"سەركردەكانی داعش بە هەلیكۆپتەر دەسو‌وڕێنەوە" وێنه

پەرلەمانتارێكی عێراق رایدەگەیێنێ سەركردەكانی داعش بە هەلیكۆپتەر بە ئاسمانی نەینەوا دەسو‌وڕێنەوە. حەسەن ئۆزمەن بەیاتی،

پەرلەمانتاری توركمانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" دەستیان بەسەر چەند هەلیكۆپتەرێكی سەربازیدا گرتووە و ئێستا ئەو هەلیكۆپتەرانە بە ئاسمانی نەینەوا دەسو‌وڕێنەوە.

حەسەن بەیاتی

، گوتیشی "چەكداران دەستیان بەسەر بەندیخانەی بادۆشدا گرتووە و 3 هەزار و 500 زیندانییان ئازادكرد‌ووە، كە لەنێویاندا 2 هەزاریان بەكەسانی مەترسیداری رێكخستنی قاعیدە دادەنرێن".
ڕێکه‌و 2014-06-10 15:56:52
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )