لە عیشقدا سنوور نییە ، دنیا هەمووی موڵكی ئەوە. Bild

 

تێبینی:"ئەم دیدارە پێشتر لەلایەن شاعیری لاو ئەمیرگردەپانی لە بەرنامەی(دیوەخانی ئەدەب) رادیۆی مەشخەڵانی سۆران، سەبارەت بە عیشق سازكراوە

ئەدەب دۆستان، لە هەر كوێیەك بن. بەرنامەكەتان (دیوەخانی ئەدەب)،هەردەم لە خزمەت ئێوەی ئازیزو خۆشەویست داین. با بەیەكەوە گەشتێك بۆ نێو دونیای ئەدەب بكەین،ئازیزیان ئیمرۆ بەرنامەكەمان بە میوانداری قەڵەمێكی دەڤەری سۆران، هەروەها ڕۆژنامەنووسی خۆشەیست،كاكە بەدرخان مەحمود" لە خزمەت ئێوەی ئازیزو خۆشەویست داین، تەوەرێك دەربارەی عیشق و خۆشەویستی ، بتوانین گفتوگۆیی لەسەر بكەین,

عەشق و خۆشەویستی چ, وەك ,سۆفیگەریی, عەشقی خودایی,كۆمەڵََێك چەمكی عیشق، شی بكەینەوە ولە خزمەت ئێوەی ئازیز.

با سەرەتا ئەم پرسیارە بكەین، عشق لە كوێوە سەرهەڵََدەدات؟

عیشق چییە؟ڕەنگی چۆنە؟ ماناكەی چییە؟ بۆیە پێمان خۆشە عیشق بناسین؟!

بەدرخان مەحمود: دیارە هەموو مرۆڤێك,بەندە بە سێ هێزی گەورە, كە كۆڵەكەی مرۆڤن, بریتین لە " سێكس و سۆزو عەقڵ "ئەگەر مرۆڤ، لەم سێ هێزە دووركەوتەوە یا خود یەكێكیانی فەرامۆشكرد, هاوسەنگی ئەو مرۆڤە تێك ئەچێت,هەموو مرۆڤێك هەست و سۆزی هەیە ,هەست بە سۆزداری ئەكات,بە مرۆڤە دیكتاتۆرەكانیشەوە، وەكو:" هیتلەر,مۆسۆلۆنی...هتد.

كە پێشتر ئەوانیش لە قۆناغی خۆیاندا بەم رێگایەوە تێ پەڕیوون.،هەرچەندە ئەم تەوەرە پەیوەنی بەمەوە نییە,بەڵام من لە ڕووی سۆزدارییەوە باسیان ئەكەم، سۆز پەیوەستە بە دڵ و هەستەكانی مرۆڤەوە, هەموو مرۆڤێك خاوەن سۆزو هەستە

,هەرچەند جەنابت وا پرسیارت كرد عیشق دەخرێتە ناو چوارچێوە یەكەوە ؟

عیشق هەرگیز ناخرێتە ناو چوارچێوەیەكەوە ,چونكەهیچ پێناسەیەك هەڵناگرێ, تەنانەت زۆر لە كەسانی شارەزا لە بوارەكانی فیسۆلۆژو ,توێژەرانی سۆسیۆلۆژی,چەندین لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیان كردووە، لە سەرعیشق و خۆشەویستی ,تەنها گەیشتۆنەتە ئەو خاڵَەی كە (عیشق بریتیە لە عیشق) چونكە جەمكێكی ئالۆزە ناكرێت بیخەیتە ناو پێنا سەیەكەوە ,چونكە تایبەتە بە هەست و ناخی مرۆڤەكان,بۆیە تۆ ناتوانی پیناسەی بكەیت .ڕەنگە كەسێك سەركەوتوو بێت لە عیشق"عیشق لای ئەو گەیشتن بێت بە لووتكە. ڕەنگە كەسێك بەهۆی عشقەوە،ئایندەی نادیارو لێڵ بێ, بە لای ئەو عیشق بریتییە لە كارەسات و ترا ژیدیا...وەك:"

بەختیار عەلی ئاماژەی بۆ كردوەو ئەڵێت: "عشق سەخترە لە جەنگ" بەڵێ سەخترە لە جەنگ ,بەڵام زۆر جاریش كەسێك عاشق ئەبێ"

یاخود لە گەڵ مەعشوقەكەی هەم عشقەكەی سەركەوتوو ئەبن,لە پەیوەندی سۆزداری,ئەوپەیوەندیەی لە نێوان هەردووكیاندا هەیە كە وادەكات بگەن بەیەكتر,عیشق لای ئەوان بریتیە لە گەیشتن,بەڵام لە ڕوانگەی كەسێكی ترەوە كە بەدڵبەرەكەی ناگات ،عیشق بریتیە لە دابڕان. بۆیە ناكرێ پیناسەبكرێ. وەك چۆن ناتوانی پێوانەیەك"بۆ هاوكێشەكانی جیوە دابنێی,كە هەر جارەو بە جۆرێك شێوەكەی ئەگۆری عیشقیش بە هەمان شێوەی جیوە گۆرانی بەسەر دێت، بەپێی تاكەكانی,كۆمەڵگا ,یاخود بە پێی ئەو شوێنەی تۆی تیادا ئەژیت,ڕەنگە لە لێرە جۆرێك بێت, لە ولاتێكی تر جۆرێكی تر بێت,ڕەگە بەربەست هەبێ وەك نەریت و كولتوری كۆمەڵگا

,ئەمانە زۆ كاریگەرن لە بەردەم خۆشەویستی، لە بەردەم عیشق و لە بەردەم پەیوەندی كۆمەڵایەتییەكان,چونكە هێشتان ئێمە لە ڕووی پەیوەندیە كۆمەڵاتییەكانیش وەكو پێویست نین ,هیشتان بە عەقڵی ئەشكەوت لە جوانیەكانی ژیان ئەروانین، هێشتان تێروانینی جوانمان نییە بۆ ژن، چەند رۆژێك لە مەوبەر مامۆستایەكی ئاینی,باسی ئەم بابەتەی ئەكرد ئەی وت:" ژن وەك بەنزین وایە" بەم شێوەیە وەسفی ژنی ئە كرد. ئەمانە كاریگەریخۆیان هەیە,لە ناو تاكەكانی كۆمەڵَگای كوردی.

ئەمیرگردەپانی:وتەیەك هەیە دەڵێت :عیشقی ڕاستەقینە,ئەوعیشقەیە كە" عاشق نەگا بە مەعشوقەكەی" ئەمە چەندی بە چەندە؟

ئایا عیشقە ئەم هەموو تامەزرۆیە,ئەم هەموو پەرۆشییە,ئەو هەموو ئەلهاو حەزوو خولیایە,هەر هەمووی لەڕێی عیشقەوە فیدایی و قوربانی دانە,كەچی عیشقی راستە قینەش، ئەوە بێت تۆ نەگەی بە مەشعوقەكەت ؟ ئەمە بەڕا یی تۆ چۆنە ؟

بەدرخان مەحمود :مەرج نییە هەموو پەیوەندێكی سۆزداری ,عیشقی راستە قینە بێت، تۆ ناتوانی ناوی بنێی عیشقی راستە قینە, هەموو عەشقێكی راستە قینەش مەرج نییە پێی بگەی !

من ئەگەم بە مەعشوقی خۆم بە یاری خۆم. تۆ ناتوانی ئەمەی بۆ دابنێی، چونكە ئاسان نییە، لە ناو كۆمەڵگایەك كە بەندە بە كۆمەڵێ نەریتی كۆنەوە ,بۆنموونە ، زۆرجار ماددە كاریگەری خۆی هەیە، زۆر جار, ئەوترێت:

" من وا ئەكەم كە خۆم عاشق بكەم بەرامبەر بە كەسێك كە خۆم ئەمەوێت، فشار لە خۆم بكەم و خۆم عاشق بكەم. ئەمە عیشق نییە,عیشق شتێكە وەك ئەوترێ، لە یەك نیگاوە دروست ئەبێ " واتا زەمەن لە عیشقدا نییە ,ناتوانی كات بۆ عیشق دابنێی ,عیشق بەبێ ویستی تۆ دروست ئەبێ و ئەم دروست وەك,كەسانی فیسۆلۆژی باس ئەكەن, دروست بوونی عیشق لە دەرەوەی ئیڕادەیی مرۆڤە,هەروەها لەم كاتەدا" زیاتر سۆز بڕیار لەسەر عیشق بوون ئەدات نەك عەقڵ,,سۆز زیاتر كاریگەری لەسەر بڕیار دانەوە هەیە,بۆیە زۆر جار ئەو كەسانەی كە عاشق ئەبن و,ئەچنە ناو توێكلی عشقەوە ,وە زۆر جار مناڵانە رەفتار ئەكەن هەندێ جار لە ژیانی ئاسایی خۆشیان دەرئەچن, ئەبن بە كەسێكی گۆشەگیڕو دوورە پەرێز، عیشق هێندە كاریگەرە هێندە بەسەر هەست و سۆزەكانی مرۆگ زاڵ ئەبێ ناتوانی كۆنترۆڵ بەسەر خۆیدا بكات ئیتر ئەمە عیشقە مرۆگەكان ئەگۆرێت ئەگەر باڵاترین كەسیش بێت ,بەڵام ئەمەش ئەوە ناگێنی هەر عیشقێك پێی نەگەیت بڵێن ئەمە عیشقی راستە قینە نییە, ئاها تۆ سەیركە "ڤان كۆخ"یەكێك بوو لەو نیگاركێشانەی كە لە پێناو ئەو دڵبەرەی خۆشی ویست گوێچكەكەی خۆی بڕِی, دواتر هەر بەهۆی ئەو دوڵبەرەیەوە،

تووشی نەخۆشی دەروونی بوو,بەڵام ڤان كۆخ بە هۆی ئەم عیشقەوە توانی بگات بە پلەیەكی زۆر گەورە,توانی ببێت بە یەكێك لەو نیگار كێشانەی تا ئەمرۆش جیهان شانازی پێوەبكات، بیتهۆڤن. بەهۆی ئەو دڵبەرەی خۆشی ئەویست, واییكرد ببێتە رەمزێكی جیهانی,توانی داهێنانی گەورە بكاو زمانێكی جیهانی دابنێ نۆتەكانی میۆزیك بنوسێتەوە ,ئەوكات شتێك نەبوو بە ناوی زمانی میۆزیك ئەم گەورە پیاوە عاشقە نۆتەكانی مویوزیكی نووسیەوە,ئەمە چی وایلێكر"بێگومان ئەو خۆشەویستییەی كە لە ناو ناخی بیتهۆڤن هەبوو، وایی كرد بگات بەو ئاستەوە كە تا ئەمرۆش جێی شانازی هەموو دنیا بێت. ئیتر كات نییە بۆعیشق, عیشق عیشقە" دروست ئەبێ,بەڵام خۆشبەختییەكە لەوەدایە ، ئەگەر ئەم عیشقە ،عیشقێكی راستەقینەبێت!ئەوا ئەم كەسە ئەگەیەنێت بە لوتكەیەكی زۆر بەرز كە خۆی ئەیەوێ, هەر وەك رامبۆی گەیاند بە لووتكەی شیعری باڵا، ئەمانە هەموویان كە باسمان لێوە كردن,رۆژگارێك تووشی داوی عیشق بوون

"ئەی بۆ باسی نیچە نەكەین هەر بەهۆی عیشقەوە تووشی شێتی بوو، چەند جارێك هەوڵیدا خۆی بكوژێ، بەڵام هەر لەو كاتە گەورەترین كتێبی خستە بەر دەمی خوێنەرانی خۆیەوە(وەهای وت زەردەشت) مەگەر ئەمە هێزی عیشق نەبێ چییە،,عیشق یان ئەوەتا ئەتبات بەرەو لوتكە، یان ئەوەتا ئەتڕوخێنێ و خەونەكانت لەگۆر ئەنێ, ، هەردوو دییوەكەی هەیە كەوتن و فڕین، بەڵام زۆر بەی ئەو كەسانەی كە خاوەن ئیڕادەن,چونكە ئەگەر ئیڕادە هەبێت خۆی عیشق بوون گرفتی ئەوەیە ئیرادەی مرۆڤ ئەستێنێ ئەتكات بە كەسێكی سۆزداری و بێ هێزو بێ توانا. ئەگەر باسی هیتلەر:" بكەین :هیتلەر بەو هەموو تواناو هێزوو دەستەڵاتەی خۆیەوە,

كاتێك عاشق بوو بەرامبەر (ئیڤا) بە چۆك داهات ,بەڵام پێی گەیشت هیتلەر"چونكە لەو پەڕی دەستەڵات وهێز دابوو توانی بە هەر جۆرێك بێ، دڵی (ئیڤا) بۆخۆیی ڕاگێش بكا,ژیانێكی زۆ تایبەتمەند و خۆشەویستانە بە یەكەوە ببەنەسەر. ئەمیر گردەپانی : بە بۆچونی تۆ عیشقە مرۆڤ دە گۆرێت، یا خود مرۆڤە عیشق دەگۆرێت ؟

تۆ لە سەرەتادا ئاماژەت بەوەكرد كە عیشق لە كۆمەڵگایەك، بۆ كۆمەڵگایەكی تر جیاوازە,لە هەندێك شوێن زیاتر ئازادانەترە، لە كۆمەڵگای باوكسالارییەكاندا یاخود نەریت سالارەكاندا ئەوانەی كەوا نەریت بەسەریاندا زاڵە، زیاتر عیشق بەر تەسك بویتەوە ,تۆ پێتوایە، لە هەموو شوێنێك هەمان عیشقە كە مرۆڤەكان ئەگۆرێت ؟

بۆنموونە : كەسێكی شەرانگێژ دەبینین, وەك هیتلەر كە بەنموونە هێناوە، كە دەبێتە كەسێكی نەرموو نیان ئە گەرعیشق نەبووایە بەچۆكدا نە ئەهات,بەڵام تۆ بەگشتی پێتوایە عیشقە مرۆڤەكان دەگۆری یاخو مرۆڤە عیشق دەگۆرێ و بە ویستی خۆی گۆرانكاری بەسەر دادەهێنێت ؟

بەدرخان مەحمود : ئەمە بەپێی سروشتی مرۆگەكان و بەئاستی تاكەكان ئەگۆرێ,بەڵام بێگومان كاریگەری بەسەر مرۆڤ هەیە,من پێشتر باسمكرد عیشق ئیڕادەیی مرۆڤ ئەستێنێتەوە, ئەو ئیرادەبوونەش كاریگەری بەسەر ئەو تاكەوە هەیە,كە ئیرادەی لە دەستدا توانای بڕیار دانی نامێنێت زۆرجار ئەو كەسە لە لوتكەوە ئەی ئەهێنێتە خوارەوە,ئەگەر باسی پەیوەندی سۆزداری یاخود ئەگەر بمانەوێت عشقێكی ڕاستەقینە بكەین، لە نێوان "عاشق و مەعشوق" توێژەرانی سۆسیۆلۆژی واباس ئەكەن, ئەڵێن:" ئەگەر بێتوو ڕۆحی ئەم دووكەسە تێكەڵی یەكتربوون, هیچ هێزێك ناتوانێت ئەو دوو كەسە لە یەكتر جیابكاتەوە، گەر بۆ یەكتریش نەبوون تا مردن یەكتریان خۆش ئەوێت. ئەمە یەكێكە لەو عیشقەی باس دەكرێت پێی ئەڵێن عیشقی راستە قینە, تێكەڵ بوونی دوو رۆح بە یەكتر، بەبێ بیانوو گرتن لە یەكترو، دۆزینەوەی خاڵی لاواز لە یەكتر ، لێرەدا ئەوان بە هەموو سیفاتەكانی یەكتررازین، خۆشەویستی ڕۆحی ئاوەهایە...,لە پاڵ ئەمەش خۆشەویستییەكی تر هەیە كە پێ ئەڵێن خۆشەویستی، سێكسی ئەمەش پەیوەندی زیاتر بە بەتاڵكردنی غەریزەوە هەیە,كە زۆر جار باس دەكرێت وەكو:"

ماچی درۆیانە ،خۆشەویستی درۆیانە، هەستی درۆیانە, بەناوی خۆشەویستییەوە,ئەمە فڕی بەسەر خۆشەویستییەوە نییە، تەنها كات بەسەر بردنە بەناوی خۆشەویتییەوە، بۆ بەتاڵ كردنەوەی غەریزە، لە نێوان هەردوو رەگەزەوە,بەڵام لە بەرامبەر ئەمەدا لەنێو كۆمەڵگەی ئێمەدا، تەنها رەگەزی مێ لەم حاڵەتەدا باجەكەی ئەدات, زۆر جار رەگەزی مێ ئەكەوێتە گیژاوی ئەم جۆرە درۆیانەوە، كە بەناوی خۆشەویستییەوە لەگەڵی ئەكرێت و ئەویش باوەری پێ ئەكات ,زۆر بابەتی تر هەیە كە رۆژانە ڕووبەڕووی رەگەزی مێ ئەبێتەوە، بەداخەوە دواتر بە كوشتن كۆتایی پێد ێت، وەكو دوعا. توێژەرەنی كۆمەڵناس:

باسی (كۆمەڵێك هۆرمۆنی نێوان كەسەكان) ئەكەن ئەڵێن:",ئەگەر بێتو ئەم هۆرمۆنانە لە هەردوو ڕەگەزداهەبێت,كۆمەڵێك خاڵی تریش وەكو ڕەنگی چاو و پێست باڵا و ئەمانە. كە لە نێوان هەردوو رەگەزەوە ،بوونی هەبێ جۆرێك لە خۆشەویستی خۆشەویستی ڕۆحی نزیك بونەوەی ئەم دوو كەسە دروست ئەكات.

ئەمیر گردەپانی: خۆشەویستی راستەقینە هەڵسوكەوت لە گەڵ، چاو ،سێكس ،ڕۆح .هتد پەیوەندی لە گەڵ كامیاندا زیاتر هەیە ؟

بەدرخان مەحمود :پێشتر وتم تۆێژەرەكانی سۆسیۆلۆژی بەدەیان تویژینەوەی وردیان لە سەر عیشق كردووە, ئەوانەی كە عاشقن!یاخود عاشق بوون!

تاچەند كاریگەری بە سەر بەشەكانی مێشكیانەوە هەیە ؟

تۆێژینەوەیان لەسەر كردووە,دەرنجام دەركەوتوە كاریگەری زۆری بە سەر ئەو كەسانەوە هەبووە، بوونەتە، كەسێكی سۆزدارو هێمن , كە هەمیشە خۆیان بە رۆحیەتێكی جوان نیشان بدەن , ئەم جۆرە كەسانەش هەمیشە حەز ئەكەن پۆشاكی جوان بپۆشن,هەمیشە بە رۆحیەتێكی گەنجانە مامەلە بكەن,بەم جۆرە توێژەرانی سۆسیۆلۆژی باسیان كردووە:چەند تاقیكردنەوەی وردیان كردوە لەسەر چەندین كەسی عاشق.

ئەمیر گردەپانی:ئەمە خۆشەویستییە لێكیان نزیك ئەكاتەوە یاخود شتێكی تر؟

بەدرخان مەحمود :سەرەتا هاوریەتییە، دواتر خۆشەویستی. ئەمیر گردەپانی:واتا سەرەتا، تەنها حەزە ، هاورێیەتی نییە كە لەیەكتریان نزیك ئەكاتەوە ؟

بەدرخان مەحمود:وەك وتم سەرتا پەیوەندی هاورێیەتییە، كە وائەكات ئەم دوو رەگەزە، زیاتر لێكنزیك بكاتەوە,لە نزیك بوونەوەش ڕەنگە خۆشەویستی لێبكەوێتەوە,بەڵام خۆشەویستی رَۆحی ئاسان نییە، بە ماوەیەكی كەم، ئەم دوو ڕۆحە لەیەكترنزیك بێتەوە، یان تێكەڵ بەیەكتر بن. پەیوەندی خۆشەویستی,زۆر جار وا بووە، بە نیگایەك دروست بووە،,بەڵام ئێمە ناتوانین بڵێن خۆشەویستی راستەقینیە، زۆر جار قوڵترین عیشق، بەتراژیدیا كۆتایی هاتووە,

ئیتر كێشەی عیشق ئەوەیە پرۆسەیەكی زۆر ئالۆزە,ناخرێتە ناو هاوكێشەیەكی دیاری كراو بەپێی تاك، بە پێ ئەو كەسە ئەگۆرێت هاوكێشەكان زوو ئەگۆردرێن، عیشق دنیایەكی سەیرو سەمەرەیە، تەنها بەخۆی ئەچێت بەهیچ شتێك ناچێ. ئەمیر گردەپانی:ئێمە باسی عیشقمان كرد، دوور لە چوارچێوەی ئاین ،باسی كۆمەڵێك ناودارت كرد"

وەك هیتلەر ، ڤان كوخ ، ئەگەر شیخی سەرنعانیش بێنینەوە.عیشقی خودایی واتە ئەو كەسانە ئەبنە عارف و عیشق داگیریان ئەكا، ئەمە چ جۆرە عیشقێكە، كە خوو بەئاین ئەگرێ و لە گەڵ رۆحەكان گفتۆگۆ ئەكەن، وا هەست ئەكەن لەگەڵ خوداوەند ئەدوێن، لە هەمان كات"

شیخی سەنعان كە عاریف بوو،بەڵام بۆ كچی گاورێك وەرگڕا، ئایا عیشقە كە وا ئەكا مرۆڤ هەموو پێوەرەكان ببەزێنێ و گوێ بە ئاین و نەریت و كولتورو باش و خراپ و هەموو ئەمانە نادات، یاخود خولیاو لایەنە سێكسییە، یان خۆشەویستیییە بۆ رەگەزی بەرامبەر.؟

بەدرخان مەحمود:دیارە مرۆڤ پێكهاتەیەكی فیترییە، واتە سروشتییە كە لە رۆح و جەستەوە پێكهاتووە،كاتێك ڕۆحی ئینسانەكان، لە گەڵ ئەم سروشتە تێكەڵ ئەبێت كە پێی ئەڵێن خۆشەویستی فیتری، واتە عاشق بوون بە سرۆشت ، بەدیمەن، بەجوانی بەخواو بەگەورەیی میهرەبانی خوا، ئەمە ئەتوانین ناوی بنێین خۆشەویستی عارفانە، بە بۆچوونی من هیچ جیاوازێكی نییە، لە گەڵ عاشق بوون بە رەگەزی بەرامبەر، هەمان عیشقە،

بەڵام بەدیوێكی تر،بەجۆرێكی تر،چونكە عیشق و زیكر بۆ خوا بەبێ بەرامبەرە، بۆ ڕەگەزی بەرامبەریش عیشقی راستە قینە بەهەمان شێوەیە، تۆ خۆشت ئەوی، بەبێ ئەوەی بزانی بۆچی، خۆشت ئەوێ، هیچت لێی ناوێ، تەنها خۆشت ئەوێت، مرۆڤ كە عاشق بوو، هەموو سنوورەكان ئەبەزێنێ، لە عیشقدا سنوور نییە ،

دنیا هەمووی موڵكی ئەوە شوێنێك نییە نیشتیمانی ئەو بێ، شوێنێك نییە جێگەی ئەو بێ، شوێنێك نییە ماڵی ئەو بێ ،ئینجا ئەم كەسە شێخ بێ یاخود سۆفییەكی خوای بێ، هەر كوێ بێ......عاشق بوون وەك بڵێت:" لە چوارچێوەیەك بمێنێتەوە شتی وا نییە، چەندین نموونەش لەمرووەوەمان هەیە، وەك مەلای جەزیری، حەزرەتی مەحوی، شێخی سەنعان،حەزرەتی ناڵی و وەفایی...هتد كە پڕن لە پاكی و عیشقی راستەقینە و سۆفی گەری هەم بۆ خودا و هەم بۆ خودی بەرامبەرەكەیان.

لەكۆتایییدا حەز ئەكەم ئاماژە، بە وتەیەكی" پاسكال بكەم كه ئەڵێ:" ئەوەی دڵ هەستی پێ ئەكات عەقڵ ناچێتەسەری. بێگومان ئەمە ڕاستە ئینسان كە عاشق بوو، ئەبێتە كەسێكی بێ ئیرادە، زیاتر، سۆزبریار ئەیدا نەك عەقڵ، بۆیە لێرەدا زۆر جار بووە، كەسی عاشق لە سروشتی ژیانی خۆی دەر ئەچێت و هەڵسوكەوتی زۆر مناڵانە ئەكا و هەندێ جار ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە تراژیدیای لێ ئەكەوێتەوە،بەڵام ناشكرێ هەموو پەیوەندێكی خۆشەویستی ناوی بنێین عیشق ،چونكە ئەم پرسە، پرسێكی زۆر ئاڵۆزە، لەهەمان كاتیش خوا پێدانێكی گەوەرەیە ئەگەر مرۆڤ بتوانێ لە رێگەی عیشقێكی راستەقینە و پەیوەندێكی رۆحیانە لە دەرەوەی رەچاوكردنی ماددەوە زەواج بكات،

بێگومان ئەمە ئەبێتە خۆشەویستییەكی هەمیشەیی و پڕ لە بەختەوەریی، ژیانێكی ئاسودە ، چونكە ئەم خۆشەویستییە هەموو سنورە مادییەكان تێ ئەپەرێنی.
ڕێکه‌و 2014-01-14 14:50:59
به‌شی ( وتوێژو چاوپێکەوتن )