بارهەڵگرێکی ئێرانی لە شاری( ئێسن) ی ئەڵمانیا نە 330 کیلۆگرام مادەی بێهۆشکەری هێرۆینەوە گیرا صورة

ئەڵمانیا/ ئێسن: لە شاری( ئێسن)ی ئەڵمانیا پۆلیسی ناوەندی دەستی گرت بە سەر بارهەڵگرێکی ئێرانیدا کە خەیارو سیری ناو شوشەی دەگواستەوە کە 330 کیلۆگرام مادەی بێهۆشکەری جۆری هیرینی تێدابوو، شایانی باسە ئەمە یەکەم جارە لە ئەڵمانیا دەست بگیرێ بە سەر مادەی بێهۆشکەری لەو جۆرەو بە و زۆریە، ئەمە بە گەورەترین سەرکەوتن بۆ هێزەکانی نەهێشتنی مادەی بێهۆشکەری ئەڵمانی هەژمار دەکرێت، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوەندی دژە تاوان ێۆرگ تسیرکە ئەمەی بە سەرکەوتنێکی گەورەی هێزەکانی دژە تاوان ناوهێنا.شایانی باسە ئەو بارهەڵگرە لە 22 سبتەمبەر 2014 دەستی بە سەردا گیراوە کە ئەو مادە بێهۆشکەرە لە ناو 23 تەن خەیار وسیردا شاردرابوەوە، دووبرای سوری وعێراقیەک کە خاوەنی چەند دوکانیكی سەوزەومیوەفرۆشن تۆمەتبار کراون کە چەندەها ساڵە لە ژێر پەردەی دوکانداری بە شیوەیەکی بەرفراون هێرۆینیان هێناوەتە ئەوروپاو فرۆشتوویانە. ئێستا دوو کەسی سوری کە هەردووکیان بران وعێراقیەک دەستبەسەرن ولە ژیر لێکۆڵینەوەدان، کە ماوەیەکی زۆر لە ژیر چاودێریدان وە هەروەها کەسێکی ناسنامەی هۆڵەندیش لە بەلجیکا دەستگیر کراوەو ڕادەستی ئەڵمانیا کراوە کە پەیوەندی بە ئەو تاوانەوە هەیە ئەویش بە ڕەگەز عێراقیە،

صورة

شایانی باسە بە پێی زانیاریەکان لە ئێرانەوە بە شیوەیەکی بەرفراون ولە ڕیگەی قاچاخەوە مادە بێهۆشکەرەکان دەهێنرێنە ئەوروپاوە.


بۆ زانیاری زیاتر ماڵپەڕی پۆلیسی ناوەندی ئەڵمانی دژە تاوان:

http://www.bka.de/DE/Presse/Pressemitteilungen/Presse2014/141009__330KgHeroin.html?__nnn=true

 
ڕێکه‌و 2014-10-09 18:49:25
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )