تورکیا پێشنیار دەکات چاودێری دابەشکردنی داهاتی نەوتی کوردستان لە نێوان ناوەند وهەرێم وێنه
وەزیری نەوتی تورکیا تانەر یەلدز پێشنیاری حکومەتی تورکیا بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوتی کوردستان  لە نێوان بەغدا  وهەولێر لە ڕێگەی بانکی حکومی تورکیاوە کردوە.
شایانی باسە حکومەتی کوردستان سەرقاڵی دروسکردنی هێڵی  بۆری نەوتی ڕاستەوخۆی لە باشووری کوردستانەوە بۆ تورکیایە کە کۆتایی ئەمساڵ دەتوانێت ڕۆژانە 150هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە بنێرێتە تورکیا . شایانی باسە باشووری کوردستان ڕۆژانە 350 هەزار بەرمیل بەرهەمی نەوتی ڕۆژانەی هەیە.
ناکۆکیەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بە هۆی بەرهەمی نەوتی کوردستانەوە کە بەغدا بە نا دەستوری دەزانێ ودەیەوێت ڕێگری لە حکومەتی باشووری کوردستان بگرێت کە سەربەخۆانە بازرگانی بە نەوتی کوردستانەوە بکات، بەغدا دەیەوێت وەك ڕابوردوو خاوەنی بڕیاری نەوت بێت. حکومەتی باشووری کوردستان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کاری بەرهەمهێنانی نەوت دەکات. هەردوولا تا ئێستا نەگەشتوونە هیچ ڕێکەوتن و یاسای نەوت وغازیش بوونی نیە تا ئێستا.
ڕێکه‌و 2013-11-15 13:15:43
به‌شی ( ئابووری )