شابەندەربە ناوی ماڵکێەوە ڕێگری لە دەستگیرکردنی مەشعائەلجەبوری دەکات.

 وێنه

عزەت شابەندەر پەرلەمانتاری فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە ناوی ماڵکێەوە ڕێگری لە دەستگیرکردنی مەشعائەلجەبوری دەکات.

پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا عزەت شابەندەر بەناوی نوری ئەلماکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاسایشی تایبەتی فڕۆکەخانەی بەغدا  ئاگادرکردەوە کە نابێت مەشعان ئەلجەبوری دەستگیر بکرێت، کاتێک ئاسایشی تایبەتی فڕۆکەخانە لە هەوڵی دەستگیرکردنی مەشعان ئەلجەبوریدا بوون، عزەت شابەندەربە ئاسایشی تایبەتیت فڕۆکەخانەی بەغدای لە پەیوەندیەکی تایبەتدا کە ئەو لە لایەن نوری ئەلمالکیەوە ڕاسپێردراوە کە یاوەری مەشعان ئەلجەبوری بکات بۆ نوسینگەی تایبەتی نوری ئەلمالیکی، کاتێک ئاشکرا بوو کە  مەشعان ئەلجەبوری  گەشتوەتە فڕۆکەخانەی بەغدا، مەشعان ئەلجەبوری لە ڤێلایەکی شابەندەر لە بەغدا نیشتەجێیە.

بە پێی سەرچاوەیەکی هێزێکی ئاسایشی عێراقی کە لە فڕۆکەخانە بەغدا دامەزراوە، ویستوویانە مەشعان ئەلجەبوری بە پێ فەرماێکی دادگای عیراقی دەستگیری بکەن کە بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو دەرچووە.

وە هەروەها سەرچاوەکە وتی عزەت شابەندەر بە خودی خۆی ڕاستەوخۆ هاتوەتە فڕۆکەخانەی بەغدا وداوای کردوە نابێت مەشعان ئەلجەبوری دەستگیر نەکەن و هەموو دۆکۆمینتە فەرمییەکانی بۆ بگەڕێننەوەو ئەو لە لایەن نەسینگەی نوری ئەلمالکیەوە ڕاسپێردراوە بۆ یاوەریکردنی مەشعان ئەلجەبوری بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران، وە سەرچاوەکە ئاماژەیشی بەوە کرد کە عزەت شابەندەر وتویەتی ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە کۆنەو کاری پێناکرێت بە پێی هەواڵی براثا نیوز لە زاری شابەندەرەوە.

هێزەکانی ئاسایشی عێراقی سەرسوڕمانی خۆیان دەربارەی ڕەفتاری شابەندەر دەربڕی کە لەلایەکەوە ‌ەڕەشەی دەکردو لە لایەکەوە بە ناوی دادگای عیراقی قسەی دەکرد ووە لەلایەکی تروە خۆی وەك دەسەڵاتی سەروی لایەنە ئاسایشیەکانی عێراقی نیشان داوە.

ئەندام پەرلەمانی دەوڵەتی یاسا عزەت شابەندەر توانی دوێنێ دووای نیوەڕۆ مەشعان ئەلجەبوری دەستگیرکردن لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕزگار بکات.

شایانی باسە مەشعان ئەلجەبوری کەسێکی داواکراوە لەلایەن دادگای عێراقیەوە وە فەرمانی دەستگیرکردنی بە تۆمەتی دزی وگەندەڵی دارایی وە هەروەها بە تۆمەتی پشتگیری وهاوکاری تێرۆر و بانگێشە وهاندانی توندوتیژی لە ساڵانی ڕابووردودا،.

وە بە پێی زانیاریەکان کە مەشعان ئەلجەبوری داواکراوێکی دادگایەو وە لە ماڵی ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا نێستەجێیە جێی گومان وسەرسوڕمانە.

وە هەروەها لە وتەیەکی پێسسوی عزەت شابەندەر کە وتوویەتی کە هەندێك کەرەسەو ئامێری کەنالێ ئەلشعب کە خاوەنەکەی مەشعان ئەلجەبوریە لە سوریاوە هێناوەتە عیراق، بەڵام ڕەتی کردەوە کە کەنالی ئەلشەعب لەماڵی ئەوەوە لە ناوچەی حارثیەی نزیک ناوچەی سەوز پەخش بکات یان  نەیکات.

ڕێکه‌و 2013-03-31 09:50:17
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )