جوانترین چیرۆك بڵاوكرایه‌وه‌ berg-chirok-j.k
embed">دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی
زۆر كتێبی جوانترین چیرۆكی نووسه‌رو شاعیر (جه‌لال قادر)، چاپكراو كه‌وته‌ ده‌ستی
خوێنه‌ران.




embed">جه‌لال قادر له‌دایك
بووی شاری كه‌ركوك‌و ئێستا له‌وڵاتی كه‌نه‌دا نیشته‌جێیه‌ كتێبه‌كێی به‌ناونیشانی (جوانترین
چیرۆك ) چاپكردن كه‌وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی پێده‌دات "زۆربه‌ی چیرۆکه‌کان له‌ سایت
و ڕۆژنامه‌ كوردی وبیانیه‌كان بلاوکرابونه‌ته‌وه‌، به‌ پێویستم زانی گۆڵبژێرێان
بكه‌م و هه‌ندێك له‌وانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو نووسراونه‌ته‌وه‌ کۆیان که‌مه‌وه‌و،
له‌گه‌ل گۆڕین و لابردنی چه‌ند زاراوه‌یه‌کی بیانی ئاماده‌یان بکه‌مه‌وه".




embed">ئه‌وه‌شی گوتوه‌"
لێره‌شه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و هاوڕێ ودۆستانه‌ ده‌كه‌م كه‌ به‌هه‌وڵ ماندووبوونی ئه‌وان
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكه‌ رووناكی بینیی".




embed">جوانترین چیرۆك له‌قه‌باره‌یه‌كی
مامناوه‌ندی 190 لاپه‌ره‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌و چیرۆكه‌كانیش زۆربه‌یان له‌واقیعی
كوردستانه‌وه‌ نزیكه‌و هه‌ندێكێ تریشیان سه‌ربوده‌ی ژیانی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی نووسه‌ره‌.




embed">سه‌رجه‌م ئه‌و چیرۆكانه‌ش
كه‌له‌كتێبه‌كه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ 33 چیرۆكن.




embed">بۆ خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌
به‌شێوه‌ی دیجیتاڵی ده‌توانن سه‌ردانی كتێبخانه‌كانی شارو شاروچكه‌كانی كوردستانیشدا
هه‌یه‌.




ڕێکه‌و 2012-08-07 14:10:39
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )