ڕاگەیاندنە کە کێشەی ئاوی دەربەندیخانیان بەم شێوەیە لێ کردووە .  
وێنه
پیسی ئاوی دەربەندیخان پێی نایە ساڵ ٢٠١٣ وە تا ئێستاش لە لایەن حکومەتەوە چارەسەر بۆ ئاوی خواردنەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار دانیشتوی دەربەندیخانەوە نەکراوە هەرچەند لە لایەن ئیدارەی ناوچەکەوە لە ساڵانی ڕابردووەهەوڵ بۆ پاککردنەوەی ئاوی دەبەندیخان درا ئەمەش مەترسی بۆ دانیشتوانی شارەکە دروست کردووە هەر لەسەر نەشیاوی ئاوی دەربەندیخان چەندین گردبوونەوەو ناڕەزای ساز کراوە
بەڵام تا ئێستا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکراوە هەر سەبارەت بە پیسی ئاوی دەربەندیخان لێدوانمان لە چەند هاوڵاتی و بەرپرسێک وەر گرت
هاوڵاتییەک:-ئێمە ئاوی بیرمان کردۆتە تانکی و ڕۆژانە خەڵکی لەم ئاوە دەبەن کە ڕۆژی دوجار ئەو تانکیە پڕدەکەین زیاتر لە پەنجا ماڵ لەو ئاوە دەخواتەوە وە تائێستا کێشەی نەبووەو کەسیش توشی هیچ نەبووە جارێک لە سلێمانی فەحسمان کرد وتیان هیچ کێشەی نیە بۆیە لەبەر نەشیاوی ئاوی دەربەندیخان بۆ خواردنەوە خەڵک دێت لێرە ئاو دەبات لە ٢٠٠٧ ەوە ئەم بیرەمان هەڵکەندووە تا ئێستا خەڵک لێی دەبات
وە هیچ کێشەی نیە خۆشمان هەر لەو ئاوە ئەخۆینەوە وە ئاوی سیروان شیاونیە و بەکارنایەت بۆنی هێلکەی کوڵاوی لێدێت بە تایبەت ئێواران خەڵک زۆر دێت لەم ئاوە دەبات پەیمانگاکە لە کاتی خوێندن هەمویان دێن لێرە دەیبەن لە راگەیاندنەکانەوەش باسکراوە کە ئاوی دەربەندیخان خاوێن نیە بۆ خواردنەوە هاوڵاتییەکی تر:-ئاوی دەربەندیخان بۆ جل شۆردنیش نابێت ئێمەش هەر لە بیری ماڵان ئاو دێنین تەنانەت بۆ خۆشۆردنیش بەکاری ناهێنین.
شێرباز حسین(بەڕێوبەری تەندروستی دەربەندیخان بە وەکالەت ) بەپێی ئەو پشکنینانەی کە بۆ ئاوی دەربەندیخان کراوە،کۆمەڵێک پشکنینی بۆ کراوە لە ڕوی کیمیایی و لە ڕوی فیزیایویەوە لە ڕوی پشکنینی بەکرۆلۆجییەوە دەرکەوتووە کە ئاوی دەربەندیخان شیاوی بەکارهێنانەوهیچ کێشەیەکی نیە
وبەڵام ئەوەی کە ماوەتەوە کیشەی ئاوی دەربەندیخان لە ڕوی کیمیاوییەوە ئەویش بوونی مادەکانی کرۆم و کۆبالت وزینک وقورقوشم وجیوەیە کە بە فەرمی لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ پشکنینی بۆ کراوە کە هاوڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەو ئاوە بەکارنەهێنن بەڵام دواجار لە ساڵی ٢٠١٠وە لە ساڵی ٢٠١١ یش پشکنینی بۆ کراوەتەوە کە دەرکەوتووە کە ئاوەکە شیاوە بەڵام بۆ ئەم کاتەی ئێستا ئێمە ناتوان بە هیچ شێوەیەکدڵنیای هاوڵاتیان بکەینەوە
کە ئاوەکە شیاوە یانەشیاوە لەبەر ئەوەی پشکنینی نوێمان لەبەردەست نیە وەئەم پشکنینەش لە مختەبەرەکانی خۆماندا ناکرێت تەنها لە مختەبەرەکانی خۆماندا پشکنینی بەکترۆلۆجی دەکرێت کە ئەویش دەرکەوتووە شیاوی بەکارهێنانە،بەڵام لە ڕوی زانستییەوە هیچ ئاوێک شیاوی بەکارهێنان نیە ئەگەر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەرچاوەکەوە وەربگیرێت و بگوازرێتەوە بۆ هاوڵاتیان بە بێ ئەوەی بە دەزگای فلتەرشندا بڕوات واتە ئەم پێناسە گئنجاوە بۆ هەموو سەرچاوەی ئاوەکانی تری وەک وسلێمانی و شوێنەکانی تریش کەواتە بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین ئاوی شوێنەکانی تریش زۆر باشتر نین لە چاوئاوی دەربەندیخاندا
بەڵام بە داخەوە ئەوە ئعلام و ڕاگەیاندنە کە کێشەی ئاوی دەربەندیخانیان بەم شێوەی ئێستا لێ کردووە . وە هەروەها لەبارەی ئەو نەخۆشیانەی کە بە هۆی ئاوی دەربەندیخانەوە توش دەبن گوتی تائێستا هیچ داتایەک هیچ ئامارێک هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نیە کە بزانرێت چ جۆر چ ژمارە وە چ ڕەگەز وە چ تەمەنی ئەو نەخۆشانە کە بەهۆی ئاوی دەربەندیخانەوە توش بوون وە هیچ داتایەکی وا لەبەردەستدا نیە ئەوەیش باس لە داتا بکات کە بە هۆی ئاوی دەربەندیخانەوە تووش بووە ناڕاستە وە هەروەها سەبارەت بەو داتایەی کە چەند ساڵێک لەمەو پێش لەسەر ئاستی هەموو شارەکانی کوردستان کرا
لەسەر نەخۆشی شێرپەنجەدەرکەوت کە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەری جۆری(بی)کە گوایە رێژەی ئەو نەخۆشییە لە دەربەندیخان زیاتر بووە گوتی:-من داتای وام نەبینیوە من ئەو داتام لایە خۆم ئەو داتا ئەزانم ئەگەر بێت و ئەو داتا جیاوازی بکەی هەمان ڕێژەیە بگرە بگرە کەمتریشە لە شارەکانی تری سلێمانی وە ئەگەر بێت و جیاوازی بکەی چ نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان وە چ نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان ئەگەر جیاوازیان بکەی بە ئڵاتە زۆر پێشکەوتووەکان تەسەور ئەکەم کە خۆمان زۆر لە خوارەوەین وە هەروەها سەبارەت بەو ماددانەی کە لە ناو ئاوی دەربەندیخاندایە
 
گوتی:-ماددەکان ماددەیەکی قورسی پێ ئەوترێ ئەگەر بە شێوەیەکی زۆر بەکار بهێنرێت هۆکارێکن بۆ تووش بون بە نەخۆشی شیرپەنجە ئەوانیش وەک وجیوەیە قوڕقوشمە زینکە کۆباڵتە گازی میسانە وە سەبارەت بەوەی کە ئایا هیچ کەسێ بەهۆی ئاوی دەربەندیخانەوە تووشی شێرپەنجە بووە گوتی:-ڕەنگە توشبوبێ وە ڕەنگە توشیش نەبوبێ چونکە ئێمە داتامان لەبەردەستدا نیە وە هیچ پشکنینێکی تایبەتمان لەبەردەستدانیە کە بزانین یەکێ تووشی شێرپەنجە بووە ئایا بەتایبەت بەهۆی ئاوی دەربەندیخانەوە توش بووە یا بە هۆی هۆکاری ترەوە وەسەبارەت بە پێدانی نوسراوی ڕەسمی
سەبارەت بە داتای توشبووان بەهۆی ئاوی دەربەندیخانەوە ناوبراو ئامادە نەبوو هیچ داتایەک بدات.ناوبراو دەڵێت هیج ئامارێکی ڕەسمی نیە کە ئەو ڕێژەیە دیاری بکات لە کاتێکدا ساڵانە ڕێژەی نەخۆشیەکان دیاری دەکرێت.
هەربۆ ئەم مەبەستەش لەلێدوانێکی تایبەتدا قائیمقامی دەربەندیخان گوتی عەلی عارف(قائیمقامی دەربەندیخان):-دیارە ئێمە بە نسبەت کێشەی ئاوەوە هەوڵمانداوە بە هەمووشێوازێک ئێمە لێرە کێشەی نەبونی ئاومان نیە ئاو هەیە وە ئەگاتە هەمووماڵێکیش جگە لەوەی کە چەند گەڕەکێکی تازەدروست بوومان هەیە ئەو یەک دوگەڕەکە تازە دروست بووە ئێستا واخەریکی تۆڕو شەبەکەوخەتی ناقل وخەزانەو ئەوانەین بە نسبەت ئاوی خواردنەوەی شاریش ئێستا وا خەریکە مەرحەلەی یەکەمی تەسفییەی ئاو یاخود مەسفییەی ئاوەکە تەواو بووەو وە ئێستاش مەرحەلەی دووەمی ئیشی تێدا دەکرێت
وە بە ئومێدین لە نزیکترین کاتدا ئەوکۆمپانیایە تەواو بووبێت ئەمە پیسە یاخود ناخورێتەوە ئەوە بەجێمان هێشتووە بۆ لیژنەیەکی باڵا درووست بووە لە ئاستی پێنج وەزارەتدا بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەکلا بکرێتەوە ئێمە ناڵێین خاوێنە یان ناڵێین پیسە بەجێی دەهێڵین بۆ ئەولیژنە پسپۆڕییەی کە دروست بووە .
ئاماری ناڕەسمی ئاماری گشتی نەخۆشی گورچیلەو مەجالی بولی لە سنوری بەڕێوبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان لە ١-١-٢٠١٣بۆ٣١-٧-٢٠١٣ بۆ ساڵی ٢٠١٣ ١-کۆی گشتی توشبووانی مێ لە ماوەی ١-١-٢٠١٣ بۆ٣١-٧-٢٠١٣بریتییە لە(١٦٢٩) ٢-کۆی گشتی توشبووانی نێر لە ماوەی ١-١-٢٠١٣بۆ٣١-٧-٢٠١٣بریتییە لە(١٤٦٣) ٣-کۆی گشتی توشبووانی نێرومێ لە١-١-٢٠١٣بۆ٣١-٧-٢٠١٣بریتییە لە(٣٠٩٢) ئاماری گشتی
بە پێی مانگەکان١- مانگی (١)نێر(١٧٥)مێ(١٨٩)گشتی(٣٦٤) ٢-مانگی(٢)نێر(١٧٩)مێ(١٧٥)گشتی(٣٥٤) ٣-مانگی(٣)نێر(١٦٧)مێ(١٣٤)گشتی(٣٠١) ٤-مانگی(٤)نێر(١٤٥)مێ(١٨٣)گشتی(٣٢٨) ٥-مانگی(٥)نێر(١٨٩)مێ(٢٣٢)گشتی(٤٢١) ٦-مانگی (٦)نێر(٢٨٩)مێ(٣٦٣)گشتی(٦٥٢) ٧-مانگی(٧)نێر(٣١٩)مێ(٣٥٣)گشتی(٦٧٢) کە ئەم ڕێژەیە بەردەوام لە زیادبووندایە
وێنه
وێنه
ڕێکه‌و 2013-11-18 12:45:29
به‌شی ( ڕاپۆرت و لێکۆڵینه‌وه‌ )