغدا دەهاتە ئەم شارە ، بە داخەوە هەموو قەزاکان کۆلێژ وهەندێکیان زانکۆی بۆ کراوەتەوە، تەنها دەربەندیخان نەبێت کە تەنانەت یەک کلۆلێژی پێڕەوانابینن. لە بوواری سەندیکاییەوە ئەم شارە ئەم شارە بزووتنەوەیەکی سەندیکای کرێکارانی چالاکی تێدابووە کە شایانی لە بیر نەکردنە. لە بوواری مشارەکەی ئافرەتان لە چالاکیە سیاسی وڕۆشنیرییەکان دەربەندیخان ئامادەیی ئافرەت تێدا بەرچاوبووە ، بۆ نموونە گەر لە شارەکانی تردا پیاو ڕۆڵی ژنی دەبینی لە شانۆکاندا ئەوا ئەم شارە هەرزوو ئەم ڕیجکەی شکاندو ئافرەت وەک بوونێکی بویر وسەربەخۆ تووانی لە بوواری شانۆدا ئەرکی خۆی ببینێت، ئەگەر سەیری ئێستای شانۆ لە دەربەندیخان بکەین لەو ڕوەشەوە پاشەکشەی تێدا بە دیدەکرێت.

پرسیاری دووەم:

شاری دەربەندیخان خاوەنی ڕووباری سیروان ودەریاچەی دەربەندیخان ڕووباری دێوانەو چەندەها کانیاوی سروشتیە ، بەڵام تا ئێستا ئاوی پاک خواردنەوەی تیا نەی، ئەمە کێ کەم تەرخەمە شارەوانی دەربەندیخان بەرپرسیار نەیە لەم بێئاویە؟

دکتۆر حەکیم:

یەکێک لە کێشە سەرەکی چارەسەر نەکراوەکانی ئەم شارە گرفتی ئاوی خواردنەوەیە ، کە بە بەڵگەو پشکنینی تاقیگەیی سەلمێنراوە ئەم ئاوە بە کەڵکی خوارد نایەت ، وە ساڵی 2011 کۆمەڵێک کەسانی ئەم شارە کۆنفرانسی تایبەتمان بەڕێوەبرد ، وە زۆرێک لە مامۆستای زانکۆو کەسانی ئەکادیمی بەشداربوون بە بابەتی زانستی ودەرئەنجامی ئەو پشکنینانەیان خستە ڕوو کە تایبەت بۆ کۆنفرانسەکە لە سەر ئاوی دەریاچەی دەربەندیخان کرابوو کە دووپاتی پیسی ئەم ئاوەیان کردەوە. بێگومان حکومەت بە گشتی بەرپرسیارە لەم گرفتە و دام ودەزگا ئیدارییەکانی دەربەندیخانیش بە تایبەتی ئەو دەزگایانەی بەرپرسن لەم کێشەیە وەك دایەری ئاو شارەوانی و تەنانەت بەڕێوەبەری ئیدارەی خوجیەتی (قایمقامیەت) وە دائیرەی تەندروستی کە لە زۆر قۆناغدا تەنانەت دەرئەنجامی پشکنینەکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا نەدەکرد.

پرسیاری سێهەم:

شاری دەربەندیخان خاوەنی سامانێکی سروشتی وەک بەردو دارستان وئاوە، ومرۆییە وە ڕۆشنبیرو چالاکی بواری سیاسی وکۆمەڵایەتیە، بەڵام ناو شاری دەربەندیخان شایستەی ئەو شارە نیە ، ئایا ئەمە پەیوەندی بە خەڵکی دەربەندیخانەوە نیە کە گرنگی بە شارەکەیان نادەن؟

دکتۆر حەکیم :

بەرپرسی یەکەم لەم بارەیەوە حکومەتە ، چوونکە هەتا ئێستا نەیتوانیوە ماستەرپلانێك بۆ ئەم شارە دابنێت . لە لایەکی دیکەوە بێگومان سەرمایەدارەکانی دەربەندیخان لە گەڵ ڕێزم بۆ زۆربەیان هەندێکیان لەبەر نەبوونی سیستەمی بانکی لەم وڵاتە دا تەنانەت خێزانەکانی خۆشیان سود لە پارەکانیان وەرناگرن، ئەمە لە لایەکەوە لە لایەکی دیکەوە زۆربەیان بەدووای زۆرترین دەسکەوت دەگەڕێن لە ڕێگەی ئاڵ ووێڵی زەوی وکاری دەستکەوتی خێرا کاردەکەن، وە بەداخەوە بەشیکی تری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاشەکشە ڕۆشنبیری و عەقڵانیەی کە دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستی نەتەوەیی وکاری خێرخوازی یان دروستکردنی پرۆسەی خزمەتگوزاری و ئامانج خزمەت بێت نەک تەنها قازانج واتە بەشێکی ئەم کەمو کورتیە لای هاووڵاتیانە.

پرسیاری چوارەم:

شارەوانی دەربەندیخان چەندەها زەوی وزاری خەڵکی داگیرکردوەو قەرەبووی نەکردوونەتەوە ئەم هێچ جیاوازیەکی هەیە لە گەڵ سەردەمی دەسەڵاتی سەدام وپێش سەدام کە زەویان لە خەلک بە بێ قەرەبووکردنەوە داگیردەکرد بۆ نموونە زەوییەکانی کانی سارد وچەن شوێنێکی تر؟

دکتۆر حەکیم :

من بۆ خۆم ئەو مافە نادەم بە خۆم بە هیچ جۆرێک بەراورد بکەم لە نیوان ئەم شیوازەی بەڕێوەبردنەو ڕژێمی بەعسی ، بەڕاستی ڕژێمی بەعس تەنها دەبێت بەراوردی لە گەڵ مۆسۆلینی وهیتلەرو بەشار ئەسەد بکرێت ، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم ئیدارەوبەڕێوەبردنە لە ژێر پرسیاری گەورەو کەم وکوڕی زۆردان. سەبارەت بە کانی ساردییەکان: ئەوە گرفتێکە بەڵام لە ئەوەندەی من ئاگاداربم ئەو بابەتە لە چارەسەردایە وهەندێک کاری پراکتیکی قەرەبوو کردنەوەی جوتیارەکان کراوە، بەڵام ئەوەی گرفتە جوتیارێک ئەوەندەی لە خەمی قەرەبوو وەرگرتندایە ، ئەوەندە خەمی هێستنەوەی زەویەکەیدا نیە بۆ ئەوەی بیکات بە کشتوکاڵ ، بێگومان لێرەش حکومەت بەرپرسە لە پاشەکشەی پیشەی کشتوکاڵی و نەبوونی هاوکاری بۆ جوتیاران ونەبوونی سیستەمی کشتوکاڵی مۆدێرن و نەبوونی پەروەردەی جوتیارانەی هاوچەرخ بۆ کاری کشتوکاڵی وە ئەوەی کە ئایا قەرەبووکە دادپەروەرانەیە یان نا ئەوە پێویستە جوتیارەکان پارێزەریان هەبیت و بەرگری لە مافەکانی خۆیان بکەن.

پرسیاری پێنجەم:

لە شاری دەربەندیخان تا ئێستا چەندەها کۆنە جاش وبەعسی خاوەن پێگەو دەسەڵاتن لە ناو دام ودەزگاو پارتەکاندا ، ئایا ئەمە هۆکاری چیە، دەربەندیخان کەسانی بە توانای تیا نیە کە ڕابووردوویەکی پاکی هەبێت وخەمخۆری شارەکەی بێت؟

دکتۆر حەکیم:

ڕاستە لە کوردستان بە گشتی ودەربەندیخانیش بە تایبەتی دەتوانین بڵێین کە شێوازی بەڕێوەبردن ودامەزراندن لە پۆستە باڵاو پسپریەکاندا بە لێهاتوویی و پیوەری شارەزایی بەڕیوەبردن نەکراوە بەڵکو لە سەر حسابی حیزبایەتی ووەلا بوون بۆ کەسە بەرپرسەکان بووە ئەمە هەرە گورزی گەورەی لە سیستەمی بەڕێەوەبردنی کوردستان وەشاندوە وە ئەو هەموو قەیرانانەی لە گەندەڵی و خراپی خزمەتکردن بە هاووڵاتیان دەکرێت ئەم هۆکارەیە. بەڵام کاتێ کە قسە لە کۆنە بەعسی و... دەکرێت بێگومان ئەوە هەڵەیەکی تێپەڕبوو، وە بەشیکی پەیوەندی بە منافەسەی هەردوو حیزبی پارتی ویەکێتیەوە هەیەو ، وە پاساویش لێبووردنی گشتی بەری کوردستانی بوو. بەڵام بە ڕای من نەدەبووایە پۆست وپلەی تایبەت وهەستیاریان پێبدرایە، بەڵام بە داخەوە ئەوە ڕوویدا و کاریگەری سەلبی هەبوو لە سەر پرۆسەی سیاسی. ئەوەی ئێستا گرنگە بیڵێین ئەوەیە کێ دەتوانێ باشترین حوکمڕانی بکات و باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان بکات، چوونکە ڕابردووی پاک وئێستای چاک لە زۆر شوێندا پێچەوانە بووەتەوە. بەڵام نابێت و ناکرێ بێدەنگ بین لە لێپرسینەوە بەرامبەر ئەو کەسانەیکە تاوانیان کردوە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی کورد ئەوەش لە ڕێگەی دادگاوە نەک بە تۆڵەی کەسی وعەشایەری.

پرسیاری شەشەم:

تونێلەکەی دەربەندیخان بووتە مەترسی بۆ ژیانی هاووڵاتیانی شاری دەربەندیخان، کەی ئەم کێشە چارەسەر دەکرێت، وە بۆ خەڵکی دەربەندیخان فشاری زیاتر ناخەنە سەر بەرپرسان بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، ئایا هۆکارەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ کڕینی زۆرینەی خەڵک بە موچەی تایبەت لە حکومەتەوە بۆ بیدەنگکردنی خەڵک، ئایا ئەمە تا چەندی دەگڕێتەوە بۆ کەم تەرخەمی خەڵکی شارەکە خۆی بە تایبەتی خەڵكە ئەسڵیەکەی؟

دکتۆر حەکیم:

ئەم کێشە هیچ پەیوەندی بە کەمتەرخەمی هاووڵاتیانەوە نیە ، ئەمە پرۆژەی ستراتیژیەو دەبێت حکومەت پیلانی تۆگمەی هەبێت بۆ چارەسەری وە ئەوەی لە سەر هاووڵاتیانە داواکاری وفشارە بێگومان دەربەندیخانیەکان هەرگیز بێدەنگ نەبوون و چەندین جار فشارو داواکاری کراوە بەڵام حکومەت کەمتەرخەمە لەم بووارەدا .

پرسیاری حەوتەم:

لە ناوچەی دەربەندیخان دەیان شوێنی خۆش و گونجاو هەیە بۆ گەشت وگوزار ، تا ئێستا هیچ شوێنێک لە دەربەندیخان بنیات نەنراوە بۆ گەشتگوزار، ئەمە دەسەڵات، یان سەرمایەگوزار، یان خەڵکی ناوچەکە بەرپرسیارن لێی؟

دکتۆر حەکیم:

من پێستر وەڵامی ئەم پرسیارەم داوەتەوە بە پلەی یەکەم حکومەت وە بەشێکی لە سەر شانی هاووڵاتیانە بە تایبەت سەرمایەدارەکان بەڵام ئەمەش پێویستی بە یاساو ڕێکخستن و ماستەرپلان هەیە، وە ئەوەی لە سەر شانی ئێمە بێت بۆ ئەم مەبەستە بە هاوکاری کۆمەڵێک چالاکوان و خەمخۆرو ڕۆشنبیرو کەسانی ئەکادیمی کۆنفرانسێکمان بەست وە زۆر پێسنیاری باش وبە جێمان خستە ڕوو بەڵام بە داخەوە حکومەت هیچ بە دەم ئەم هەنگاوەشەوە نەهات ، دەربەندیخان غەدری گەورەی لێکراوە لە ڕووی خزمەتگوزاری وگەشت وگوزارەوە .

پرسیاری هەشتەم:

ئایا خەڵکی دەربەندیخان بۆ پاک وخاوێنی شارەکەیان ڕاناگرن ، وە تۆی بەرێز وچالاکوانانی تر بۆ هەڵمەتێکی دەستپێشخەری پەروەردەکردەکردن بۆ پاک وخاوێنی وپاراستنی ژینگەی شارەکە ناکەن؟

دکتۆر حەکیم:

دەربەندیخان یەکیکە لە شارە خاوێنەکان بەشیکی دەگەڕێتەوە بۆ سروشت وهەڵکەوتەی جوغرافی وە تا ڕادەیەك هۆشیاری ژینگەیی لەم شارەدا هەنگاو دەنێت بۆ پێشەوە چەندین گروپی ژینگەی تێدا هەیە خۆبەخشانە کاردەکەن ، بەڵام ئەم بابەتە پێویستی بە کاری بەردەوام و هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی پاراستنی ژینگە و پاك وخاوێنی هەیە بێگومان ئیمەش خۆمان بەبەرپرس دەزانین لە هەر کەم وکورتیەکی هۆشیاری ژینگە لای هاووڵاتیان .

پرسیاری نۆیەم:

بەڕێتان لە گەڵ چەند چالاکوانێکی تردا کە ئێمە لە پاشەڕۆژدا بە دیداریان دەگەین ، هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستانتان ڕێکخست، دەستخۆشیتان لێدەکەین وە نموونەتان زۆر بێت، تا چی ڕادەیەک خەڵکی شاری دەربەندیخان ئامادەبوون کۆمەکێ خوشک وبرایانی ڕۆژئاوایان بکەن؟

دکتۆر حەکیم:

ئەوەی بەدیدەکرا لە هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بە ڕاستی بوونی هەستی بەرزی نەتەوەیی و هاوسۆزی بوو بۆ ئەو خەڵکە وە زیاترین کەس هاوکاریان کرد تەنانەت چەندین منداڵ دەهاتن 1000 دیناریان دەهینا بۆ بەخشین بە سندوقەکان دەیان ووت خاڵۆ 500 دینارمان بدەنەوە ، یەکیک لەو کارانە بوو کە دەبیت شانازی پێوە بکەین چوونکە دەربەندیخان لە سەرەتا شارەکان بوو بۆ پێسەنگی لەم بووارەدا وەلەم پرۆژەیەدا یەکڕیزی وتەبایی هەموو حیزب ولایەنە سیاسیەکان و چین وتوێژەکان بە دیدەکرا کە کارێکی دڵخۆشی بوو.

پرسیاری دەیەم:

لە ناو دامودەزگاکانی شاری دەربەندیخان وپارتە سیاسیەکاندا گەندەڵیەکی یەکجار زۆر بە دیدەکرێ،نەک هەر دەسەڵات بەڵکو پارتە ئیسلامیەکان کە پرۆژەی مزگەوت دروستکردنیان هەبوو ئەو کەسانە کە سەرپەرشتی پرۆژەکان ، لە ناکاودا زۆر دەوڵەمەند بوون، وە هەروەها لە دەسەڵاتیش، ئایا ئەوە دزی وگەندەڵی نیە؟

دکتۆر حەکیم:

بە ڕاستی ئەوەی تۆ دەیڵێیت گەر وابێت فعلان گەندەلیە بەڵام ئەوە پێویستی بە دۆکۆمێنت وزانیاری وردی دەوێت ووە ڕاستە گەندەڵێ تەواوی جەمگەکانی حکومڕانی داگیرکردوە ، وە پێویستی بە دەیان دەزگاو ناوەندی لێکۆڵینەوەو تەفعیلکردنی چاودێری دارایی ولیژنەکانی شەفافیەت هەیە، ئەگەر نا ئەوە تەنها بە قسە ناتوانین ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببینەوە ، وە ئایا تەنها لە دەسەڵات گەندەڵێ هەیە؟ ئەوە لۆجیکی داراییەوە گەندەڵێ کاتێ دەوترێ گەندەڵی کە خراپ بە کارهێنانی دەسەڵات و توانا داراییەکانی خەڵك لە لایەن حکومەتەوە بەکاربیت ، ئەگەر نا بێگومان لە وڵاتی بێدام ودەزگای مۆدێرن خەڵکان و پارتە سیاسیەکانیش تێوەدەگلێن بە گەندەڵی بە شیوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەتوخۆ.

پرسیاری یانزەیەم:

دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن هەموویان هەمان ڕابووردوویان هەیە، واتە دزی وگەندەڵێ و شەڕی ناوخۆ، ئایا کوردستان پێویستی بە هێزێکی ڕابووردوو پاکتر نەی بۆ چاکسازی وپێشخستنی کوردستان لە بواری ئابووری دیموکراتی وبوارەکانی تر؟

دکتۆر حەکیم:

من تێناگەم یەگەر دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆن هەمان ڕابردوویان هەبیت لە گەندەڵی وشەڕی ناوخۆ ئایا ئەو هێزە لە کوێوە بیهینینە دەرەوە بۆ کارکردن و بنیات نانی کۆمەڵگایەکی خاوەن دام ودەزگا بە ڕای من ئاساییە ئەگەر ئەم هێزانە هەندێکیان لە ڕابردوو دا بەشێك بووبن لە دەسەڵات و ، وە بەشداربووبن لە حکومڕانی و ئەو گەندەڵێانەی کە ڕوویانداوە فیعلا پێویستی بەوە هەیە وەك هەموو دۆسیەیەك دادگا ئەوە یەکلا بکاتەوە . بەڵام ئەوەی دەبیت جیاوازی بکرێت ئەوەیە کە دەبیت ئەو پرسیارە بکرێت ئایا ئەم هێزانە کە ئێستا لە گۆڕەپانی سیاسیدا خەبات دەکەن بەرپرسن لەوەیکە لە ئێستا ڕوو دەدات ؟ بێگوماننەخێر بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بوواری حکومڕانیەوە هەیە لە هەموو بووارەکاندا چوونکە ئەمان بەرپرس نین لەوەی دەگوزەرێ لە نیو دام ودەزگا حکومیەکاندا ، بەڵام دەکرێت بڵێین بەرپرسن گەر وەك پێویست کار بۆ هۆشیارکردنەوە و جوڵانی کەملایەنی نەکەن بۆ فشار خستنە سەر دەسەڵات وە گەر کاری سیاسی و حیزبیان بکەنە ئامانجی دەستکەوتە حیزبیەکانی خۆیان نەک کۆمەڵگا. ئەوەی کە پێویستە بووترێ کوردستان پێویستی بە جەسپاندنی پرینسیپەکانی دیموکراتی ودادپەروەریە ئەوەش بێگومان پێویستی بە هەموو کەسانی دڵسۆزهەیە ئەوەش کەریگەرخستنە سەر دەسەڵاتی سیاسی و دوواتر جوڵاندنی ئەو توانا و کەسە دڵسۆزانەی کە لە ناو لایەنەکانی دەسەڵاتدا هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت سیستەمیکی هاوچەرخ لە بەڕێوەبردن بێت ە ئاراوە. ماوەتەوە بڵێم دەربەندیخان پێسکەوتنی بەرچاوی لە هەموو بووارەکانی سیاسی وڕۆشنبیری وکۆمەڵایەتی و ئابووری بووارەکانی تر کە سیمای شارستانیەت ببەخشی بەم شارە بەدیناکرێت بەراورد بەم سەردەمی پێشکەوتنە ئەگەر سەیری ڕابردووی بکەین ئەوەی پێویستە دەبیت کار بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵك بکەین وگرنگترین هەوڵیش لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکەکانی ئەم شارە یە بەڵام ناکرێ بە هاوگرنگی ڕوخانی ڕژێمی بەعسم لە بیر بچێت کە گرنگترین مافی ئینسانی بونمان لێسەنرابوو ئەویش ئازادی بوو. حةكيم عبدالكريم دربنديخان 29-3-2013 خويندكارى زانستة سياسيةكان قوناغى ضوارةم زيندانى سياسى دبلوم: تةندروستى و كومةل
ڕێکه‌و 2013-03-29 19:19:18
به‌شی ( وتوێژو چاوپێکەوتن )