پێویسته‌ بكوژانی سوزان هاشم و خێزانه‌كه‌ی بدرێنه‌ دادگاو قورسترین سزا بدرێن

   قوتابیانی كوردستان وێرای دڵگرانییمان به‌رانبه‌ر به‌و تاوانه‌ ، به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ریسوای ده‌كه‌ین".

له‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ (داركۆ نیوز) نێردراوه‌ هاتووه‌ " و داوا له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه‌ بكوژانیان به‌ زوترین كات بدوزرێنه‌وه‌و بدرێنه‌ دادگاو توندترین سزا بدرێن".

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌:

پێویسته‌ بكوژانی سوزان هاشم و خێزانه‌كه‌ی بدرێنه‌ دادگاو قورسترین سزا بدرێن

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2/8/2012 له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركوك 4 ئه‌ندامی خێزانێك له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ ناشرینترین شیوه‌ تیروركران و سه‌ربڕان ، له‌ ناویاندا قوتابییه‌كی زانكۆی جیهان بوو به‌ ناوی (سوزان هاشم) كه‌ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌ربڕابوو .

ئێمه‌ له‌ مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان وێرای دڵگرانییمان به‌رانبه‌ر به‌و تاوانه‌ ، به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ك ریسوای ده‌كه‌ین و داوا له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه‌ بكوژانیان به‌ زوترین كات بدوزرێنه‌وه‌و بدرێنه‌ دادگاو توندترین سزا بدرێن ، چونكه‌ ئه‌و تاوانه‌ ناشرین ترین و قێزه‌ونترین تاوانه‌ كه‌ خێزانیك به‌و شێوه‌یه‌ به‌بی هیچ تاوانیك تیرور بكرێن .

 

مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت

یه‌كێتی گشتی قوتابیانی كوردستان

 

7/8/2012

ڕێکه‌و
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )