مردن لەئەمریكا زۆر گرانە بەپێی راپۆرتی گۆڤارێكی ئەمریكی باس لەوە دەكات خەرجییەكانی ناشتنی مردوو هەندێك جار دەگاتە 10,000 هەزار دۆڵار كەچەند قۆناغێك لەخۆی دەگرێت وەك " مەراسیمی بەرێكردن‌و ناشتن‌و دەستنیشانكردنی شوێنی ناشتن".
 
گۆڤاری " موونی " لەبارەی ئەو بابەتە كەراپۆرتێكی لەسەر كردووە دەڵێت " ئەوانەی بەدوای خزمەتگوزاری ناشتنی مردووەكان دەگەڕێن چەندین جار تووشی قۆڵبرین دێن‌و زۆرجاریش زانیاری هەڵەیان پێ دەدرێت كەدەبێتە هۆی زیاد بوونی خەرجییەكانی ناشتنی مردوو".
 
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكی لەبارەی ئەو پرۆسەیە كەحكومەت ناوی لێناوە " خزمەتگوزاری مردن"، ئاماژەی بەوەداوە كە " لیستی خەرجییەكانی ئەو مەراسیمە زۆر گرانبەهایەو خاوەن نووسینگەكانی سوود لەو ساتە وەردەگرن كەخەڵكی پێویستیان پێیانە بۆ ناشتنی مردووەكانیان".
 
گۆڤارەكە وەكو خۆی باسی لێوە دەكات كەنزیكەی سێ مانگ راپۆرتی لەسەر " خزمەتگوزاری مردن" كردووە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی كەئەم  پیشەیە كەوتۆتە ژێر فشاری نەمانی داهات بەهۆی ئەوەی خەڵك ئێستا بەرەو سووتاندنی " تەرمەكانیان" دەچن چونكە خەرجییەكی كەمی تێدەچێت.
ڕێکه‌و 2012-11-23 08:44:52
به‌شی ( هه‌واڵی جیهان )