دکتۆر دکتۆر دانیاڵ گۆلد داهێنەرو دروستکەری موشەکی دژە موشەك

وێنه

دکتۆر دانیاڵ گۆڵد

دکتۆر دانیاڵ گۆڵد دا‌هێنەرو دروستکەری سیستەمی موشەکی ئیرۆنە دۆمە بۆ پاراستنی ئاسمانی ئیسرائیل لە موشەک وڕۆکێتی هێزە تێرۆریستەکانی فەلەستین بووەتە مایەی خۆشەویستی خەڵکی ئیسرائیل.

لە ساڵی 2011 وە ئەو سیستەمە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی تێرۆریستانی توندڕەوەئیسلامیەکانی فەلەستین وەک حەماس وجیهاد خراوەتە خزمەت بۆ خۆپاراستن تا ئێستا زیاتر لە 1000 موشەک وڕۆکێتی تێرۆریستانی خستوەتە خوارەوە.

خەڵکی ئیسرائیل خۆشەویستیەکی تایبەتیان هەیە بۆ دکتۆر دانیاڵ گۆڵد چوونکە ئەو سیستەمە بووە هۆکاری پاراستنی هەزاران ئیسرائیلی لە هێرشەکانی حەماس وجیهاد.

دکتۆر دانیاڵ گۆڵد لە وتووێژێکی لە گەڵ گۆڤاری فۆکس ی ئەڵمانی دەڵێت من بڕوای لە سەدا سەدم هەیە بەو سیستەمەو تا ئێستا سەرکەوتوو بووە .

لە وەڵامی پرسیارێک ئایا ئەو لەو کاتەی سیستەمەکە ئیرۆنە دۆمە کە خۆی دروستی کردوە لە هیرشەکانی حەماس وجیهاد خۆی لە ژێر زەمین یان شوێنی پاراستنی تایبەت شاردوەتە؟ دەڵێئەگەر بڵێم خۆم نەچوومەتە ژێر زەمینەوە درۆ دەکەم ، چوونکە نامەوێ دڵێ حەماس وجیهاد خۆش بکەم کەسێک بریندا دەبێت بە هۆی پارچەی موشەکەکانیانەوە کە دەخرێنە خوارەوە بکەوێتە سەر ماڵەکانمان یان پارچەی پەنجەرەو پارچەی تر بە هۆکاری تەقینەوەکانەوە ، من نامەوێ حەماس وجیها دو تێرۆریستانی فەلەستین دڵخۆش بکەم کە زیانیان بە کەسێک گەیاندووە بە ڕۆکێتەکانیان.

شایانی باسە دکتۆر دانیاڵ گۆڵد سەربەرزی دەکات بە داهێنانەکەی وخەڵکی ئیسرائیلش لەم دووایانەدا خۆشەویستی تایبەتیان بۆ دکتۆر دانیاڵ گۆڵد هەیە لە بارودۆخەدا.

 

دەربەندیخان.نێت

 
ڕێکه‌و 2014-07-31 14:05:24
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )