گۆرانی ( خەیاڵی خۆش ) بەڕێوەیە.

 Bild

گۆرانی ( خەیاڵی خۆش ) بەڕێوەیە.

لە ئایەندەیەکی نێزیکدا گۆرانی ( خەیاڵی خۆش ) لە لایەن هونەرمەندی لاو ( هوگر زوبێیر) بلاو دەبێتەوە. هونەرمەند هوگر زوبێیر لەیەکەم کاری هونەری خۆیدا سەبارەت بە تکێستو کاری دابەش کردنی موزیکی گۆرانی ( خەیاڵی خۆش ) زیاتر بۆ ماڵپەری دەربەندیخان دووا کە تکێستی ئەم گۆرانییە بە هاوبەشی لە لایەن شاعیرانی زۆر بە توانا ( رەنج سەنگاوی و مەحسوما سالح) نوسراوە و زۆر سوپاسیان دەکەم. کاری موزیک لە لایەن هاوڕێی زۆر بە توانا (ئەفشین شوکری ) کراوە، کاری میکسو و ماستەریش لە لایەن ئەندازیاری لێهاتوو (عەلی شەریف زادێ) ئەنجام دڕاوە . هیوادارم بتوانم لە یەکەم کاری هونەریم دا سەرکەوتوو بم و دڵی خەڵکەکەم شاد بکەم و زیاتر بەرەو پێش بچم تا کو بتوانم خزمەتێکی زۆر بە هونەری کوردی بکەم هەرچەند ڕێگیری و سەختی زۆر هەن بۆ بەرهەم هێنانی گۆرانی بەلام بە دڵنیاییەوە تا بتوانم بەردەوام دەبم. دەست خۆشیش لە دەستە بەڕێوەبەرانی ماڵپەرەکەتان دەکەم بە هیوای بەردەوامیتان.
ڕێکه‌و 2014-01-09 15:26:21
به‌شی ( مۆسیقا )