بریندارێکی سوری لە نەخۆشخانەیەکی ئیسرائیلی : بەشار ئەسەد پێیدەگوتین زایۆنیزەکان خراپن. گەلانی سوریا چەند سەدەیەک لە ژێر کاریگەری ڕاگەیاندنی دژایەتی وچاندنی تۆوی دوژمنکارانە وڕق وکینە بەرامبەر بە گەلانی ناوچەکەو بڵاوکردنەوەی ڕق وکینەی شۆڤینیستانەی عەرەبی دژی گەلانی ناوچەکە و لەوانەش گەل و وڵاتی ئیسرائیل ، بەڵام پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریا وئاوارەبوونی سەدان هەزار هاووڵاتی سوری و بە سەدان برینداری سوری ڕویان کردە وڵاتی ئیسرائیل کە بە دوژمنی نەتەوەیی وئایینی و نیشتیمانی سوریا ناوزەنگ دەکرا، بەڵام بریندارەکان گەشتنە ڕاستیەکی تر وگەلی ئیسرائیلیش وەک هەموو میللەتانی تر خواستی ئازادی و ئاسایش وئاشتی وپێکەوە ژیانە.
بریندارە سوریەکان دەڵین دەیان ساڵە مێشکیان شۆردینەوە بە پڕوپاگەندەی دژە جوولەکە ودژە ئیسرائیل، ئیسرائیل وگەلی ئیسرائیلیان لێکردین بە خراپترین گیانەوەر لە سەر زەمین، بەڵام ئێمە لە کاتی دەستپیکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا وە بۆمان دەرکەوت ئەو گیانەوەرە خراپەیە ئەوان بۆ ئێمەیان باس دەکرد خۆیانن و ئیسرائیل مرۆڤ دۆستن وجوولەکەش گەلێکی مرۆڤدۆستن بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەی شۆڤینیستی عەرەبی وبە تایبەتیش ڕژێمی سوریا.

بۆ زانیاری زیاتر ئەم ڤیدیۆ کلیک بکە:
وێنه

ڕێکه‌و 2014-02-10 19:28:19
به‌شی ( ڤیدیۆ )