یه‌که‌مین ئاژانسی جیهانی هه‌واڵی ژنی له‌ لەباكووری كوردستان کرایه‌وه‌ ده‌مانه‌وێ ده‌نگی ژنی کورد، نه‌ک ته‌نیا ئێش و ئازاره‌کانیان، به‌ سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازییه‌کانیشیانه‌وه‌ به‌ جیهانی رابگه‌یه‌نین. ده‌مانه‌وێ هیچ که‌سی و هیچ شتێک زیان به‌ سرووشت و جوگرافیا نه‌گه‌یه‌نێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ژن نه‌فرۆشرێت، نه‌کوژرێت و منداڵ وه‌کو ئامرازێکی ره‌گه‌زی (سێکسی) به‌کار نه‌هێنرێت.
له‌ رۆژی 8ی ئاداردا رۆژی جهانی ژناندا، (ناوه‌ندی نوچه‌ی ژن)مان له‌ بێشکه‌ی شارستانییه‌کان، له‌ شاری ئامه‌د کرده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌لایه‌نی مێژووی ژن و مێژووی کورده‌وه‌ بۆ ئێمه‌ مایه‌ی سه‌ربه‌رزییه‌، خوازیارین ئێوه‌ش هاوبه‌شی ئه‌و سه‌ربه‌رزییه‌ بن.
ئاژانسه‌که‌مان؛ هه‌واڵه‌کانی له‌گه‌ڵ‌ وێنه‌، دیمه‌ن و نوسین، به‌ زمانی کوردی، تورکی و ئینگلیزی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی(www.jinhaber.com) بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ئێوه‌ش ده‌توانن وێنه‌ و دیمه‌نی هه‌واڵه‌کانمان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان دابه‌زێنن. کار و خه‌باته‌کانمان به‌ ئابوونه‌ به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، هه‌واڵه‌کانمان به‌ (وشه‌ی نهێنی) بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌، هه‌ر که‌س، ده‌زگا و رێکخراوێک بیه‌وێت ببن به‌ ئابوونه‌،
ده‌توانن به‌رامبه‌ری ئابوونه‌یمان بۆ بنرێن. ئابوونه‌ بۆ رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه‌، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ، ده‌زگای فه‌رمی، رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و که‌س و که‌سایه‌تییه‌کان ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانین له‌رێی ناونیشانی ( [email protected] ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌ ) وه‌ بگه‌ن به‌ ئاژانسه‌که‌مان و له‌باره‌ی مه‌رج و رێساکانی ئابوونه‌بوونه‌وه‌ زانیاری وه‌ربگرن. له‌و بڕوایه‌داین که‌ پشتگیری هێژا و شایسته‌ی خۆتان بۆ ژنانی کوردی رۆژنامه‌وان که‌م نه‌که‌ن. به‌هیوای خه‌باتێکی هاوبه‌ش
ڕێکه‌و
به‌شی ( ئەرشیف )