کێشه‌ی نێوان به‌غد و هه‌ولێر هێوربویته‌وه‌
 سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان د.فوئاد حوسێن گوتی: قه‌یرانی سیاسی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هێوربویته‌وه‌ ، هه‌رووه‌ها ته‌کیدی له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه‌ کرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی عیراق بیر له‌ چونیه‌تی ره‌فتارکردن بکه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌ی که‌ رووی له‌ ناوچه‌که‌ کراوه‌ و به‌تایبه‌تی ره‌وشی ئێستای سوریا و بوهاری عه‌ره‌بی .




د.فوئاد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی عیراقی ئازاد راگه‌یاند: قه‌یرانی سیاسی له‌ عیراق به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی که‌متر، ئه‌مه‌ له‌کاتێکه‌ که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌نها باس له‌و قه‌یرانه‌ ده‌که‌ن نه‌وه‌ک چونیه‌تی به‌رێوه‌بردن وچارسه‌رکردنی ، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ک پێویست ده‌کات به‌داوی چاره‌سه‌ر بگه‌رێت ، ئێستا هه‌وپه‌یمانی نشتیمانی ده‌ست پێشخه‌ری بۆ چاکسازی کردووه‌ ، به‌ڵام سه‌ره‌رای که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانی چاوه‌رێی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ بکه‌ن ، تا ئێستا ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ره‌یه‌ پێش که‌ش نه‌کراوه‌و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌وڵانه‌ش دا کۆمه‌ڵێک بیرۆکه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاکسازی له‌ ئارادا هه‌یه‌.




هه‌روه‌ها د. فوئاد حوسێن ئه‌وشی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی نێوان به‌غد و هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ بمێنه‌وه‌ ، ئه‌وا کاریگه‌ری نه‌رێنی یان ده‌بێت به‌سه‌ر ره‌وش و شوێن پێگه‌ی عیراق له‌ ناوچه‌که‌دا وگوتی: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ کێشه‌کان بمێنه‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ ببن به‌ مه‌ترسی به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئێمه‌ له‌و براوایه‌داین که‌ کێشه‌ ته‌نها له‌ عیراق دا نییه‌، به‌ڵام له‌ هه‌موو ناوچه‌که‌ دا کێشه‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌کی جدی کار له‌گه‌ل ئه‌م کێشانه‌ نه‌کرێت ،ره‌وشی ناوچه‌که‌ فشار ده‌کاته‌ سه‌ر ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکه‌ین وله‌ کوتایی دا توشی قه‌یرانی گه‌وره‌ی ناوچه‌که‌ نه‌بینه‌وه‌.


ڕێکه‌و 2012-11-23 10:43:48
به‌شی ( )