ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی

وێنه 

ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی  و نوسه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌م بوارانه‌
 
گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، به‌چه‌ند
هه‌نگاوێكی جۆراوجۆر هه‌ڵده‌سێت به‌ پۆلێنكردن و ریزبه‌ندیكردنی كێشه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان... 
 
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواكارین له‌سه‌رجه‌م توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی  و نوسه‌ران و شاره‌زایانی ئه‌م بوارانه‌ ، به‌هۆی تێبینیكردن و ئه‌زموونی خۆیان ، هاوكاریمان بكه‌ن به‌ناردنی لیستی كێشه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ریزبه‌ندیكردن و پۆلێنكردنیان به‌پێی گرنگترین كێشه‌.
 
مه‌به‌ستیشمان له‌ ناردنی ئه‌و زانیارییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ، تا به‌هه‌وڵێكی ده‌سته‌جه‌معی بتوانین لیستی كێشه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و به‌شێوه‌ و رێگای جۆراوجۆر كاربكه‌ین له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان.
 
تكایه‌ لیستی ریزبه‌ندی كێشه‌كان بنێرن بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌:
بۆ زانیاری زیاتر
 
سوپاسی هاوكاریتان ده‌كه‌ین
له‌گه‌ڵ رێزی
هادی ئه‌مین ـ رێكخه‌ری گروپی ئاشتی بۆ پرسه‌ ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
ڕێکه‌و 2013-04-10 14:31:03
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )