داعش ژنانی ئێزدی و مه‌سیحی ده‌فرۆشێ وێنه

چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ناسراو به‌ داعش، ژنانی ئێزدی و مه‌سیحی بۆ شوێنی نادیار ده‌گوازنه‌وه‌ و وه‌كوو كه‌نیز ده‌یانفرۆشن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌ دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون، زۆر ناله‌باره‌.
ئه‌نجوومه‌نی مانگی سووری عێراقیش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد داعش پاش رفاندنی ژنان و كچانی ئێزدی و مه‌سیحی بۆ شوێنێكی نادیاریان ده‌گوازێته‌وه‌ و دواتر وه‌ك كه‌نیز ده‌یانفرۆشێت.
محه‌مه‌د خه‌زاعی یاریده‌ده‌ری گشتی مانگی سوری عێراقیش رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش زیاتر له‌ 100ماڵباتیان له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر رفاندووه‌ و سه‌رجه‌م پیاوانی ئه‌و ماڵباتانه‌یان كوشتووه‌.
گوتیشی له‌ ئێسته‌دا ئه‌و ماڵباتانه‌ له‌ دۆخێكی نه‌شیاودا ده‌ژین.
ئه‌مریكاش دۆخی هاووڵاتیانی سنجار و ته‌له‌عفه‌ر به‌ ناله‌بار وه‌سف كرد.
ڕێکه‌و 2014-08-04 15:39:59
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )