لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌ ئێستاوه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی دیاریكرد

وێنه

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ، له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستاوه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز دیاری ده‌كات كه‌ 8-8 مانگی داهاتوو ده‌كات.

به‌و پێیه‌ی‌ هەردوو مانگی رەجەب و شەعبانی پێش مانگی رەمەزان 30 رۆژ بوون و مانگی رەمەزانیش دەبێت 29 رۆژ بێت . عوسمان موفتی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌  راگه‌یاند: لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمه‌، هه‌موو كاتێكی پێویست په‌یوه‌ندیی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ عیراق كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌یان له‌وه‌قفی سوننییه‌،

ئه‌وانیش په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فه‌له‌كی له‌ سعودیه‌و ئیمارات و باشووری ئه‌فریقا. وتیشی: "رۆژی 7-8-2013 چوارشه‌ممه‌، مانگ له‌ ئاسمان كه‌ ئاوا ده‌بێت 11 خوله‌ك له‌مه‌ككه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، 11 خوله‌كیش له‌مه‌دینه‌، مانای وایه‌ مانگ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ ده‌بینرێت، بۆیه‌ 8-8-2013 كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌".

ڕێکه‌و 2013-07-25 06:39:35
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )