بنەماڵەی بۆش چاویان لەدەسەڵاتە

 بەكردەوەی بۆشی نەوە ووردەی كۆمارییەكان بەرزتر بوویەوە، بەتایبەت پاش هەڵبژاردنەكان گەیشتنە ئەو باوەڕەی ئەوان پێویستیان بەدەنگی ڵاتینیەكان هەیە، بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی ویڵایەتی تەكساس یان لەدەست نەچێت.


جۆرج بۆش كوڕی جێف بۆش فەرماندەی ویڵایەتی فلۆریدای پێشووە پارێزەرێكی لێهاتووی بەڕەچەڵەك لەدایكیەوە ئیسپانیەو ئەو زمانەش باش دەزانێت.


جۆرج ئەنتۆنیۆ " دامەزرێنەری كۆمارییە بەڕەچەڵەك ڵاتینی"، لەلێدوانێكی رایگەیاندووە جۆرج بۆش ئایندەی حزبەو بەرێژەی سەدا 110 پشتگیری دەكەین بۆ بردنەوەی هەر پۆستێك ئەگەر (سەرۆكایەتی وڵات)یش بێت .


بۆشی باوك لەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكانی ویڵایەتی یەكگرتووەكانی ئەمریكای بردەوەو لەساڵی 1989 تاوەكو 1993  بووە ( 41) هەمین سەرۆكی ئەو وڵاتەو كوڕەكەشی لەهەڵبژاردنەكانی ساڵی 1999 تاوەكو 2008 لەدەسەڵات مایەوەو بووە (43) هەمین سەرۆكی ئەمریكا.


پێشبینی ئەوە دەكرێت بۆشی نەوە لەخولەكانی داهاتووی ئەمریكا بەشدای هەڵمەتەكانی سەرۆكایەتی بكات.

ڕێکه‌و 2012-11-23 08:43:02
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )