وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێزى چه‌كدار له‌ رۆژئاواوه‌ نه‌هاتوون  

وێنه

به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندن و رۆشنبیرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌نێت شه‌رله‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارنى داعش له‌ناوچه‌ى زومار و شه‌نگال به‌رده‌وامه‌.
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندن و رۆشنبیرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ (باسنیوز)ڕاگه‌یاند’ شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانى داعش به‌رده‌وامى هه‌یه‌و به‌هۆى ئه‌وه‌ى شه‌ره‌كه‌ به‌رده‌وامه‌ ناتوانین هیچ هه‌واڵێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ رابگه‌ینێن به‌ڵام له‌هه‌ندێك ناوچه‌ هیزى پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رگرى كردندان و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ش له‌ هێرش كردن به‌رده‌وامن .
له‌باره‌ى هاتنى چه‌ك له‌ رێگاى فركه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ گوتى ئێمه‌ هیچ ئاگاداریه‌كمان نیه‌و ناتوانیین ئه‌و هه‌واڵه‌ پشت راست بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ چه‌كى قورس هه‌یه‌ .
گوتیشى’ داوامان له‌هیچ هێزێكى تر نه‌كردوه‌ كه‌ هاریكارمانبێت و ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ته‌نها یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ڵ، هه‌ڵویستى سیاسیى خۆیان راگه‌یاندوه‌ بۆ هاوكارى كردنى پێشمه‌رگه‌ و پاراستنى خاكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كوو ئیستا نه‌هاتوون و ئه‌و هه‌واڵانه‌ باس له‌ هاتنیان ده‌كات دووره‌ له‌ راستی .
ڕێکه‌و 2014-08-03 17:10:21
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )