داوا ده‌كرێت پاره‌ى حاجیان بدرێته‌ پێشمه‌رگه‌   وێنه
دەربەندیخان.نێت-هه‌ولێر(باسنیوز)هۆشمه‌ند سادق
مامۆستاێكى زانكۆ له‌ پێشنیارێكدا داوا ده‌كات پاره‌ى كاندیده‌كانى حاجیانى هه‌رێم بۆ هاوكارى كه‌سوركارى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێت.
به‌رزان جه‌وهه‌ر مامۆستاى كۆلێژى زانسته‌ سیاسیه‌كان سه‌ر به‌ زانكۆى سه‌لاحه‌ددین تایبه‌ت به‌(باسنیوز)ڕاگه‌یاند’له‌ پێشنیارێكیدا بۆ ئه‌و كاندیدانه‌ى ناوى خۆیان تۆمار كردوه‌ بۆ چوونیان بۆ وڵاتى سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى حه‌ج و تا ئێسته‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ ئاینیه‌یان به‌جێ نه‌گه‌یاندوه‌و داوایان لێده‌كات پاره‌كه‌ى بۆ هاوكارى پێشمه‌رگه‌ و كه‌س وكاره‌كه‌یان بنێرن ’
ئه‌وش ده‌خاته‌روو’له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كى ئاینى شارى هه‌ولێر باسى ئه‌و پێشنیاره‌ى كردوه‌و پشتگیرى پێشنیاره‌كه‌ى كردوه‌ له‌گه‌ڵ شه‌رعى ئیسلام كێشه‌ى نابێت.
ئه‌مساڵ زیاتر له‌ 2500كه‌س ده‌چنه‌ سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج كه‌ تێچوونه‌كه‌یان زیاتر له‌ 1ملیۆن دۆلاره‌.
ڕێکه‌و 2014-08-03 15:16:17
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )