هێرشی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ قوربانیكردنی كورد له‌پێناو ڕوحی شه‌یتانی ئێران
      عێراق دێته‌  ژماردن ,لێره‌وه‌ ئه‌م ته‌رزو شێوه‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازی سیاسییه‌ ,ده‌بێت به‌ ته‌رزو مۆدێلێكی  به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ی باشوور ئیلهامی لێ وه‌رده‌گرن , له‌ پشت په‌رتووكه‌ سوره‌كان و ئاڵاكانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ست  له‌ گه‌ڵ پاسدار تێكه‌ڵ كرا پرۆژه‌ی شه‌ری هاوبه‌شیان  له‌ گه‌ڵ ئێران  داده‌ڕشت . لێره‌وه‌  بوونه‌ ویڵی  ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ گه‌ڵ  ئێران , وایان ده‌نواند  به‌خت یاریان  بووه‌و رێوی  به‌ره‌و پیرییانه‌وه‌  چووه‌ ,دڵیان  به‌وه‌ خۆش بوو , ئێران كاری هاوبه‌شیان   له‌گه‌ڵ  ده‌كات . به‌ پشت  به‌ستن به‌ ئێران ده‌یانه‌ویست ببنه‌ هێزی یه‌كه‌م  و چوار مشقی له‌سه‌ر باڵا ده‌ستی له‌ كوردستان  دابنیشن , ینك وپدك ,خولیای  بوون به‌ یه‌كه‌م   هَێز له‌ كوردستان ,به‌رده‌وام له‌مَیشكیان خولی ده‌خوارد ,پاش   ئه‌وه‌ی  چه‌كیان له‌ ئێران وه‌ر گرت ئومێدیان باڵای ده‌كرد.

به‌ بێ  ئه‌وه‌ی بزانن  مامه‌ڵه‌ كردن  له‌گه‌ڵ   دوژمندا  خیانه‌ت كارییه‌ له‌ گه‌ل  و لای فاشییه‌كانیش گه‌ل به‌ره‌و چاره‌نووسێكی  ڕه‌شه‌ بات . به‌م كاره‌شیان كه‌وتنه‌ ناو  ته‌ڵه‌ی ئێرانه‌وه‌ ,له‌ گه‌ڵ ئه‌ودا به‌ره‌و چاره‌نووسی نادیار ملیان  ده‌نا .

پێشتریش  پارتی دیموكراتی كوردستان ((عێراق)) زۆر جه‌نگی هاوبه‌شی شان به‌ شانی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران  دژ به‌ پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی خۆرهه‌ڵات (به‌ تایبه‌ت دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌)  ئه‌نجام دابوو, له‌گرتنه‌ه‌ی زۆر ده‌ڤه‌ر و شار و شارۆچكه‌ رۆڵی گێرابوو  ,نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی له‌ كاری سه‌ربازی – سیاسی هاوبه‌شی خستبووه‌ سه‌ر سفره‌ی كون بووی كۆماری ئیسلامی ئێران ,ئه‌م په‌یمانامه‌یه‌ بۆیان په‌یماننامه‌ی فاوست بوو ( له‌و په‌یماننامه‌یه‌ فاوست  روحی خۆی به‌شه‌یتان فرۆشت) به‌لام فاوسته‌كه‌ی ئیمه‌ دوایی  بوون به‌دو و سێ و چوار وپێنج نه‌ك   ته‌نها ڕوحی خۆیان به‌ لكه‌ ڕوحی هه‌موو  گه‌لیان به‌شه‌یتانه‌ ڕیشنه‌ دِرنده‌كه‌ی ئه‌ودیو سنوور فرۆشت , به‌م كاره‌شیان بوونه‌ دیلی په‌یوه‌ندییه‌كانیان  له‌ گه‌ڵ   ئێران .تاكتیكی ماڵویرانكه‌ر  سه‌دان  هه‌زار كه‌سی كرده‌ قربانی , به‌م كاره‌ ناشرینه‌شیان دۆزی كوردییان له‌ جه‌نگی كۆنه‌ په‌رستانه‌ی عێراق ئێران خنكاندو شه‌ڵاڵی خوێنیان كردو ڕه‌وایه‌تی گیانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیان تیایدا كوشت و ناشرینیان كرد .

ئه‌م جه‌نگه‌ هاوبه‌شانه‌  ده‌ستپێكی خۆكوژی به‌ كۆمه‌ڵی ( خێڵێك دواتر گه‌لێك ) ی  لێكه‌وته‌وه‌  , هه‌رچه‌نده‌ پارتی بۆ خۆی هاشا له‌وه‌ ده‌كات , له‌و شه‌ڕه‌ (( حاجی ئۆمه‌ران )) به‌شدار بوو بێت و  پێش به‌ سوپای  پاسداران كه‌وتبێت و چاوساغی بۆیان كردبێت ( به‌ شه‌فه‌یی چه‌ند جارێك له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ), به‌ڵام بۆ خۆی تاوانه‌كه‌ به‌و به‌هانه‌یه‌و به‌و ناوه‌وه‌ ئه‌نجامدرا و له‌ژێر ئه‌و كاره‌ خۆی شارده‌وه‌, لێ ڕه‌تكردنه‌وه‌كانی پارتیش  به‌شێوه‌ی فه‌رمی نییه‌ , له‌ به‌رامبه‌ردا   زۆر سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌   ده‌ده‌ن  به‌وه‌ی ئه‌و  كاره‌ سه‌ربازییه‌  هاوبه‌شه‌  به‌رفراوانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ , تاڵی له‌وه‌دایه‌ هه‌مان پارتی سیاسی  دوای 3 ساڵ له‌و كاره‌ساته‌ی هاشا له‌ ڕۆڵی خۆی ده‌كات تیایدا , دێت هه‌مان تاكتیك جارێكی تر هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه‌ و پیاده‌ی ده‌كاته‌وه‌ ,  جارێكی دیكه‌ به‌ ئاشكرا به‌ شێوه‌ی ر به‌رفاوانتر  و به‌ربڵاوتر و ئاشكراتر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌ , ئه‌زموون له‌ دڕندانه‌ترین په‌رچه‌كرداری تا ئه‌و ده‌می ڕژێم  وه‌رناگرێت  به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ نزیكه‌كانی سه‌رۆكه‌كانی , بۆ جاری دووه‌م دێت  زنجیره‌یه‌ك چالاكی سه‌ربازی هاوبه‌ش , له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێرانی دژ به‌ سوپای عێراق به‌ ئاشكرا و له‌ قولایی وڵاتدا له‌ زاخۆوه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام ده‌داته‌وه‌  . به‌م كاره‌شیان بوونه‌ پۆلیسی ئیران  له‌ كوردستان ,به‌ڵام  مه‌خفه‌ره‌كه‌یان  له‌ ئێران   بوو , له‌و  دیوه‌وه‌ نه‌خشه‌یان  بۆ داده‌ڕێژرا , له‌م دیو  كوردیان ده‌كرده‌ سوته‌مه‌نی  نه‌خشه‌كانیان . به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موویان  به‌شدارن له‌ مێژوویییه‌كی هاوبه‌ش , مێژووییه‌كی  هه‌تیو تا ئێستا دانی پێدا نانێن.

 بۆچی حاجی ئۆمه‌ران !!

گرتنی شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌ران  بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو  , بۆ ئێرانییه‌كان  له‌ پاڵ سه‌ركه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ به‌سه‌ر عێراقدا ,هاوكات ده‌روازه‌یه‌كیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكاته‌ به‌شێك  له‌ جه‌نگه‌كه‌ و به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا سه‌ركه‌وێت له‌ كوردستان , ناوچه‌یه‌كی به‌رزایی ستراتیژی ده‌یتوانی له‌وێوه‌ جوڵه‌ی هێزه‌كانی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوچه‌كانی پیرنشار و شنۆو .... كۆنترۆڵ  بكات و باره‌گاكانی پشت جه‌بهه‌یان پێ  چۆڵ  بكات وسنووری چالاكیه‌كانیان به‌رته‌سك  بكاته‌وه‌ ,بۆ ئێران سه‌ركه‌وتنه‌كه‌  دوو بوو هه‌م به‌سه‌ر عێراق  و هه‌م به‌سه‌ر  كورددا  بوو .

هه‌رچی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ,به‌ به‌شداریكردنی له‌ شه‌ڕه‌كه‌  له‌ لایه‌كه‌وه‌ دڵسۆزی خۆی سه‌لمانده‌وه‌ بۆ كۆماری ئیسلامی  ئێران ,له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌وه‌ شه‌رعییه‌تی مانه‌وه‌ی له‌ ئێران و هاوكاریكردنی له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ وه‌رگرت , له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ :

- ده‌ڤه‌ری حاجی ئۆمه‌ران ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی  سه‌ربازی گرنگ بوو ,ناوچه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ینك  بوو, هاوسنوور بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌و ,به‌سانایی ده‌یتوانی پاش جه‌نگ كۆنترۆڵی بكات و بیخاته‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی , هیلته‌رمان ئاوا باسی ئه‌م لایه‌نه‌ ده‌كات (( په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستان, به‌ جارێ عێراقییه‌كانی نیگه‌ران كردبوو, له‌ پاش هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی بارزانی له‌ ساڵی1975دا, سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان(كه‌ له‌ مه‌لا مسته‌فاوه‌ چووبووه‌ لای ئیدریس و مه‌سعودی كوڕی) به‌ ئاواره‌یی له‌ ئێران ده‌ژیا, ده‌ستدرێژی عێراق, هیوای به‌ (پ د ك)په‌یدا كرده‌وه‌و له‌ ساڵی1983دا پاڵپشتییه‌كی چالاكانه‌ی شه‌ڕی هێزه‌كانی ئێرانی ده‌كرد وه‌ك ڕێنماو شاره‌زایی زانیاری ته‌واوی بارزانیه‌كان , به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوچه‌ی عه‌شیره‌تی برادۆستی كه‌ هاوسنوور  بوون له‌ گه‌ڵیان, یارمه‌تییه‌كی گه‌وره‌ بوو بۆ ئێرانییه‌كان ,كه‌ توانیان له‌ كۆتایی ته‌مووزدا حاجی ئۆمه‌ران و ده‌وروپشتی بگرن, كوردۆسمان واگنه‌ر ڕاپۆرتی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌وا ئێرانییه‌كان له‌و كاته‌دا نزیكه‌ی ده‌ میل هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌و "سه‌ربازگه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر به‌ فه‌یله‌قی یه‌ك, به‌رزاییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و بنكه‌كانی تۆپخانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا, نزیكه‌ی 43گوندی كوردنشین ,بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی حدكا و زۆربه‌ی كه‌لو په‌ل و تفاقی جه‌نگیی حدكایان گرت" كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌ل39 )) ((  هێرشی حاجی ئۆمه‌ران هه‌لێكی بۆ پدك ڕه‌خساند حساباتی خۆی له‌گه‌ڵ عه‌شیره‌تی برادۆستیدا یه‌كلا بكاته‌وه‌, كه‌ ناحه‌زییه‌كی كۆنیان له‌ نێواندا بوو, به‌هۆی پێگه‌ی ئه‌م عه‌شیره‌ته‌وه‌ له‌ نێوان قه‌ڵه‌مڕه‌وی بارزانی و سنوری ئێراندا. میلشیاكانی برادۆست به‌ پشتگیریی به‌غدا رۆڵێكی به‌رچاوی به‌رگریكردنیان بینی له‌ ناوچه‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌یان. به‌ پێی سروشتی سیاسه‌تی كوردی, ئه‌وه‌ بوو كه‌ دوژمنایه‌تی پدك بۆ عه‌شیره‌تی برادۆستی و دژایه‌تی مێژوویی نێوان پدك و ینك ,هاوپه‌یمانییه‌كی ته‌كتیكی لێكه‌وته‌وه‌ یه‌كه‌م له‌ نێوان ینك و برادۆستییه‌كان و دواتر له‌ نێوان ینك و ڕژێمی به‌غدا كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌ل118.  )) .((  حاجی ئۆمه‌ران ناكۆكی ینك و پدكی قولِتر كرده‌وه‌, په‌یوه‌ندی به‌هێز بوو له‌ گه‌ڵ قاسملوو - كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌ل42)).

- پارتی له‌وكاته‌دا ململانێ و شه‌ڕی توندی له‌گه‌ڵ حدكا هه‌بوو  ئه‌وه‌ش  به‌ به‌شێك  له‌و جه‌نگه‌ هاته‌ ژماردن ,هلته‌رمان ئاوا باسی ئه‌م لایه‌نه‌  له‌ جه‌نگه‌كه‌ ده‌كات ((یه‌كه‌مین تۆماركردنی هێرش و په‌لاماره‌كانی گاز به‌ شێوه‌یه‌كی ورد و تۆكمه‌, له‌ ته‌موز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزه‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتنه‌ شه‌ڕێكی سه‌خته‌وه‌ له‌ چیاكانی سه‌روی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌, كه‌ شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنووره‌ له‌ كوردستانی عێراقدا, شه‌ڕه‌كه‌ , بێجگه‌ له‌ هێرشی وه‌لفه‌جر دووی ئێرانی, به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌به‌ستی ده‌رپه‌ڕاندنی یاخیبووه‌ كورده‌ ئێرانیه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان(حدكا)ی سه‌ر به‌ عه‌بدالڕه‌حمان قاسملوو بوو, پاشان جێگیربوون له‌و شوێنه‌دا كه‌ یاخیبووان چۆڵیانكردو بۆ ناو عێراق پاشه‌كشه‌یان كردبوو,له‌م هێرشه‌دا گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق دایانه‌ پاڵ هێزه‌كانی ئێران و به‌رچاوترینیان (پ د ك)ی مه‌سعود بارزانی بوو, له‌ گه‌ڵ هه‌ندێ تاقمی تازه‌ په‌یدا بووی فه‌یله‌قی به‌در و میلیشیای چه‌كداری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌ عێراق, كه‌ گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی شیعه‌ بوون, ساڵی1982 له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران درووست بوون و بنكه‌ و باره‌گاكانیان له‌ تاران بوو, له‌ملاشه‌وه‌ نه‌ك ته‌نها (حدكا)پاڵپشتی هێزه‌كانی ئێراقی ده‌كرد, به‌ڵكو ئه‌و كورده‌ ئێراقیانه‌ی ناوچه‌كه‌ش كه‌ ناحه‌زی پارتی دیموكراتی كوردستان بوون و به‌ تایبه‌تی هێزێكی عه‌شیره‌تی برادۆستی كه‌وا سه‌رۆكه‌كه‌ی كه‌ریم خانی برادۆستی موسته‌شار بوو, دواتر سه‌دام چه‌ندین جار مه‌دالیای ئازایه‌تی پێ به‌خشی كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌(ل38-39) )) .

كه‌واته‌ هه‌ردوولای  په‌لامارده‌ر  پێویستیان به‌و جه‌نگه‌ هاوبه‌شه‌ هه‌بوو , هه‌ردوو لاشیان پێویستیان  به‌ سه‌ركه‌وتن هه‌بوو له‌و كات وساته‌دا , پارتی به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ینك به‌سه‌ر به‌ره‌ی جود , ئێرانیش بۆ به‌رینكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ  و ته‌عویزی زیانه‌كانی باشوور, ئه‌مه‌ پێویستییه‌ بووه‌ ده‌ستپێكی مۆدێلێكی كاری هاوبه‌ش  له‌ نێوان هه‌ندێك  لایه‌نی كوردی و ئێران , ئیِران وه‌ك سودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رچوو و براوه‌ی  كایه‌كه‌ بوو.

 ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌بوایا وه‌ڵامیان هه‌بوایا !!!

كۆمه‌ڵێك  زانیاری ده‌بێت له‌ به‌رده‌ستدا بێت , راڤه‌ كردنی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ی هێرشه‌كه‌ , پێویست بوو وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌م  پرسیارنه‌ به‌ سانایی له‌ ئه‌رشیفدا جنگ بكه‌وتنایه‌ , سه‌باره‌ت به‌ پرۆتۆكۆڵی واژۆكراوی  نێوان پارتی وئێران بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه‌ و ئازاد  كردنی ئه‌و به‌ڵگه‌ و دۆكۆمێنتانه‌ی قه‌راردادی نێوان هه‌ردوو لابوو بۆ ئه‌نجامدای ئه‌و په‌لاماره‌ سه‌ربازییه‌ , ئایا ئه‌ندزیار و خاوه‌ند  بیرۆكه‌ی كاره‌كه‌ كێ  بوو؟ئه‌دی ئیمزا كه‌ره‌كه‌ی ؟, به‌رپرسی سیاسی و دیبلۆماسیكه‌ی ؟ كه‌سی یه‌كه‌می سه‌ربازی ؟ ,هێزه‌كان كێ بوون ؟, له‌سه‌ر چی ڕێك كه‌وتن ؟ , له‌ روی سه‌ربازی  و كارگێڕی و سیاسییه‌وه‌ ,  وه‌ چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ سه‌ربازییه‌ ؟؟, نه‌خشه‌ و پلانه‌كانی ,فه‌رمانده‌ و  له‌شكره‌كه‌ی له‌ڕوی كه‌سه‌كان و ژماره‌یان , روداوه‌كانی ناو به‌ره‌كانی جه‌نگ ,ده‌ستكه‌وت و زیانه‌كان ,قوربانی  و بریندار وشه‌هیده‌كان , كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌ی جه‌نگه‌كه‌ ؟, فه‌رمانده‌ی گشتی و ناوچه‌یی په‌لاماره‌كه‌ ,زیانی هاووڵاتیان گیانی ومادی , رۆڵی پارتی و فه‌رمانده‌كانی  له‌ په‌لاماره‌كه‌ چی بوو ؟؟ , پاشكۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوون یان ته‌نها  كاری هه‌واڵگرییان ده‌كرد دوور به‌دوور ؟, پاراستنی سه‌روت و سامانی خه‌ڵك ,خاڵی ده‌ستپێكی په‌لاماره‌كه‌ له‌ كوێوه‌ ده‌ستی پێكرد ؟ ,هه‌ڵوێستیان له‌ پارستنی پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات چی بوو ؟ , سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه‌ نه‌ به‌ به‌ڵگه‌ نامه‌  ,نه‌ یاداشتنامه‌ و وتاری به‌رپرسانی به‌شدار بووی  ئه‌و كات هیچ زانیارییه‌ك  له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌  . بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م په‌لاماره‌ به‌هۆی ئازاد  نه‌كردنی زانیارییه‌كانه‌وه‌  زۆر سه‌خته‌ و كه‌ماسی دێنێت .

شێوازی  گرتنی  خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌

له‌م برَگه‌یه‌دا وێرای ئوه‌ی به‌عس له‌ دۆكۆمێنت و نامه‌كانیدا ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ گرتنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ , لێ ئێمه‌ پشت  به‌ دوو سه‌رچاوه‌ ده‌به‌ستین  ,یه‌كه‌میان پشكنینی چالاكڤانێكی قوربانییه‌  و دوه‌یان مورافه‌عه‌ی  داواكاری گشتییه‌ كه‌  ئاماده‌كراوه‌ بۆ دادگای  تاوانباری دۆسیه‌ی 8000 بارزانی ,هه‌ردوو ئه‌حداسه‌كه‌نی ئه‌نجام دانی تاونه‌كه‌ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی به‌ هه‌ندێك جیاوازیی كه‌مه‌وه‌ نزیكن له‌یه‌كتر  .

كاك ڕێكار مزووری به‌م شێوه‌یه‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌مان بۆ ده‌گێرَێته‌وه‌ : (( له‌ 29-7-1983 شێخ عوسمانی كوڕی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی له‌  گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی شێخ عیماد له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ڕێكران بۆ  به‌غدا به‌ بیانووی كۆبونه‌وه‌ له‌ به‌رواری 0-7-1983,هه‌ندێك له‌ شێخه‌كانی بارزان وبارزانییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له‌ به‌غدا كۆكرانه‌وه‌و ده‌ست به‌سه‌ر كران.  )) .

(( به‌ هێزێكی گه‌وره‌ی پاسه‌وانی كۆماری و  تانك و تۆپ و  فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر  هه‌ردوو كۆمه‌ڵگای قادسیه‌ و قودس له‌  ناحیه‌ی قوشته‌په‌ كۆنترۆڵكران سه‌ربازه‌كان و ئه‌فسه‌ره‌كانی به‌عس رژانه‌ ناو ماڵه‌كان به‌ بڵندگۆ بانگه‌وازی خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌كرد و پێیان راده‌گه‌یاندن  كه‌ ده‌بێ هه‌موو ئاماده‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ كه‌ركوك هه‌یه‌دوای ده‌یان گه‌رێننه‌وه‌ ,له‌ دوای ئاماده‌ نه‌بوونی خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ستكرا به‌ پشكنینی ماڵه‌كان به‌  گشتی بگره‌ سه‌روی مناڵی ته‌مه‌ن10ساڵی تاوه‌ك پیره‌مێردی 90ساڵیان گرت و ڕه‌وانه‌ی  ناو پاسی په‌رده‌كراوی سه‌ربازی كران و گوێزرانه‌وه‌  بۆ شوێنێكی نادیار له‌م قۆناغه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیر كران. )) .

(( له‌ ڕێكه‌وتی 10-8-1983به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێشوتر كۆمه‌ڵگاكانی به‌حركه‌ ,حه‌ریر ودیانا كۆنترۆڵ كران ده‌ستكرا به‌  پشكنینی ماڵه‌كان ئه‌و نێرینه‌ی به‌ر ده‌ستیان كه‌وت راپێچی ناو پاسه‌كان كران وگوێرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار. )) .

((  له‌ ڕێكه‌وتی 11-8-1983 هه‌ردو كۆمه‌ڵگه‌ی قودس و قادسیه‌ دوباره‌ كۆنترۆڵكرانه‌وه‌ و به‌هێزی ئه‌من و ئیستخبارات  ماڵ به‌ ماڵ ده‌گه‌ڕان و ئه‌و مێرد منداڵانه‌ی دایكیان جاری پێشووتر له‌ ناو كه‌نتۆر و سه‌لاجه‌ وشوێنه‌ نادیاره‌كان دا شاردبویانه‌وه‌ ده‌ستگیران و بێسه‌روشوینكران  ))  (( ل202. شێواز و میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییه‌كان  - رَێكار مزوری ))  .

هه‌رچی له‌ مورافه‌عه‌ی  داواكاریی گشتییه‌ ,ده‌قی ڕوداوه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌  :

((لە 1983_7_30 پیاوانی رژێمی پێشوو شێخ عوسمان و شێخ ئەحمەد و كوڕانی عیماد و رەزوانیان دوای تەبلیغكردنیان بە ئامادەبوون لە كۆشكی كۆماری دەستگیركرد.  ))  .

((لە 1983_7_31ش كۆمەڵگەكانی -قودس و قادسیە- لە ناحیەی قوشتەپە تەوقدران، ئەو كۆمەڵگایەش دەكەوێتە سەر رێگای هەولێر كەركووك كە كۆمەڵگەی زۆرەملێ بوون و تایبەت بوو بەو بارزانیانەی دەستگیركراون و بە زۆر لە لادێكانیانەوە لە ساڵی 1975ەوە رەوانەی ئەوێ كرابن دوای ئەوەی ماوەیەك لە پارێزگاكانی باشوور بوون و بەزۆر ڕەوانەی ئەو كۆمەڵكایانە كران و هەزاران كوردی بارزانیش لە رەگەزی نێر لە تەمەنی 10،5 ساڵی تا زیاتر لە 70 ساڵی دەستگیركران ئەو ئۆپەراسیۆنەش لەلایەن هێزێكی گەورەوە جێبەجێ كرا ئەو هێزەش لە ئاسایش و حەرەسی جمهوری پێكهاتبوو بەوپەڕی نهێنیەوە جێبەجێكرا. دەستگیركراوانیش پێیان گوترابوو كە دەچنە كۆبوونەوەیەك و دەگەڕێنەوە، بەڵام دواتر بەرەو كەركووك گوێزرانەوە )).

(( لە 1983_8_10 جارێكی دیكە هەزاران كورد لە رەگەزی نێر لە عەشیرەتی بارزانی دەستگیركران. هەمان هێزی ناوبراو ئەو كارەی جێبەجێكرد ئەو جارە لە كۆمەڵگاكانی بەحركە و دیانا و مێرگەسوور هیچ كەسێكیش لەوان بە گەورەو بچووك هەڵاوێرد نەكران نەمنداڵ نەپێر نە نەخۆش نە فەرمانبەری دەوڵەت.)).

(( وردەكاریی یاسایی بەپێی پێداچوونەوەی ئیفادەی شكایەتكاران و شایەدحاڵەكان دوای رووپێوی ناوچەكەش ئاشكرابوو لە 1983_7_30 و 1983_7_31 و 1983_8_15 هەزاران كوردی بارزانی لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و حەرەسی جمهووری دەستگیركران و بەرەو چارەنووسێكی نادیار بردران و خانەوادەكانیان لەبارودۆخێكی سەختدا دەژیان و پەیوەندییان بە كەسوكاریانەوە پچڕا. )).

(( ئەو شاڵاوانە لە بەرەبەیانی رۆژی 1983_7_31 دەستیان پێكرد كاتێ هێزە سەربازی و ئەمنییەكان كۆمەڵگەی قوشتەپەیان پەلاماردا لە نزیك شاری هەولێر.

لە شەوی 10_1983_8_9 دا كۆمەڵگای هەریر لە هەولێر پەلامار دراو هەموو كوڕو پیاوان تیایدا دەستگیركران. )).

(( لەرۆژی 1983_9_26 دا ناحیەی سەلاحەددین بەشێكی دیكەی قوربانیان دەستگیركران.)).

فەرمانی سەركردایەتیش بە ئاشكرا داوای دەستگیكردنی پیاوانی دەكرد بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان لە 15 ساڵ بەدواوەیە بەڵام تاوانباران منداڵانیشیان دەستگیركردو ژنانیان بەبێ بەرپرس و بەخێوكەر جێهێشت و هەژارییان زیاتر بوو لە نێو برسێتی و ئەوان باوك و كوڕو برایان لەدەستدا دەستگیركراوان لەپاسی گەورەی ئامادەكراو بۆ ئەو مەسەلەیە كۆكرانەوەو بۆ بەغدا دواتر بۆ باشوور گوازرانەوە. )).  (( پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.. داواكاری گشتی: تاكە تاوانی ئەنفالكراوانی بارزان كورد بوون و بارزانی بوونیان بوو-04 Mar 2009-خه‌بات )) .

 هۆكاری  گرتنیان !!

به‌هانه‌ی ڕژێم بۆ نێر قڕكردنی بارزانییه‌كان , تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ بوو له‌ پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ هاوبه‌شه‌یان بوو له‌ گه‌ڵ ئێرانییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی  حاجی ئۆمه‌ران  وگردمه‌ند كردیان .با بزانین   له‌ روانگه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ چی  وتراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌و په‌رچه‌ كرداره‌ی به‌عس .

سامانسا پاوه‌ر  ده‌ڵێت : كورده‌كان هه‌میشه‌ فورسه‌تخواز بوون , كاتێكیش جه‌نگی ئێراق-ئێران ده‌ستیپێكرد, هه‌ردوو حیزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كورد بونه‌ هاوپه‌یمانی ئێران.له‌ ساڵی 1982 دا یه‌كێك له‌م لایه‌نه‌ سه‌ره‌كیانه‌ (لایه‌نگری بارزانی) یارمه‌تی هێزه‌كانی ئێرانیان دا بۆ گرتنی شارێكی سنووریی, به‌ ناوی حاجی هۆمه‌ران. هێزه‌كانی ئێراق به‌ شینه‌یی تۆڵه‌یان كرده‌وه‌ نزیكه‌ی 8000 پیاوی كوردی سه‌ر به‌ خێڵی بارزانیان ده‌ستگیركرد,له‌ ناویاندا 315 منداڵ هه‌بوون ,ته‌مه‌نیان له‌ نێوان هه‌شت و حه‌ڤده‌ ساڵاندا بوو.

سه‌دام گوتی :خیانه‌تیان له‌ وڵاته‌كه‌یان و له‌ یاسا كرد,ئێمه‌ش سزایه‌كی ووندمان بۆ بڕینه‌وه‌ و چوونه‌ بۆ دۆزه‌خ." به‌شی 3  ئه‌مه‌ریكا و ئانفال ئه‌نفال و ئامه‌ریكا-سه‌مانسا پاوه‌ر –و.به‌ختیار كه‌ریم ".

توێژه‌ر یۆست  هلته‌رمان ده‌ڵێت : روداوه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران سێ ده‌ره‌نجامی گرنگی لێكه‌وته‌وه‌,بۆ سزادانی (پدك) له‌ به‌ر ئاسانكاریی كردنی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئێرانیه‌كان له‌ حاجی ئۆمه‌راندا, ڕژێمی به‌عس ته‌واوی نێرینه‌ی سه‌ر به‌ عه‌شیره‌تی بارزانی ڕاپیچكرد,كه‌ زۆریان له‌ پاش هه‌ره‌سی ساڵی1975ی شۆڕشی ه‌وه‌ بارزانیه‌وه‌ ناچاری نیشته‌جێی كۆمه‌ڵگاكانی ده‌وروپشتی هه‌ولێر كرابوون, له‌30ته‌موزدا له‌ نێوان 5000تا8000 پیاوی بارزانی ,كه‌ ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌یان به‌ ته‌واوی نازانرێت-گیران و ڕاپێچكران و هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ نه‌بینرانه‌وه‌, دوو مانگ دوای سه‌دام  حوسێن له‌ وتاردانێكدا بێ سێ و دوو وتی:" ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان به‌ نیشتمان وپه‌یمان كرد و ئێمه‌ به‌ سزای سه‌ختمان گه‌یاندن و ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خمان كرد".ئه‌م تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یه‌ ,بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی میتۆد و ئه‌نجامی شاڵاوی ئه‌نفالی ساڵی1988ی تێدا بوو,كوشتاری بارزانیه‌كان بۆ ڕژێم رۆڵی ڕاهێنان و خۆ ئاماده‌كردنیبینی بۆ كوردیش خۆی تامكردن و چه‌شنێكی بچووك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دواتر روویدا  (كارَیكی كیمیاوی -ل41-42 ) .

هه‌ردوو ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ  و چاودێری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش باس له‌م شه‌ڕه‌ هاوبه‌شه‌ی پارتی و ئێران ده‌كه‌ن ,  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌و ئاماژه‌به‌هۆكاری قركردنه‌كه‌ ده‌ده‌ن و   ده‌نووسن : KDP ئه‌و ده‌مه‌ یه‌كێك له‌ كوڕانی بارزانی , كه‌ مه‌سعود  بوو , سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد و هاوپه‌یمانێتی خۆی له‌گه‌ڵ تاراندا زیندوو كردبوه‌وه‌ و له‌ ساڵی 1983 دا ده‌سته‌كانی KDP یارمه‌تی هێزه‌كانی ئێرانیان دا له‌ گرتنی شارۆچكه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سه‌ر سنوور .

تۆڵه‌ی ئه‌مه‌ش خێراو كتوپڕی بوو ! له‌ عه‌مه‌لیاتێكی له‌ ناكاودا بۆ سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی بارزانییه‌ ڕاگوێزراوه‌كانیان تێدا نیشته‌جێ كرابوو , هێزه‌كانی عێراق له‌ نێوان پێنج بۆ شه‌ش هه‌زار نێرینه‌یان ڕا فڕاند كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ دوانزه‌ ساڵ وه‌بان بوو . ئه‌وانه‌ جارێكی تر هه‌رگیز نه‌بینرانه‌وه‌ به‌ زۆری وا پێده‌چێت كه‌وا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین مانگ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه‌ , هه‌موو كوژراون (( جینۆساید له‌ عێراقدا و په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر كورد ,وه‌رگێڕانی سیامه‌ند موفتی زاده‌ , چاپخانه‌ی خاك -  ل53  )) .

سه‌دام حوسێن له‌ وتارێكدا له‌ ساڵی 1983 سه‌باره‌ت به‌ هه‌مان ڕوداو  وتی :   ئه‌وانه‌ خیانه‌تیان له‌ وڵات و خیانه‌تیشیان له‌ په‌یمان كرد . بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ سزای توند و سه‌ختمان گه‌یاندن و بۆ دۆزه‌خمان ناردن - (( جینۆساید له‌ عێراقدا و په‌لاماری ئه‌نفال بۆ سه‌ر كورد ,ه‌رگێڕانی سیامه‌ند موفتی زاده‌ , چاپخانه‌ی خاك - ل107-108   ) .

له‌ به‌رامبه‌ر  ئه‌م بۆچوونه‌ كه‌ توێژه‌رانی بێلایه‌نی بیانی له‌ ئاكامی خوێندنه‌وه‌ی وردی روداوه‌كان دوور له‌ به‌رژه‌وه‌ندی  سیاسی و هه‌ستداری , به‌ پشت به‌ستن به‌ شیكاری ورد  و خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریان بڕیوه‌, له‌ به‌رامبه‌ردا دوو هه‌ڵوێستی دژ به‌م ئاراسته‌یه‌ش  ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستتان :

(( سه‌دام له‌سه‌ر  ته‌له‌فزیۆن وتی ئه‌مانه‌ خیانه‌تیان  له‌ وڵات و له‌په‌یمان كرد و بۆیه‌ ئێمه‌ش به‌ سزای توند و سه‌ختمان گه‌یاندن و  ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خمان كردن- ل204 )).(( گرتنی به‌شێك له‌ ناوچه‌ ستراتیژییه‌كانی  حاجی ئۆمه‌ران و  ده‌وروبه‌ری و شكستی له‌شكری عێراقی له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر به‌ له‌شكری ئێران. ئه‌مه‌ش بۆ دروستكردنی دووبه‌ره‌كی  له‌ ناو بارزانییه‌كاندا و دڵدانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵان و هه‌وادارانی به‌عسییه‌كان و زیندوكردنه‌وه‌ی  ده‌روون و وره‌ی روخاوی سه‌ربازانی جه‌نگی قادسیه‌ )).(( میدل ئیست ۆچ له‌ په‌رتووكی جینۆساید له‌عێراقدا و په‌لاماری ئه‌نفال بۆسه‌ر كورددا ده‌ڵێت :هۆكاری گرتنی بارزانییه‌كان گرتنی شارۆچكه‌ی  حاجی  عومران بوو - شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییه‌كان  -رَێكار مزوری  -ل 204كۆنگره‌ی به‌جیهانناساندی جینۆسایدی گه‌لی كورد-2008-چاپخانه‌ی ده‌زگای ئاراس )) .

هه‌رچی داواكاری گشتی دۆسیه‌ی جینۆسایدی بارزانییه‌كانه‌ له‌ مرافه‌عه‌كه‌ی خۆیدا  له‌دادگا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت  : بە بیانووی ئەوەی ئەوان یارمەتی ئێرانیانیان دەدا. لەوانە یەكێك پرسیار بكات ئەگەر ژمارەی ئەوانەی لەسوپای ئێرانەوە زەلیل بوون دەبێ لە كورد چەند زەلیل بووبن؟ كەواتە ژمارەی هێزی هێرشبەری ئێرانی چەندە؟ ئایا دەكرێ ئافرەت ببنە وا بەستەی سوپای دەوڵەت؟ -پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال.-خه‌بات-4-3-2009  )) .

با بزانیین به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا , كه‌ یه‌كێك بوو له‌ كه‌سایه‌تییه‌ گرنگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد به‌ ئێستاشه‌وه‌ ,  له‌ په‌رتووكی په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی  ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق (1979-1983) چی ده‌رباره‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ وهۆكاره‌كانی  نوسیووه‌ :

" گیرانی بارزانییه‌كان ئه‌وكاته‌ی ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران بوو بوو به‌ مه‌یدانی گه‌رمی جه‌نگی عێراق – ئێران بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و سه‌رانی پدك به‌ ئاشكرا هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئێران ئه‌كرد دژی جه‌یشی عێراقی . كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و باسی عێراق و هێزه‌كانی و , چاوساغی و ڕێبه‌ری هێزه‌كانی ئێران و , هێنان و بردنی دێده‌وانی تۆپخانه‌ی ئێران ئه‌مه‌ به‌شێكی كه‌می ئه‌و هاوكارییه‌ ئاشكرایه‌ بو . له‌ هێرشه‌كانیش دا ئه‌وان وه‌كو هێزی یارمه‌تیده‌ر و خه‌ریككه‌ر و لێدانی پشته‌وه‌ به‌شدار ئه‌بوون  (( په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن , له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1979-1983  ل321 , نه‌وشیروان مسته‌فا )).

به‌ڕێزی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر بۆچونه‌كه‌ی و  ده‌نووسێت : به‌شدار بونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و هێزه‌كانیان له‌ هێرشه‌كانی ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران دا , له‌ لای صه‌دام جگه‌ له‌وه‌ی به‌ خیانه‌تی نیشتمانی دا ئه‌نرا , بۆ خۆیشی به‌ خیانه‌ت و ده‌سبڕین و فێڵ لێكردن ئه‌ژمارد .

لێره‌دا به‌رێز  كاك  نه‌وشیروان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی پارتی به‌شداری شه‌ڕی حاجی ئۆمه‌رانی كردوو  ئه‌و هاوكارییه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ ئێران خیانه‌ت بووه‌ , پاداشتی خیانه‌تكارانیش لای ده‌سه‌ڵاتێكی فاشی دیاره‌ چییه‌؟.

كاك نه‌وشیروان درێژه‌ی پێده‌داو ده‌نووسێت :  بارزانی یه‌كان له‌ عێراق مابونه‌وه‌ له‌ ئۆردوگای به‌حركه‌و قوشته‌په‌دا كۆكرانه‌وه‌ . زۆری پیاوه‌كانیان بووبوون به‌ چه‌ك هه‌ڵگری جه‌یشی شه‌عبی و به‌ دڵسۆزی ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێ ئه‌هێنا (( په‌نجه‌كان یه‌كتری ئه‌شكێنن , له‌ دیوی ناوه‌وه‌ی ڕوداوه‌كانی كوردستانی عێراق 1979-1983  ل322 , نه‌وشیروان مسته‌فا )) .

له‌ ڕاستیدا له‌وكاته‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوولاتیانی كوردستان تێكه‌ڵ به‌ هێزه‌ چه‌كداری و حیزبییه‌كانی به‌عس ببوون , نه‌ك  ته‌نها بارزانییه‌كان , وێڕای ئه‌وه‌ی جه‌یشی شه‌عبی بوونه‌كه‌ی ئه‌و بارزانییه‌ سڤیل و  ساده‌و ساكاره‌ نه‌خوێنده‌وارانه‌ ئه‌گه‌ر راستیش بێت ؟؟,  كه‌ له‌ ڕابردوودا قوربانی و به‌رداشی هه‌موو جوڵانه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بوونه‌ له‌ كوردستان  , به‌ ئه‌ندازه‌ی په‌یامه‌كانی هه‌ندێك له‌ سه‌رانی ئه‌و كاتی ینك  شه‌رمه‌زاری نه‌بووه‌و نییه‌ , كه‌  له‌ ساڵانی 83-1984,  بۆ هه‌زاران قوتابی كوڕ و كچی مانگرتووی زانكۆی سه‌لاحه‌دین  به‌رده‌وام ده‌یان دا و دوباره‌یان ده‌كرده‌وه‌ , كه‌  ده‌ست به‌رداری خوێندنه‌كه‌یان ببون , له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی  ئاماده‌یی له‌به‌ركردنی به‌رگی جه‌یشی شه‌عبیان نه‌بوو , كه‌چی پارته‌كه‌ی ئه‌وسای  به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان كه‌ له‌و كاته‌دا بۆ خۆشی دووه‌م كه‌سایه‌تی ناو ینك بوو  داوای له‌به‌ركردنی به‌رگی جه‌یش شه‌عبییان له‌و خوێندكاره‌ مانگرتووانه‌ ده‌كرد یاخود نه‌رمییان ده‌نواند له‌ به‌رامبه‌ری  ,  له‌ ترسی ئه‌وه‌ی  نه‌وه‌ك مفاوه‌زاته‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ ڕژێمدا هه‌ڵبوه‌شێَته‌وه‌ كه‌ چه‌ند مانگێك بوو له‌ بیابانه‌كانی سه‌ماوه‌ له‌ سوتگه‌ی جهه‌نمی ئه‌و گه‌رمایه‌  به‌ كۆمه‌ڵ بارزانییه‌كان گوله‌ باران كران .

سزا دانی سه‌رجه‌م عه‌شیره‌تێك له‌ به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌ی پارتێكی سیاسی ,  كه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌ ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه‌ بوو  , ئه‌مه‌   بۆ خۆی سزادانێكی  فاشیستانه‌یه‌ , بارزانییه‌كان  ئه‌م خێڵه‌ پارێزگاره‌ داخراوه‌ی كورده‌واری , كه‌ به‌ توندی به‌ سه‌ركردایه‌تی خێڵه‌وه‌ گرێدراون , له‌وێشه‌وه‌ به‌ پارتییه‌وه‌ , چونكه‌ له‌ لوتكه‌دا سه‌ركردایه‌تی پارتی و خێڵی به‌رزانی یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌ .

له‌ كاتێكدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كۆمه‌ڵكوژی كران ,  بۆ خۆیان له‌و چركه‌ ساته‌ و له‌حزه‌ مێژوییه‌دا  سڤیل بوون  و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و ڕێكخستنیان به‌و پارته‌وه‌ نه‌بووه‌ , بگره‌ به‌شێكیان به‌ پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییان كاریان ده‌كرد , بۆیه‌ سه‌پۆرتكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك بێت تاوانه‌   .

لێره‌وه‌  به‌عس بوو به‌كیمیا وه‌شێن!!

حاجی ئۆمه‌ران ئه‌گه‌ر  یه‌كه‌مین ئه‌زموونی شه‌ڕی هاوبه‌شی كورد-ئێران بوو له‌  چوار چێوه‌ی شه‌ڕی  ئێران – عێراقدا ,بۆ ئێران بووه‌ شه‌ڕێكی كه‌م مه‌سره‌فی كاریگه‌ری براوه‌  ,شه‌ڕی له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه‌ هێنایه‌ ناو عێراقه‌وه‌ ,سنووره‌ لوغمكراوه‌كان  و سه‌نگه‌ره‌ مه‌حكه‌مه‌كانی  بێ زیان گرتران و بڕان , له‌و لاشه‌وه‌ بۆ عێراق له‌ ئاكامی كاردانه‌وه‌ی توند  و بۆ ڕێگه‌گرتن له‌دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاكتیكه‌  و  ترساندنی لایه‌نی كوردی , بووه‌ یه‌كه‌م ئه‌زموونی وه‌شاندنی چه‌كی كیمیاوی . به‌ پێی وته‌ی توێژه‌ر ولێكۆله‌ر  یۆست هیلته‌رمان (( یه‌كه‌مین تۆماركردنی هێرش و په‌لاماره‌كانی گاز به‌ شێوه‌یه‌كی ورد و تۆكمه‌, له‌ ته‌موز و ئابی ساڵی1983دا بوو, كاتێك هێزه‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتنه‌ شه‌ڕێكی سه‌خته‌وه‌ له‌ چیاكانی سه‌روی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌, كه‌ شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ر سنووره‌ له‌ كوردستانی عێراقدا – كارێكی  ... ,ل38 ).

له‌و په‌لاماره‌ كیمیاوییه‌  قوربانی هه‌بووه‌  ,وه‌لێ مخابن تا ئێستا له‌ ئامری  زیانه‌كان ئاگادارییه‌كمان نییه‌ , یۆس هیلته‌رمان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت (( ئه‌و كورده‌ عێراقیانه‌ی كه‌ دكتۆر سوهرابی بینیبوونی زۆر پێده‌چێت یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی قوربانیانی گازی خه‌رده‌ل بووبن له‌ كاتی جه‌نگدا ئێراق له‌و ده‌مه‌دا په‌نای برده‌ به‌ر گاز بۆ به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشێكی ئێرانی له‌  ته‌موز-ئابی 1983دا, كه‌ یاخیبووانی هاوپه‌یمان له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان(پ د ك) بوون به‌ پێشه‌نگی هێزه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی دوژمن ,گازی خه‌رده‌ل چه‌كێكی نوێی سامناك بوو, یه‌كه‌م جار  به‌كار هات له‌و شه‌ڕه‌  )) . كه‌واته‌  ڕاسته‌ كه‌ حاجی ئۆمه‌ران بوو به‌ وه‌چه‌رخان بۆ ئێراق لێره‌وه‌ چاوی كرایه‌وه‌ و ترسی شكا و ئه‌زموونی په‌یدا كرد  و بوو به‌ كیمیا وه‌شێنێكی ناودار  .

ئه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌عس چۆنمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌ ؟؟؟

دیاره‌ به‌عس چیرۆكه‌  تۆقێنه‌ره‌كان و دڵ ڕه‌قی  هێزه‌كانی و ژووری گازی سوتێنه‌ری خۆره‌تاوی سه‌ربازگه‌كانی باشوور  و  به‌ كۆمه‌ڵ  كوژییان  ناگێڕێته‌وه‌  بۆمان , باسی  ئه‌و  حه‌كایه‌تانه‌  ناكات  له‌ زیكته‌ جیا جیاكانی  نیشته‌جێی بارزانییه‌كان ئه‌نجامیان  داوه‌. ئه‌وه‌ی  ئه‌و ده‌یگێڕێته‌وه‌ تاوانبار كردنێكی بێ  بنه‌مای ئه‌و خه‌ڵكه‌  بێ تاوانه‌یه‌  ,كه‌ باجی  كاری لایه‌نێك سیاسی  ده‌ده‌ن كه‌ ئاوێزانی سیاسی ده‌وڵه‌تی دوژمن بووه‌و   ته‌نها له‌  به‌ر هاو عه‌شیره‌تی  و  یه‌ك  ڕه‌نگی  جامانه‌ی سه‌ریان .

زمانی  به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌وكاتی به‌عس , باسی ئه‌وه‌مان  بۆ ده‌كه‌ن  , كه‌ ئه‌م هاووڵاتیانه‌  هاوكاری  پارتیان  كردووه‌ بۆ چاوساغیكردن بۆ ئێران  و هێرشی سه‌ر حاجی ئۆمه‌ران , كه‌ له‌ ئه‌نجامدا  ناوچه‌یه‌ك  داگیر كراوه‌ , ئه‌مه‌شیان به‌ خیانه‌تی  گه‌وره‌  له‌نیشتمان  نا پاكی بۆ وڵات  ناوزه‌د   كردووه‌  , خیانه‌تیش  لای  سسته‌مه‌ دیكتاتۆره‌كان  پێناسی خۆی هه‌یه‌ و  به‌رزترین  ودڵ ڕه‌قانه‌ترین سزا ده‌یان گرێته‌وه‌  .

با پێكه‌وه‌ چاوێك  به‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌و كاتی حیزبی به‌عسدا بخشێنین و  بزانین  له‌و ڕۆژگاره‌دا به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ پاساوی ئه‌م تاوانه‌یان چییان نووسیوه‌و وتووه‌و هۆكاری  ئه‌نجامدانی  ئه‌م تاوانه‌یان به‌چی پاساو ده‌ده‌نه‌وه‌ :

 ده‌قی وه‌رگێڕدراوی  ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه‌  له‌خواره‌وه‌  به‌زمانی كوردی  بخوێننه‌وه‌ :

(( به‌ناوی خوای  به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌روار 29-3-1989

به‌ڕێز م م ع كاروباری  ڕامیاری  هێژا

1-     له‌ كۆتایی مانگی ته‌موزی ساڵی1983 هاتمه‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك  ئه‌فسه‌ری ئاسایشی به‌غدا له‌ گه‌ڵ ئاسایشی گشتی و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی  به‌غدای پێشوو (عه‌قید عه‌لی عه‌بدوڵا برع) بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بارزانی خائین وه‌ر بگرم كه‌ له‌حوكمی زاتی ئاسایشی گشتی هۆبه‌ی سێ به‌ ده‌ستمان گه‌یشت  هه‌روه‌ها به‌شێكی تر ده‌ست به‌سه‌ر بوون له‌ گرتووخانه‌ی ئه‌بو غرێب.

2-     2225 خائینمان وه‌رگرتن به‌ ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر هاتنه‌ گواستنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی بوسیه‌ كه‌ له‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر بوون.

3-     به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی به‌غدا فه‌رمانی دا بۆ درووستكردنی ده‌سته‌یه‌ك له‌  ژێر فه‌رمانی ئه‌و بن ,دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانی دا  كه‌ سزای گه‌ل به‌سه‌ر ئه‌م خائینانه‌ی سه‌ره‌وه‌ڕا جێبه‌جێ بكرێت.

4-     له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابی ساڵی1983   ده‌ست كرا به‌ جێبه‌جێ كردنی سزای گه‌ل له‌ به‌رامبه‌ر خائینه‌كان سه‌ره‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 2225 كه‌س ده‌بوون .هه‌ندێك له‌وان له‌ پارێزگای موسه‌نا ناوچه‌ی بوسیه‌ بوون.به‌ته‌نسیق له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگا ناو براو.

5-     رێنمای ده‌رچوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی پێشوو بڕێز دكتۆر فازڵ به‌ڕاك وه‌ وبۆ رێكخستنه‌كانی كێشه‌ی تایبه‌ت به‌ تاوانبارانه‌وه‌ و به‌ پێی ئه‌مه‌ ده‌ستكرا به‌ ڕێكختسنی 16 كێش بۆ 667 كه‌س ,كه‌ ئه‌م كێشانه‌ به‌رز كرانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دادگای شۆرش و سزای له‌سێداره‌دان به‌ سه‌ریاندا هاته‌ سه‌پاندن و به‌ڵگه‌نامه‌كان مردن نه‌یانگراندنه‌وه‌.

6-     ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌ 1558 تاوانبار بوون هیچ كێشه‌یان بۆڕێك نه‌خستبوو.

7-     لیژنه‌یه‌ك هاته‌ دامه‌زراندن له‌ ئه‌فسه‌ران بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵیان دا بوو, ئه‌و پاره‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هۆبا3 كرا به‌ پێی چه‌كه‌كان.

وێنه‌یه‌ك بۆ :

به‌ڕێز  به‌ڕێوه‌به‌ری  ده‌زگای هه‌واڵگری هێژا نووسراوی 4439 له‌ 23-8-1987بۆ كاری پێویست له‌ گه‌ڵ ڕێزا.

به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی هێژا بۆ كاری  پێویست

به‌ڕێز ئاسایشی هێژا بۆكاری پێویست تكایه‌ . (( شێواز میكانیزمی جینۆساید و دیمۆسایدی بارزانییه‌كان  -رَێكار مزوری  -ل207-208)) .

 له‌ به‌ڵگ نامه‌یه‌كی  دیدا  ئاو باسی مۆتیڤی تاوانه‌كه‌ ده‌كرێت : ((  ئەوەی بەردەستمان راپۆرتی بەرپرسی هەواڵگرییە كە بۆ سەرۆكی كۆمار لەسەر داوای ئەوەی دوایی لەمبارەیەوە بەرزكراوەتەوە كەتیایدا هاتووە:

بڕگەی 1 لە تەممووزی 1983، لە میانەی هێرشی دوژمنانی ئێران بۆ كەرتی حاجی ئۆمەران و سەلماندنی بەشداریی خیانەتكاران كە زۆربەیان بارزانین فەرمانێك لە بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی -فازڵ بەڕاك- بۆ بەڕێوەبەری ئاسایشی حوكمی زاتی ڕەوانەكراوەو ئەركەكەش بەوپەڕی نێهینەوە ئەنجامدرا تاوەكو لەبەرەبەیانی رۆژی ئایندە ئامادەبوو لە 1983_8_10 بەهێزێكی سەربازیی حەرەسی جمهووری كۆمەڵگاكانی -قودس و قادسیە- و قوشتەپە كە بۆ نیشتەجێبوونی خانەوادەی بارزانیان دانرابوو هەمووشیان دەستگیر دەكران تەنها لە رەگەزی نێر و تەنانەت ئەوانەی لە 18 ساڵیش كەمتربوون لەو كردارە بێبەش نەبوون. ئۆتۆمبێڵی گەورەی ئامادەكراویش بەیاوەریی هێزی سەربازی ئەو دەستگیركراوانەی گواستەوە.

بەهەمان شێوەش بارزانیانی هەریر لە ناوچەی شەقڵاوە دەستگیركران كە ژمارەیان 403 كەس دەبوو. زۆربەشیان بارزانی و شێروانی و مزووری بوون ئەوە جگە لە دیاناو رەواندزو مێرگەسوور لە پارێزگای هەولێر برگەی

برگەی 2: بە ئاراستەی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی هێزێك لە كارمەندانی ئاسایشی گشتی و ئەمنی بەغدا پێكهێنرا تا ئەوانەی لە كۆمەڵگاكان هێنراون و بەندكراوانی ئەبوغریب لە بارزانیان وەربگرێنەوە.

ئەو هێزە 2225 كەسی وەرگرتەوەو بەرەو ناوچەی بۆسەیەی گواستنەوە لە پارێزگای موسەننا و تیمێك حوكمی گەلی بەسەریاندا سەپاند.

بڕگەی

-3: بەپێی فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی پێشووتر 16 كەیس بۆ 667 كەس لەبەندكراوان ئامادەكراو كەیسەكان بەرەو دادگای سەورە گوازرانەوەو حوكمی لەسێدارەدانیان بۆدەرچوو بەڵگەنامەی وەفاتیشیان بۆ دەرنەهێنراو 1558 كەسیان كەیسی بۆرێك نەخرا. بڕگەی

4: ئەوپارەی لە لای بەندكراوان بوو كە بڕی 194684 دینارو 440 فلس بوو لێیان وەرگیرایەوەو لەژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی دانرا.

بڕگەی 5: بەپێی بەردەوامیی تەئكیدی مسعود بارزانی بۆ ئەو پرسە، سەرۆكایەتیی كۆمار سكرتێری بە نووسراوی ژمارە 2651-ت لە 1978_8_24 راسپارد وەڵامی دیاریكراوو یەكگرتوویان بۆ هەر داوایەكی پەیوەندی پێوەكردنەوە هەبێ بەبێ ئەوەی كەسی دیكە جگە لەسەر كردایەتیی دەوڵەت هیچیان لەسەر بزانێ چونكە مەسەلە سەرەكیەكە لە پرسی ئەو خانەوادانە گەورەترە- ئەو وەڵامەش بەبنەمای وەڵامی هەرپرسێك دەربارەی چارەنووسی ئەو خانەوادانە دادەنرێ. هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایش گشتی لە ڕاپۆرتی خۆیدا ئاماژە بەوە دەدات كە خانەوادەی بارزانی لە دژی حزب و سەورەو نیشتمانن و ئەوە دەیەها ساڵە ئەوانە دژی هەموو پرەنسیپەكانن چونكە تا ئێستا هەروەكو جاران لە دژی یەكبوونی نیشتمانە. تائێستاش خۆی بەگەورەترین عەشیرەت و نوێنەری گەلی كورد دادەنێت و خاوەن دەروونێكی پڕ لە رق و كینەیە.((پڕۆسەی دادگاییكردنی تاوانبارانی ئەنفال-4-3-200-خه‌بات)) .

له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كی دیدا هاتووه‌ : (( بهڵگهنامهی بریاری حوكمی لهسیدارهدان و دهست بهسهرداگرتنی سهروهت و سامانی شمس اللهخالد خدر بارزانی و  پهنجا كهس لهههڤاڵانی  به نووسراویَك لهسهرۆكایهتی دادگای شورش بهژمارهله12111983 دهرچووه بۆ سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆمار، كهبریاری گرتنیان لهلایهن دادهوهری لیَكۆلینهوه سهر به بهریَوهبهرایهتی ئهمنی بهغدا/ش31 دراوه بهنوسراوی  ژماره883 له1181983 .

هۆكاری گرتنیان بهمادهی  175و159و1622-49و50و53 لهق.ع  له  داوایهك به ژماره 1610/ج/1983 لهسهر شمس اللهخالد خدر بارزانی و ههڤاڵانی شیكراوهتهوه كه له لایهن سیخۆریَك پیَیان دراوه، داواكه به نووسراوی ژماره23/1434 له2791983   بۆ دادگای باڵای شورش نیَردراوهو  له 10/11/ 1983 حوكمی لهسیدارهدانیان بۆ دهرچووه.

ئه‌م راپۆرته باس له شهری حاجی عمران –گردهمهند و بهشداری پارتی لهم شهره دهكات، له ناوهرۆكی راپۆرتهكهدا دهلیَت"مۆته‌هه‌م" شمس الله خالد خدر بارزانی كه‌سه‌ر به‌مسعود بارزانی و محمد خالید بارزانیه  به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانهی ناویان له خوارهوه هاتووهو ئامادهكاری و هاوكارییان لهگهڵ تیَكدهران و هیَزهكانی ئیَراندا كردوهزانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه،ههروهها ریَنمایی كردنی بهرپرسانی عسكری ئیرانی له ناوچهكهدا  بۆ ئهنجامدانی كاری تیَكدهرانهدژی هیَزهكانی چهكداری عیَراق پیش هجوم كردنی هیَزهكانی ئیَران لهكهرتی باكوور و  گرتنی ناوچهی حاجی عمران تۆمهتبار كراون و بهبهكریَگرتهی ئیران ناوزهدی كردوون ، ئهوهی شایانی باسه دادگای شورش له/11/1983 به سهروكایهتی عهواد بهندهر بهستراوهو بهم ماددانه175و159و162و249و50و53 له ق.ع تۆمهتبار كراوهن و حوكمی لهسیدارهدانیان بهسهردا سهپاندوون و بهنووسراوی ژمار(3864) له/11/1983 سهرۆكایهتی دیوانی سهرۆكایهتی كۆماریان لێ‌ ئاگادار كردۆتهوه. ئهمهش ناوهكانیانه:

1.شمس الله خالد خدر بارزانی 2.سلیمان مفردی خانو 3. احمد حمود مستهفا4.ێوفی سیف الدین وستا 5. سعید محمد محمدامین 6.یوسف زبیر حاجی 7.حدو جلو فقی 8.حاتم جیجو حاتم  9. حسن حسین حسن 10. تهها محمد ابراهیم11.فریق میران مح12. نعمان حسین یاسین 13.یاسین حسین یاسین 14.حسكو رشید نبی 15.تهلعهت سعید عمر 16.رهمهزان عبداللهیاسین 17.وجدی مستهفا ناوخۆش 18.مستهفا حسین سالح 19.حسین محمد احمد 20.اسعد حسن عبدالله21.سلیمان ابابكر احمد 22 .جادر محمد حسین 23.عبدالرحمن محمد حسن 24.احمد سعید حسن 25.مستهفا باجو مستهفا 26.عزیز سالح سلیم 27.حكیم زادهمحمد 28.زكری جلو مالی 29.باجو حسین ملكو30غفور احمد محمود 31.محمد علی عباس 32.خدر مولود سالح 33.سعید اخدل شیخ عمر 34.عبدالعزیز حجی عبدالله 35.ێبری رهمهزان حسن 36.ویس یوسف رهمهزان 37.میرخان محمد مرزا38.نادر حبیب حسن 39.فقو خوجهناێر40.قرتاس سالح حسین 41.حسن حاجی ابراهیم قادر 42.جمیل عبدالله فارس 43.اسماعیل سلیمان الیاس 44.یونس حسن یونس 45.بحری محمد ملكو 46.زلفو احمد جوهر 47.شهاب زادهمحمود 48.ێوفی درویش محمد 49.شهاب احمد جوهر 50.بیرو حمد ابراهیم 51.جوهر حدو حاجی  (( عهدالهت عومهر-چالاك لهبواری ئهنفال و بێ‌ سهروشوینهكان-227-2007 )).

له‌ به‌لگه‌نامه‌یه‌كی دیكه‌ سه‌باره‌ت  به‌هه‌مان پۆل هاتووه‌ : (( به‌ڵگه‌نامه‌ی بریاری حوكمی له‌ سیداره‌دان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خورشید رشید سلمان بارزانی و هه‌ڤاڵانی هه‌روه‌ها ملا سعید حسن بارزانی و هه‌ڤالانی به‌ نووسراویَك له‌ سه‌روكایه‌تی (دادگای شورش) به‌ ژماره‌4066 له‌ 24111983 ده‌رچووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه‌ بریاری گرتنیان له‌ لایه‌ن داده‌وه‌ری لیَكۆلینه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غدا/ش31 دراوه‌ به‌نوسراوی  ژماره‌ 1583 له‌ 181983 .

هۆكاری گرتنیان به‌ ماده‌ی  175و159و1622-49و50و53 له‌ ق.ع  له‌ دوو داوا كه‌ داوای یه‌كه‌م به‌ ژماره‌ 1775/ج/1983 له‌ سه‌ر خورشید رشید سلمان بارزانی و هه‌ڤاڵانی و داوای دووه‌م به‌ ژماره‌ 1609/ج/1983 له‌ سه‌ر ملا سعید حسن بارزانی و هه‌ڤاڵانی شیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سیخۆریَك پیَیان دراوه‌ ،داواكان به‌ دوو نووسراو یه‌كه‌میان به‌ ژماره‌ 23/1563 له‌ 19/10/1983  دووه‌میان به‌ نووسراوی ژماره‌ 23/1433 له‌ 27/ 9/1983 بۆ دادگای باڵای شورش نیَردراوه‌ن به‌لام هه‌موویان له‌ 22/11/ 1983 حوكمی له‌ سیداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه‌.

ئه‌م راپۆرته‌ش هه‌ر باس له‌ شه‌ری حاجی عمران –گرده‌مه‌ند و به‌شداری پارتی له‌م شه‌ره‌ ده‌كات،له‌ ناوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌دا ده‌لیَت"مۆته‌هه‌م حسن محمد شیرۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌لیَك له‌ تیَكده‌ران   كه‌ ناویان له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ سه‌ر به‌ مسعود بارزانی زانیاری عسكری و ستراتیژیان ناردوه‌ وئاماده‌كاری و هاوكارییان له‌گه‌ڵ تیَكده‌ران و هیَزه‌كانی ئیَراندا كردوه‌ ،هه‌روه‌ها ریَنمایی كردنی به‌رپرسانی عسكری ئیرانی له‌ ناوچه‌كه‌دا و ئه‌نجامدانی كاری تیَكده‌رانه‌ دژی هیَزه‌كانی چه‌كداری عیَراق پیش هجوم كردنی هیَزه‌كانی ئیَران له‌ كه‌رتی باكوور  بۆ گرتنی ناوچه‌ی حاجی عمران تۆمه‌تبار كراوه‌ن و به‌ به‌كریَگرته‌ی ئیران ناوزه‌دی كردوون ، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ دادگای شورش له‌ 22/11/1983 به‌ سه‌روكایه‌تی عه‌واد به‌نده‌ر به‌ستراوه‌و به‌م ماددانه‌ 175و159و162و249و50و53 له‌ ق.ع تۆمه‌تبار كراوه‌ن و حوكمی له‌ سیداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون و به‌ نووسراوی ژمار(4066) له‌( 24/11/1983 سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان لێ‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانه‌:

1.خورشید رشید سلمان 2.احمد حدو محمد 3. یاور علی محمد4.یوسف فرخو محمد 5. حسین عمر حسین 6.محمود فقی محمد حسین 7. حسین ملا حبیب عبدالرحمن 8.عیسی محمد حسن 9. جهور یونس ابراهیم 10.جزیری برایم محمد 11. محمد ابراهیم محمد 12.نعمان شریف شمیرن  13.عزیز فقی سعید 14.خلیل تاهیر عبدالله‌.15.نیاز عزیز عبدالله‌ 16. حاجی عمر عبدالله‌17.عوسمان حسن عوسمان 18.عزیز ملا عبدالله‌ فقی 19.ابراهیم عوسمان حاجی 20.علی قاسم علی 21.نزمی محمد محمدامین 22. محمد تاهیر حجی ابراهیم23.عمر احمد عمر 24.حسن خالد ملا 25.عیسی حسن شریف 26.حسین عبدالحمن حسین 27.ته‌ها محمد یوسف 28. حسین محمد یوسف 29. ایوب محمد عیسی 30.مولود جوج مولود 31.محمد قرتاس سالح 32. شیخ عمر باپیر 33.خوشوی داود محمد 34.شاكر خالد سالح 35.عمر حدو محمد 36.تاهیر عبدالرحمن علی 37.حسین محمد حسین 38.عزیز ابراهیم شیَخو 39.سلیمان سه‌بری عیسی 40.عمر تاهیر عمر 41.حسین فقی محمد حسین 42.نزهت شریف عمر 43.ممو سه‌بری عیسی 44.فریق ملمكو تاهیر 45.حدو محمد احمد 46.فرات ابراهیم باپیر 47.عبدالله‌ ابوبكر فتح الله‌ 48.حسن محمد شیرو 49.درویش عمر یاسین 50.تمر محمود قرتاس 51.عبدالواحد عمر سعید -عه‌داله‌ت عومه‌رچالاك له‌ بواری ئه‌نفال و بێ‌ سه‌روشوینه‌كان 22-7-2007 )).

له‌ به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كی دیدا باسی ئیعدامی 23 هاووڵاتی هاتووه‌ :(( به‌ڵگه‌نامه‌ی بریاری حوكمی له‌ سیداره‌دان و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی سه‌روه‌ت و سامانی سابر مسته‌فا محمد عبدالسلام بارزانی و (22) كه‌س له‌ هه‌ڤاڵانی به‌ نووسراویَك له‌ سه‌روكایه‌تی (دادگای شورش) به‌ ژماره‌1446ج1983 له‌ 3081983ده‌رچووه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، كه‌ بریاری گرتنیان له‌ لایه‌ن داده‌وه‌ری لیَكۆلینه‌وه‌ سه‌ر به‌ به‌ریَوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی به‌غدا دراوه‌

هۆكاری گرتنیان به‌ ماده‌ی  175و159و1622-49و50و53 له‌ ق.ع  له‌ داوایه‌ك به‌ ژماره‌183 له‌ 2671983له‌ شیكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سیخۆریَك پیَیان دراوه‌ .

ئه‌م راپۆرته‌ باس له‌ شه‌ری حاجی عمران –گرده‌مه‌ند و به‌شداری پارتی له‌و شه‌ره‌دا ده‌كات له‌ ناوه‌روكی راپۆرته‌كه‌دا ده‌لیَت ":موته‌هه‌م سابر مسته‌فا محمد عبدالسلام بارزانی له ‌گه‌ڵ كۆمه‌لیَك له‌ تیَكده‌ران كه‌ سه‌ر به‌ مسعود و ادریس بارزانین، زانیاری ناوخۆی سه‌ركردایه‌تییان داوه‌ته‌ تیَكده‌ران به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و جیَگایانه‌ی ستراتیژی و حه‌ساسن و ئاماده‌كاری و هاوكارییان له‌ به‌غدا و هه‌ولیَر له‌گه‌ڵ تیَكده‌ران كردووه‌ بۆ هیَرشكردنه‌ سه‌ر هیزه‌كان له‌ كه‌رتی باكوور له‌ حاجی عمران له‌ ریَگای مسعود و ادریس".

هه‌روه‌ها ئه‌وانی به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ هیَزه‌كانی چه‌كداری عیَراق به‌ مه‌به‌ستی هاوكاری هیزه‌كانی ئیران بۆ گرتنی ناوچه‌ی حاجی عمران تۆمه‌تبار كردووه‌و به‌ به‌كریَگرته‌ی ئیران ناوزه‌دی كردون . عه‌داله‌ت عومه‌ر-چالاك له‌ بواری ئه‌نفال و بێ‌ سه‌روشوینه‌كان-له‌ زمانی به‌ڵَگه‌نامه‌كانه‌وه‌ - به‌شی سیَیه‌م

ئایا  پارتی چاوساغی كردبوو بۆ ئێران ؟؟

له‌  به‌ر ئه‌وه‌ی  هێرشی حاجی ئۆمه‌ران راسته‌وخۆ  له‌ به‌ره‌كانی  جه‌نگ  كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ و تاكو پشكنینی بۆ بكرێت  و به‌شداربوان  قسه‌یان پێبكرێت , یان هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ر  شارێكی قه‌ره‌باڵغ پڕ دانیشتووان  ئه‌نجام نه‌درا وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌  كرا ,  به‌ڵكه‌  كاره‌ساتی  ئه‌م  به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی سڤیل و  له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ پیاده‌ كرا , لایه‌نی به‌شداریش ئابلوقه‌ی زانیاری  و به‌ڵگه‌ نامه‌و شایه‌دیدانی به‌رپرسانی  ئه‌و كاتی خۆی  خستۆته‌ سه‌ر  و ڕێگا  نادات ,هیچ زانیارییه‌ك   سه‌باره‌ت به‌ سكانداڵه‌كانی ئه‌و كرده‌ سه‌ربازییه‌  بڵاو ببێته‌وه‌ .

یۆست هیلته‌رمان  شایه‌دی  له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌دات  , كه‌ پارتی  چ  وه‌ك  جه‌نگاوه‌ر   و چ  وه‌ك هێزی ئیستیتلاع  به‌شداری  ئه‌و شه‌ڕه‌ی  كردووه‌, به‌ڕێزی  ده‌ڵێت :...به‌و چه‌شنه‌ له‌ هاوینی ساڵی1982دا جه‌نگاوه‌رانی (پدك) و هێزی ئیستڵاعیان  كه‌وتنه‌ ته‌ك هێه‌كانی ئێران له‌ هێرشكردنیاندا بۆ سه‌ر حاجی ئۆمه‌ران.به‌ دوای ئه‌م شه‌ڕه‌دا ,كه‌ تاڕاده‌یه‌ك  سه‌ركه‌وتنیان تێدا به‌ده‌ستهێنا, ئێرانییه‌كان چه‌ند هه‌وڵێكی تریان دا به‌ هاوكاری (پدك),بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ودایه‌كی قووڵتر بچنه‌ ناو عێراقه‌وه‌.هه‌موكات ئه‌م هه‌وڵانه‌ پێشكه‌وتنی به‌ ده‌ست ده‌هێنا تا ئه‌و كاته‌ی له‌ ساڵی1986دا,هێزه‌كانی ئێران به‌ ته‌واوی گێڕدرانه‌ دواوه‌ – كارێكی ..ل118.

 ئه‌ی به‌رامبه‌ر  به‌م په‌لاماره‌ هاوبه‌شه‌ی  ئێران-پارتی  ,ینك  و حدكا چیان  كرد؟؟؟

ئه‌گه‌ر په‌لاماره‌كه‌  به‌ ناو  وه‌ك  به‌شێك  له‌ جه‌نگی ئێران-عێراق  و  له‌ چوارچێوه‌ی  ئۆپه‌راسیۆنه‌  درێژخایه‌ن   و سه‌رانسه‌رییه‌كانی  ئه‌و جه‌نگه‌دا بووبێت ؟؟ , وه‌ك پێشتر  ئاماژه‌مان  پێی  دا , هه‌ردوو لای په‌لامارده‌ر  ئامانجی دیكه‌یان له‌ لێدانی  لایه‌نی كوردی  هه‌بوو ,  ئێران  له‌ حدكا  و پارتی  له‌ حدكا  و ینك  .

بۆیه‌  هه‌ر  زوو لایه‌نه‌كانی  به‌رامبه‌ر  كاتێك  ئامانجی  په‌لاماره‌كه‌  زیانی  پێ دوورینه‌وه‌و ترسی  ئه‌وه‌ دایانی گرت له‌ ناوچه‌ی  دیكه‌ش  درز  بدۆزنه‌وه‌و  هه‌مان سیناریۆ   دوباره‌  بێته‌وه‌ ,بۆیه‌  ئه‌وانیش له‌ به‌رامبه‌ردا  سیناریۆی  پێچه‌وانه‌یان   ئه‌نجامدا  ,  به‌ ڕێك  كه‌وتن  له‌گه‌ڵ  به‌رامبه‌ره‌كه‌دا  كه‌ ئه‌ویش به‌عسه‌  ((  له‌ 31 ئاب  سیناریۆی   پێچه‌وانه‌ ڕویدایه‌وه‌  ینك بووه‌ هاوپه‌یمانی  ئێران  و پارتیش  ئه‌وجاره‌  عێراقی  هێنایه‌  هه‌ولێره‌وه‌ )). هیلته‌رمان  له‌م باره‌یه‌وه‌  ده‌ڵێت : له‌ ته‌موزی1983دا,كه‌ هێشتا شه‌ڕه‌كه‌ی حاجی ئۆمه‌ران هه‌ر به‌رده‌وام بوو, فه‌ره‌یدوون عه‌بدوالقادری گه‌وره‌ دانوستانكاری تاڵه‌بانی, كه‌وته‌ گفتوگۆی ناڕه‌سمی له‌گه‌ڵ ڕژێمداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ سێ به‌رپرسی موخابه‌راتی عێراقدا كرد له‌ بنكه‌یه‌كی حدكا له‌ ناوچه‌ی ئالانی ڕۆژئاوای سه‌رده‌شت له‌ ناو ئێراندا و ده‌ست به‌جێ بانگهێشتی به‌غدا كرا, فه‌ره‌یدوون له‌ ماڵی قاسملوو له‌ به‌غدا مایه‌وه‌و زنجیره‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ تاریق عه‌زیز و سه‌ركرده‌ پایه‌ بڵنده‌كانی تردا ئه‌نجامدا له‌ ئۆكتۆبه‌ر و نۆڤه‌مبه‌ردا –كارێكی ..... ل119.

 حاجی  ئۆمه‌ران  ده‌رگایه‌ك  بۆ مفاوه‌زاتی 1983ی ینك  وبه‌عس

به‌م  شیَِوه‌یه‌  ئه‌م هێرشه‌  هاوبه‌شه‌ی  پارتی  و ئێران  ,له‌ به‌رامبه‌ردا دژه‌كانیشی  یه‌ك  خست  و   ده‌رگای بۆ  ڕێككه‌وتنی  ینك  و به‌عس  خۆش  كرد (( هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك پێیان وایه‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ پێشتر زه‌مینه‌ی خۆشه‌  كرابێت )) , كلیلی  ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌   هێرشی  حاجی  ئۆمه‌ران  بوو  ,یۆست  هلته‌رمان  له‌سه‌ر زاری  فه‌ره‌یدوون عه‌بدالقادره‌وه‌   ده‌گێڕێته‌وه‌ :  (( لێره‌ به‌ دواوه‌  په‌یوه‌ندیمان زۆر كۆك بوو, به‌ڵام كاتێ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ بنكه‌كانمان له‌ دۆڵی جافایه‌تی, به‌ یه‌كترمان ده‌وت: به‌ڕاستی كورد به‌د به‌خته‌ .هه‌موو دنیا پشتی عێراق ده‌گرێت له‌ دژی ئێران, كه‌چی ئێستا ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌  پشتی ئێران بگرین له‌ دژی عێراق-  كارێكی ......  ل124.

 به‌عس چی پێیان وت و چۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كرد ؟؟

به‌عس له‌ دوای ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ نا پیرۆزه‌ی  نێوان  پارتی  وئێران هوشیاری  دایه‌  هه‌موو لایه‌ك  , كه‌ ده‌ست تێكه‌ڵكردن  له‌ گه‌ڵ ئێران هێڵی سووره‌ بۆ ئه‌وان  , هه‌رچه‌نده‌  كاك  نوشیروان  له‌ وه‌ڵامی  تاڵه‌بانیدا  ده‌لێت  : ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ باسی‌ ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌و گه‌یشتبێت، به‌ من نه‌گه‌یشتوه‌، ‏چونکه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ به‌عس هیچ رێگه ‌په‌یوه‌ندیه‌كی‌ له‌گه‌ڵ من نه‌بو تا ئه‌و هه‌واڵه‌م پێ بگه‌یه‌نێ، ‏ئاغای‌ تاڵه‌بانیش شتی وای به‌ ئێمه‌‌ نه‌وتبو.. ئۆباڵی گوێنه‌دان به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌، ئه‌گه‌ر راست بێ، له‌ ئه‌ستۆی‌ ‏ئه‌ودایه‌.‏(( له‌ هاوخه‌باتیه‌وه‌ بۆ ته‌خوین-نه‌وشیروان مسته‌فا)).

به‌ڵام  هه‌ر بۆ خۆی به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان  له‌ چاوپێكه‌وتنێكی  پێشووتری  پێش ئه‌وه‌ی  ئه‌م جه‌ده‌ل و  وه‌ڵام و وه‌ڵام كارییه‌ی  له‌ گه‌ڵ  تاڵه‌بانی ڕوبدات  وتبووی  : به‌ پێی قسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مینی جێگیری تاڵه‌بانی ( له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی1983دا), تاریق عه‌زیز به‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌) (ئه‌گه‌ر ئێوه‌ یارمه‌تیمان بده‌ن هه‌رگیز له‌ بیری ناكه‌ین, به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ دژمان بووه‌ستنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش هه‌رگیز له‌ یاد ناكه‌ین و پاش ئه‌وه‌ی جه‌نگ كۆتایی دێت, تێكتان ده‌شكێنین و هه‌موو گونده‌كان به‌ ته‌واویی خاپوور ده‌كه‌ین ))-كارێكی ...... , ل119.

 هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی   سه‌قه‌ت !

مه‌له‌ كردن به‌ پێَچه‌وانه‌ی ته‌وژم , زۆر جار خنكانی كه‌سه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ , كوردیش بزووتنه‌وه‌كه‌ی  به‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌  به‌تاڵبوه‌وه‌  له‌ بیروباوه‌ڕه‌ ئازادیبه‌خشه‌كه‌ی و له‌ به‌رامبه‌ر ته‌وژمی جیهانیش خۆی بینییه‌وه‌ .

له‌ بیرمان نه‌چێت  ,ڕۆژئاوا تا ساڵی 1991  به‌ به‌هانه‌ی مه‌ترسی كۆمۆنیزم لایه‌نگری سه‌ر سه‌ختی ئاپارتاید  بوو (( ئامه‌ریكا, ئینگلیز ,ئیسرائیل ,فه‌ره‌نسا((1981)) , ریگان  یارمه‌تی جه‌نگاوه‌رانی ئازادی ئه‌فغانی ده‌دا (( حكمه‌تیار و ره‌بانی  )), له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ترسی سوور .بۆیه‌  زۆر  ئاساییه‌ به‌ به‌هانه‌ی مه‌ترسی پان ئیسلامیزمیشه‌وه‌  پشتیوانی له‌ ئێراق كردبێت .بۆیه‌  ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌  جگه‌  له‌ ماڵ وێرانی  هیچی دیكه‌ی لێ شین نه‌بوو .

راستییه‌ك   خۆی حه‌شار داوه‌ , ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئێراق چه‌ند له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ  تێك ده‌شكا , ئه‌وه‌نده‌ زیاتر خۆشه‌ویست ده‌بوو لای وڵاتان و پشتیوانی سه‌ربازی و دارایی و دیبلۆماسی زیاتری  لێده‌كراو خێر و به‌ره‌كه‌ت بۆی ده‌باری , هه‌مووكارَكی چاوی لێده‌پۆشرا , به‌كارهێنانی هه‌موو چه‌كێك بۆی حه‌ڵاڵ كرا  (( . ... عێراق ڕۆڵێكی به‌ كه‌ڵكی ده‌بینی بۆ به‌رده‌وامی پێدانی هاوسه‌نگیی هێز له‌ كه‌نداودا ,لای كه‌مه‌كه‌ی شۆڵز له‌ پایزی ساڵی 1983 ه‌وه‌ ده‌یزانی كه‌ عێراق چه‌كی كیمیاوی به‌كار دێنێ – كارێكی كیمیاوی , ل289 )) .

(( مافی مرۆڤ و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی به‌ ڕێی خۆیان له‌ زۆر لایه‌نه‌وه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێراقدا هاوته‌ریبن " له‌ یاداشتێكی نهێنی ئه‌مه‌ریكییدا نووسراوه‌ ""به‌شی 15  ئامه‌ریكا و ئه‌نفال".(ئه‌نفال و ئامه‌ریكا-سه‌مانسا پاوه‌ر –و.به‌ختیار كه‌ریم –به‌شی 21  "كۆتایی "-24-9-2006 ده‌نگه‌كان ).

ئا لێره‌وه‌یه‌  , ئه‌م   لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ هه‌ر جاره‌ی  یه‌كێكیان  , دوایش  به‌ جووته‌ وچوار قۆڵی ((  ینك,پدك,سۆسیالست, بزوتنه‌وه‌))  كورد  گورگان  خواردی  ده‌كه‌ن .

خۆشیان ئه‌وه‌یان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌  زایووه‌ (( فه‌ره‌یدوون عه‌بدوالقادر ده‌ڵێت: كاتێ گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ بنكه‌كانمان له‌ دۆڵی جافایه‌تی, به‌ یه‌كترمان ده‌وت: به‌ڕاستی كورد به‌د به‌خته‌ .هه‌موو دنیا پشتی عێراق ده‌گرێت له‌ دژی ئێران, كه‌چی ئێستا ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌  پشتی ئێران بگرین له‌ دژی عێراق-كارێكی كیمیاوی  ,هیلته‌رمان )).

تاَڵه‌بانی  كه‌ بۆ خۆی دواترسه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی هاوبه‌شی  ئێران-ینك   ی كرد  له‌ داستانی  ڕزگاری  ده‌ڵێت : له‌ناو ئه‌و كێشمه‌كێشه‌ سیاسی‌ و فكرییه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زۆرمان له‌گه‌ل سه‌دامییه‌كاندا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی‌ سیاسه‌تی‌ سه‌دام له‌جه‌نگی‌ عێراق-ئێراندا، سروشتی‌ فاشیانه‌ی‌ رژێم ئاشكرا ده‌ركه‌وتبوو، ده‌ریش كه‌وتبوو كه‌ ئه‌م فاشیستانه‌ له‌هیچ تاوانێك نه‌ده‌سڵه‌مینه‌وه‌، مفاوه‌زاته‌كه‌شمان له‌گه‌ل رژێم ساڵێك بوو به‌هۆی‌ شۆڤێنیه‌تی‌ به‌عسی‌ سه‌دامی‌ و ته‌كنه‌لۆژیای‌ جه‌نگی و فشاره‌ ئیقلیمیه‌كه‌، شكستی‌ خواردبوو، ئه‌و هه‌موو راستیانه‌مان ده‌زانی‌، بۆیه‌ ده‌بوو ژیرانه‌تر هه‌ڵبسوڕێین و كه‌مترین پاساو بده‌ینه ده‌ست فاشیه‌كان، كه‌چی‌ له‌وكاته‌دا، نه‌ك نه‌مانتوانی‌ جیاوازیه‌كان و هه‌ڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ سكرتێری‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌م بكرێنه‌وه‌، به‌ڵكو ناوبراو ناكۆكیه‌كانی‌ له‌ مه‌یدانی‌ سیاسه‌تو فكره‌وه‌، گه‌یانده‌ ئاستێكی‌ ترسناك، ئه‌ویش بواری‌ عه‌سكه‌رییه‌، ده‌قی‌ ته‌واوی‌ قسه‌كانی‌ تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرایه‌وه‌-26-12-2009.

هیومان ۆچ له‌ درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌یاندا هۆكاری كۆمه‌ڵكوژی بارزانی و ئه‌نفالكراوه‌كان به‌ هاوشێوه‌ی یه‌كتر ده‌ناسێنن  : له‌ گه‌لێ ڕوه‌وه‌ , عه‌مه‌لیاتی ساڵی 1983 ی بارزانییه‌كان ده‌سپێكی ئه‌و ته‌كتیكه‌ بوو كه‌ له‌ مه‌ودوا به‌ ئه‌ندازه‌یه‌كی هێجگار گه‌وره‌تر له‌ سه‌رده‌می په‌لاماری ئه‌نفالدا به‌كارهات 5 .

له‌ ڕوی  مۆتیڤ و چاره‌نووسی مرۆڤه‌كانه‌وه‌ .

نه‌ك هه‌ر ئه‌زموون  له‌  ڕابردوو  وه‌رنه‌گیرا  , به‌ڵكه‌ دواتر ویستیان  مێژوو دوباره‌  بكه‌نه‌وه‌و شان به‌شانی ئێران هێرش  بكه‌نه‌وه‌  سه‌ر هه‌مان    ده‌ڤه‌ر  ( له‌ نێوان قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه‌ و حاجی ئۆمه‌ران سه‌ركردایه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ گیرسایه‌وه‌) (كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه‌ ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه‌ - ل 148 ))  .

بێشك هه‌موو سیاسییه‌كانی  ئه‌و كات , ئه‌وانه‌ی به‌شداری ئه‌و گفت و گۆیانه‌ بوونه‌وسه‌پرتیانكردووه‌ و واژۆیان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ی  شه‌ڕه‌ هاوبه‌شه‌كان كردووه‌  , یاخود فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی به‌ پراكتیزه‌ كردنی ڕێككه‌وتننامه‌كان  بوونه‌ , یان له‌ بڕیاری سیاسیدا بوونه‌و نقه‌یان نه‌كردووه‌و سه‌ری ڕه‌زامه‌ندییان بۆ  له‌قاندووه‌ ,  ده‌بێت هه‌موو به‌ كۆمه‌ڵ , ئاوی ئه‌و بیره‌ نۆش بكه‌ن ,  كه‌ بۆ یه‌كیان لێ داوه‌   ,  به‌شی خۆیان له‌و سكانداڵه‌ سیاسییه‌  بخۆنه‌وه‌و له‌ كێڵگه‌كه‌ی پشكی خۆیان بدورنه‌وه‌ . ئه‌وه‌ی رونه‌ بردنه‌وه‌ هه‌زاران   باوكی هه‌یه‌ ,دۆڕانیش زۆڵه‌ و هه‌موو باوكه‌كان خۆیانی لێ بێ به‌ری ده‌كه‌ن.

 كه‌ی دان    به‌ ڕاستییه‌كان  ده‌نێن؟

نابێت   مێژوو , به‌تایبه‌ت ئه‌و چركه‌ ساتانه‌ی خوێنی قوربانیانیانی لێ ده‌تكێت , له‌ خزمه‌تی سیاسه‌تی باڵاده‌ستدا بنووسرێته‌وه‌ , نابێت مێژوو نووسان و توێژه‌ره‌وان به‌ پێی  ڕه‌وتی  ئاو  مه‌له‌ بكه‌ن , مێژوو وه‌ك ئه‌وان  چۆنن ده‌نووسرێته‌وه‌, نه‌ك  ئه‌وان چۆن سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن  وگه‌ره‌كیانه‌, ئێستا پێوستمان به‌ مێژووه‌ ڕاستییه‌كه‌یه‌ بنووسرێته‌وه‌, پێویسته‌ مێژووه‌  تاڵه‌كان ,ئه‌وانه‌ی پڕن له‌ هه‌ڵه‌و تێكشكان وه‌ك خۆی باس بكرێت  , ئه‌گه‌ر باسكردنی تاڵییه‌كه‌  به‌ نرخی  ژیانیش  ته‌واو  بێت  .نه‌ك  چیرۆكی  خه‌یاڵی  له‌ خزمه‌ت  سیاسییه‌كان  بهۆنرێته‌وه‌ .مێژووی ئێمه‌ پڕه‌ له‌ فه‌زیحه‌ی  سیاسی , فه‌زیحه‌ ته‌نها كاره‌ ژێر به‌ ژێره‌كان نییه‌ ,به‌ڵكه‌ ئه‌و كارانه‌یه‌  به‌ ئاشكرا كران وكه‌سیش  باسیان ناكات .

27 ساڵه‌ ئازاری ویژدانی خۆیان ئه‌ده‌ن ,له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  دان به‌ راستییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ نانێن و ڕاستییه‌كان ئازاد  ناكه‌ن, هێزی ئاشتی پارێزی هۆڵه‌ندی ته‌نها   كه‌مته‌رخه‌می كردووه‌ له‌پاراستنی بۆسنییه‌كان , دادگایی ده‌كرێن به‌ تاوانی جه‌نگ .

تا ئێستا ئینكاری  ئه‌م  هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌كرێت , ئه‌مه‌ پێویستی پێداچوونه‌وه‌ی ویژدانه‌ ,پێویستی به‌ نه‌عله‌ت  بارینه‌ له‌و شێوازه‌ كاره‌ سیاسییه‌.

شكستی  كورد تاكو ئێستا  له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی  گرتووه‌ ,  كه‌  ئه‌زموون له‌   ڕابردووه‌ تاڵه‌كان   خۆی  وه‌رناگرێت   , به‌ڵكه‌ ده‌شیان شارێته‌وه‌ و زانیارییه‌كان  زیندانی ده‌كات, دواجار له‌چركه‌ چاره‌نووس سازه‌كاندا  دوباره‌یان  ده‌كاته‌وه‌  .ڕه‌وایه‌تی    دان  به‌  هه‌ڵه‌ مێژوووییه‌كان  ,  پاكانه‌   هێنانه‌وه‌ بۆیان و دان نه‌نانه‌ به‌ ڕاستییه‌كان  , ڕه‌وایی  دانه‌  پێی  و تاوانی مه‌زنه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مێژوو و قوربانیان .

با  درۆزن نه‌بین  به‌رامبه‌ر به‌ مێژووی رابردووی خۆمان , باجی هه‌ڵه‌یه‌ك  نه‌ده‌ین به‌رپرسیارییه‌تیه‌كه‌ی  ده‌كه‌وێته‌  ئه‌ستۆی  كه‌سانێك , هه‌موو مێژووی  خۆیان  به‌پاكیزه‌یی ده‌ناسَنن و هه‌ڵه‌ له‌ڕابردوویان  وجودی نییه‌.

سه‌ركردایه‌تی   كورد    ناوه‌ندی یادگه‌ی كورت بینه‌,هاوكات  له‌ شاردنه‌وه‌ی  راستییه‌كان و دوباره‌ كردنه‌وه‌ی سكانداڵه‌كان شاره‌زایه‌.

با له‌ زمانی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه‌ , له‌ راستی واقعی ئه‌و رۆژگاره‌وه‌  قسه‌ بكه‌ین. وتنی راستییه‌كان و دان نان به‌هه‌ڵه‌كانی  ڕابردوو ,  قسه‌كردن  له‌ پێگه‌ی  حه‌قیقی  خوده‌وه‌ ,  داوای  لێبوردنكردن  له‌ قوربانیان و  قه‌ره‌بووی  زیان لێكه‌وتووان ئه‌ركی لایه‌نه‌ به‌ر پرسه‌كانی  ئه‌و كاته‌ .زیان لێكه‌وتووانی هێرشی حاجی ئۆمه‌رانیش  گوندنشینانی  ناوچه‌كه‌ , بنه‌ماڵه‌ی 8000 بارزانییه‌ . (( سه‌ركه‌وتوترین كه‌سانی دنیا ئه‌وانه‌ن له‌ هه‌موویان زیاتر وه‌ڵامی ڕه‌د بیستووه‌ -ل277,سه‌ركه‌وتنی بێ سنور له‌ 20 ڕۆژدا-ئه‌نتۆنی رابینز,و.عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده‌ -2009چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات )) , وه‌لێ سه‌ركرده‌كانی ئێمه‌ نایانه‌وێت  وشه‌ی ڕه‌د  و وه‌ڵام ببیستن.

پارتی ناتوانێت  به‌ پاساوی  بارزانی  بوون  خۆ  له‌ داوای لێبوردنكردن  و   قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی   ئه‌و 8000 بنه‌ماڵه‌یه‌  ده‌ر بكات  , كێشكه‌  كێشه‌یه‌كی  ئه‌خلاقی  و ویژدانی  و یاساییه‌  نه‌ك عه‌شایه‌ری . پێویسته‌ به‌رپرسیارَتی په‌لاماری حاجی ئۆمه‌ران له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌  بگرترایه‌ته‌ ئه‌ستۆ ,بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌ی فێر بونایه‌ و دوباره‌یان نه‌كردایه‌ته‌وه‌ , وه‌ك بینیمان كه‌ كردیان و دوباره‌شیان  كرده‌وه‌ , وه‌كئه‌ه‌ی فرچكیان پێوه‌ی گرتبێت

ئه‌زموونی سه‌رنه‌كه‌وتوو پێویستی به‌ شیكردنه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌ك شاردنه‌وه‌ وداپۆشین ,پێویسته‌ لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر بكرێت , پێویسته‌ به‌ بۆچوونی نوێوه‌ سه‌یری ئه‌و ئه‌زموونه‌ شكستخواردووانه‌ی رابردوو بكردرێت ,هه‌موو ئه‌زموونێك به‌ نرخه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامگیری لێكدانه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ سه‌ری, شیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كان رابردوو باشتر كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوو و شكست خواردووه‌كان ده‌ناسێنێت به‌ مێژوو .

شكست  هیچ  كات  له‌ ئاسمانه‌وه‌  نابارێت ,  هه‌موو  كات ئاكامگیری كاره‌ ((ناپلیۆن هێل ده‌ڵێت : سه‌ركه‌وتن جار جاره‌ به‌ هه‌ل ده‌ڕه‌خسێت, به‌ڵام شكست و دۆڕان هۆكاری هه‌یه‌ ,كه‌واته‌ ده‌بێت هۆكاره‌كانی شكست و دۆڕان له‌ خۆماندا له‌ ناو ببه‌ین  (( ل46-47 -     زیادكردنی توانای زیره‌كی –ئاوات  نه‌سروالله‌-چاپخانه‌ی چوار چرا-2009 )) , به‌ڵام  سه‌ركردایه‌تی كورد  هه‌ڵه‌كان  له‌ناخی خۆیاندا ,له‌ ره‌حمدانی سیاسییان په‌روه‌رده‌ی  ده‌كه‌ن.

هیچ تاوانێك  له‌ گه‌ڕان و خوێندنه‌وه‌ی نوێ و ڕه‌خنه‌ گرتندا نییه‌ بۆ كاره‌ساته‌كانی  رابردوو ,به‌ڵكه‌ شاردنه‌وه‌یان  تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مێژوو . گرنگترین ڕێگا بۆ گۆڕینی شكسته‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن  ئه‌وه‌یه‌ هه‌ڵه‌كان خه‌ینه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی  سه‌ركه‌وتوو  بین  , پێویسته‌  به‌رده‌وام  كاره‌كامان  هه‌ڵسه‌نگێنین وراڤه‌یان بكه‌ین و رۆچینه‌ بنج وبناوانیانه‌وه‌ (( یه‌كێ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هاوبه‌شی مرۆڤی سه‌ركه‌وتوو, هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌میشه‌یی و نایابی ئه‌وانه‌  (( ل172.هه‌نگاوی بچووك بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌  -ئانتۆنی ڕابینز , و.محه‌مه‌د شه‌هدی  -ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات 2010 )) .

ئه‌گه‌ر  هه‌ڵسه‌نگاندن  بۆ هێرشی  حاجی ئۆمه‌ران  بكرابایه‌ ,ئه‌نجامه‌كانیان بزانیایه‌ , چما جاریكی دی نغری هه‌ڵه‌و كه‌مو كوڕی نابونه‌وه‌و گه‌لیان تووشی ئه‌و هێدمه‌گرتنه‌ ناكرد , ئه‌وا هه‌مان  هه‌ڵه‌ له‌ ئه‌نفال   و  هه‌ڵه‌بجه‌  به‌ كاری  هاوبه‌ش  له‌ گه‌ڵ  ئێران  دوباره‌ ناكرایاته‌وه‌  ,كورد  وتوویه‌تی  ((   ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار تووش بووم خوا خه‌تا باره‌كه‌م بگرێت, ئه‌گه‌ر جاری دووه‌م تووش بووم خوا خۆم بگرێت. )) .

ده‌توانرێت  كه‌وتن    و هه‌ڵه‌كان  بگۆردرێن  به‌ سه‌ركه‌وتن  , ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی  به‌رپرسانه‌ی له‌ گه‌ڵدا  بكرێت ((  سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامی بڕیاری باشه‌, بڕیاری باش ئه‌نجامی ئه‌زمونه‌  و ئه‌زمونیش به‌رده‌وام ئه‌نجامی بڕیارێكی خراپه‌ - ل10. هه‌نگاوی بچووك بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌  -ئانتۆنی ڕابینز ,و.محه‌مه‌د شه‌هدی  -ده‌زگای چاپ و بڵاوكراوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات 2010 )) .

جۆرج سانتیانا  ڕاستی  كرد  كه‌ وتی((  ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناتوانن ڕابردوو وه‌بیر خۆیان بێننه‌وه‌, تاوانبارن به‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی - ل132.نهێنی سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا-برایان ترێسی ,و.محه‌مه‌د شه‌هدی ,ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات  2009  )) . ڕێك  ئه‌و وته‌یه‌  له‌ كوردستاندا  به‌رده‌وام دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ,كاره‌ساته‌كان  وه‌ك خۆیان دووباره‌ و ده‌باره‌ ده‌بنه‌وه‌ .





ڕێکه‌و 2012-08-13 20:36:42
به‌شی ( ڕاپۆرت و لێکۆڵینه‌وه‌‌ )