نالی Bild

مامۆستا علا الدین سه‌جادی پێی وایه‌ نالی ساڵی 1797 له‌دایك بوه‌ 1850 مردوه‌ به‌لام هه‌ریه‌ك له‌مامۆستایان محمد ئه‌مین زه‌كی به‌گ و د.كه‌مال فواد و د.مارف خه‌زنه‌دار ده‌لین ساڵی 1800 له‌دایك بوه‌ ساڵی 1856 مردوه‌ مامۆستا مه‌سعود محمدیش ئه‌مه‌ ناراست ئه‌زانێت و ده‌لیت هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بۆ نه‌كراوه‌ به‌لام ئه‌حمه‌د محمد حه‌زراوی له‌ كتێبی نزهة الفكر دا باسی نالی ده‌كات و ده‌ڵێ ساڵی 1872 هاتۆته‌ مه‌ككه‌وه‌ و ده‌ڵێ ئه‌مه‌ واته‌ نالی خاوه‌نی پله‌و پایه‌یه‌كی زانستی به‌رزبوه‌ هه‌روه‌ها باوكی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌ش حاجی مه‌لا عبدالله‌ی جه‌لیلزاده‌ وتوویه‌تی ساڵی 1872 نالیم بینیوه‌ له‌مه‌ككه‌ و زۆر پیر بوه‌ ئه‌مه‌ش مامۆستای موده‌ریس ئاماژه‌ی پێداوه‌ دیاره‌ نالیش ته‌مه‌نێكی هه‌بوه‌ كه‌وه‌فاتی كردوه‌ چونكه‌ له‌زۆربه‌ی دێره‌كانی باسی پیری ده‌كات و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری نازداری نووسوه‌ ئه‌ی تازه‌جوان پیرم و ئوفتاده‌ كه‌وتوم تاماوه‌ حه‌یاتم ده‌ستێ بده‌ره‌ ده‌ستی شكسته‌م كه‌به‌سه‌رچووم قوربانی وه‌فاتم
ڕێکه‌و 2014-01-10 06:17:36
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر )