ئیمپراتۆری ئه‌مریکا تا ساڵی 2020 به‌رده‌وام ده‌کاتjan-galtung

     دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نستیتۆی ئاشتی ئۆسلۆ پرۆفیسۆر د. ژان گالتونگ که‌ تا ئێستا ناوبژیوانی (50) شه‌روپێکادانی کردوه‌ وتی که‌ ئه‌و ئاماده‌یه‌ بۆ درووست بوونی ئاشتی له‌ کوردستان رۆل وه‌رگرێت. گالتونگ به‌ لێدوانێکی تایبه‌ت به‌ ANF ی ده‌ستنیشانیکرد سه‌ر پلانێک و ده‌ستنیشانیکرد که‌ پرسی کورد ده‌توانێت به‌ پێکهاتنی کۆنفێدرالیزمی کوردستان له‌ 4 هه‌رێمی ئۆتۆنۆم له‌ (4) وڵاتان دابمه‌زرێت، و چاره‌سه‌ری پێک بیت.پرۆفیسۆر د. ژان گالتونگله‌ ساڵی 1930 له‌ ئۆسلۆی پایته‌ختی
نه‌رویج له‌ دایک بووه‌ و وه‌کو خولقێنه‌ری زانستی لێکۆلینه‌وه‌ی شه‌روپێکادانه‌کان
ده‌ناسرێت. گالتونگ له‌ ساڵی 1957 یه‌که‌مین ئه‌نستیتۆی ئاشتی له‌ ئه‌وروپا به‌
ناوی ئه‌نستیتۆی ئاشتی ئۆسلۆی کرده‌وه‌. له‌م رۆژه‌وه‌ تا ئێستا ناوبژیوانی (50) شه‌روپێکادانی
کردوه‌
.



له‌ کاتی شه‌ری جیهانی دوویه‌میندا، باوکی گالتونگ شاره‌داری
ئۆسلۆ بوو. دواتر سه‌ربازانی نازی(ئه‌لمان) هاتن و باوکیان ده‌ستگیر کرد و هه‌ره‌شه‌ی'
ئه‌گه‌ر بۆمباران به‌رده‌وام بکه‌ن' ئه‌و پیاوه‌ ده‌کوژین، له‌ به‌ریتانیان کرد. گالتونگ
له‌ دوای 14 مانگ گه‌یشته‌وه‌‌ باوکی



ئیمپراتۆری ئه‌مریکا تا ساڵی 2020 به‌رده‌وام ده‌کات



پرۆفیسۆر د. ژان گالتونگ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ساڵی 2009
خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵ درا به‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما، ناره‌زایه‌تییه‌کی
توندی نیشاندا و وتی:' بوش ته‌نیا له‌ ئه‌فغانستان و ئێراق، به‌ڵام ئۆباما له‌
پاکستان، سۆمالی، یه‌مه‌ن و لیبیاش شه‌ری کرد. بۆ نموونه‌ ژۆسێ فیگۆرێس وڵاته‌که‌ی
له‌ کودتایه‌ک رزگار کرد، به‌ڵام هیچ خه‌ڵاتێکی وه‌رنه‌گرتوه‌. به‌ هه‌مان شێواز چین
و هندستان په‌یمانی ئاشتییان قاژۆ کرد، به‌ڵام به‌ هیچ شێوازێک خه‌ڵات نه‌کران
'.



گالتونگ ده‌ستنیشانیکرد که‌ فرۆکه‌ بێ فرۆکه‌وانه‌کانی ئه‌مریکا
که‌ ده‌یفرۆشێته‌ ده‌وڵه‌تی تورک، زۆر مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی کۆمه‌ڵکوژی و
وه‌کو تاوانێکی مرۆڤایه‌تی به‌ ناوی کرد. گالتونگ ده‌ڵێت که‌ ئیمپراتۆری ئه‌مریکا
تا ساڵی 2020 به‌رده‌وام ده‌کات. له‌ ساڵه‌کانی 1980 گالتونگ به‌ر له‌ هه‌ر که‌سێک
وتبووی که‌ دیواری به‌رلین هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بلاو ده‌بێته‌وه‌
.



ژان گالتونگ ده‌ستنیشانیکرد که‌ هه‌ر وه‌کو نه‌خۆشییه‌کان،
شه‌ره‌کانیش ده‌رمان ده‌کرێن و به‌ رێگای یه‌که‌مین زانستی ئاشتی له‌ سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت
"Transcend Peace" که‌ خۆی دایمه‌زراندوه‌،
هه‌موو شه‌روپێکادانه‌کانی جیهان چاودێری ده‌کات. ترانسیت ئینتێرناشێنال
(TRANSENDInternational) که‌ گالتونگ خۆی
دایمه‌زراندوه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکه‌وێت، ناوبژیوانی
لایه‌نه‌کانی شه‌ر ده‌کات. پرۆفیسۆر د. ژان گالتونگ تا ئێستا له‌گه‌ل (400) پسپۆر
خه‌باتی ناوبژیوانی به‌رێوه‌ ده‌به‌ن
.



گالتونگ له‌ سریلانکا، ئه‌فغانستان و به‌ر له‌ شه‌ره‌که‌ی
ئێراق، له‌گه‌ل سه‌دام دیداری ئه‌نجام دابوو و ناوبژیوانی کردبوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل
قه‌دافیش دیداری ئه‌نجام دابوو، هه‌وڵدانه‌کانی بۆ ناوبژیوانی له‌ قه‌یرانی سوریا
و شه‌روپێکادانه‌کانی کوردستانی بۆ
ANF باس
کرد
.



پێویسته‌ بچمه‌ دیمه‌شق



پرۆفیسۆر گالتونگ ده‌ستنیشانیکرد که‌ له‌م رۆژه‌یه‌وه‌ قه‌یرانی
سوریا ده‌ستیپێکردوه‌، ره‌وشه‌که‌ چاودێری ده‌کات و ده‌یه‌وێت شیکاری بکات و وتی
که‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا بچێته‌ دیه‌شق و له‌گه‌ل بشار ئه‌سه‌د دیدارێک
ئه‌نجام بدات. گالتونگ وتی که‌ ئه‌رکێکی فه‌رمی نییه‌ و وتی:' به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که‌ فایده‌یه‌کم بۆ ئه‌مه‌ هه‌بێت، گه‌لێک که‌س داوای ئه‌وه‌م لێده‌که‌ن
'.



گالتونگ وه‌ڵامی پرسیاری'قه‌یرانی سوریا چوون چاره‌سه‌ر
ده‌بێت؟' ی دایه‌وه‌ و وتی:' بابه‌تی سه‌ره‌که‌، هه‌تا چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌کی به‌رچاو
ئه‌نجام نه‌درێت، ئاشتیش درووست نابێت. به‌ پێشبیینییه‌کی گه‌وره‌وه‌، چاره‌سه‌ری
له‌ فێدراسیۆنێکی سوریا دایه‌. بۆ هه‌ر هه‌رێمێک چاره‌سه‌رییه‌ک دیموکراتی. چاره‌سه‌رییه‌کی
وه‌ها له‌به‌رده‌م سوریا دایه‌ و ده‌بێت ئه‌مه‌ قبوڵ بکات
'.



بۆ کوردستان پلانێک له‌ (3) هه‌نگاو



هالتونگ وه‌ڵامی پرسیاری' ئایا تا ئێستا بۆ ئاشتی له‌
کوردستان چیتان کرد؟' ده‌توانرێت که‌ بڵێن (20) ساڵه‌، به‌ تایبه‌تی من له‌ تورکیا
بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ناوبژیوانیم کردوه‌' و ده‌ستنیشانیکرد که‌ ئه‌وه‌
ناتوانێت له‌م باره‌وه‌ زانیاری به‌رفراوان بدات و بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کوردیش ،
پلانێک که‌ له‌ (3) هه‌نگاو پێک ده‌ێت، ده‌ستنیشان ده‌کات
:'



هه‌نگاوی یه‌که‌م:' ده‌بێت له‌ وڵاتانی تورکیا، ئێران، ئێراق
و سوریا، مافه‌کانی مرۆف و مافی کوردانیش له‌ ناویدا باشتر بکرێن
.



هه‌نگاوی دوویه‌م:'پێویسته‌ کورد له‌ هه‌ر چوار وڵات بگه‌نه‌
مافه‌کانی ئۆتۆنۆمی. به‌شی ئێراق بۆ ئه‌مه‌ ئاماده‌یه‌
.



هه‌نگاوی سێیه‌م:' ده‌بێت هه‌ر چوار ئۆتۆنۆم کۆببنه‌وه‌
و کۆنفێدرالیزمی کوردستان دابمه‌زرێنن. پێویسته‌ ده‌وڵه‌تی تورکیش کۆنفێدرالیزمی
کوردستان قبوڵ بکات
'.



ڕێکه‌و 2012-08-07 14:17:58
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )