بەهۆی بردنەوەی ئۆباماوە خۆی كوشت

پۆلیسی شاری كای وێستی فلۆریدا ڵاشەی " هنری هامیڵتۆن (64 ساڵ) لەنێو ماڵەكەی خۆی دۆزیتەوەو لەتەنیشت ئەو ڵاشەیەش قوتویەكی حەبی خەویان بینیوە، راشیانگەیاند رەنگە هۆكاری خۆكوشتن بێت.

 

ئا دایكس بەرپرسی بنكەی پۆلیسی ئەو شارە بەرۆژنامە ناوخۆییەكانی ئەو ناوچەیەی ئاشكرا كردووە كەناوبراو لەپشتی سەریەوە " چەند ووشەیەكی ناشیرین دژی ئۆباما نووسرابوون".

 

لەڵایەكی دیكەوە هاوبەشی‌و هاوڕێی هامیڵتۆن‌و روونیكردەوە كەناوبراو زۆر دڵەراوكیی تووش بووە بەوەی وەبەرهێنانەكانی بەهەڵبژاردنەكانەوە ببەسترێتەوە.

 

مایكڵ كوسی ئەوەشی گووتوە " هامێڵتۆن لەبارەی بردنەوەی ئۆباما پێی راگەیاندووە ئەگەر ئەو بباتەوە ئەوا لێرە نایبینێت".

 

ئاشكراشی كرد دوایین جار ئەو هاوبەشەی خۆم بینیبێت رۆژی راگەیاندنی ئەنجامەكان بووە.

ڕێکه‌و 2012-11-23 09:32:38
به‌شی ( هه‌مه‌ڕه‌نگ )