کێشەکانى بێ پلانى لە دەربەندیخان…

بێگومان شارۆچکەى دەربەندیخان خاوەن ژینگەیەکى سروشتى Natural Environment جوان و دڵرفێنە دەورەدانى بە شاخ و ڕووبار ئەوەندەى تر دیمەنەکەى جوان کردووە وە کەشێکى لەبارى هەیە بۆ ئەوەى بکریتە ناوچەیەکى گەشت و گوزارى بەڵام لە هەمانکاتدا وە بەداخێکى زۆرەوە ژینگەى بنیاتنراوىBuilt Environment ئەم شارۆچکەیە ناتەندروستە هەر لە شارکشانەەوە بیگرین تا دەگاتە ئەو ژمارە زۆرەى ئۆتۆمبیل و داپۆشرانى بە یەک پارچە کۆنکریت و قیر و نەبوونى دار و درەخت بە پێى پێویست و دروستکردنى خانوو و بەرە بە شێوەیەکى نازانستى و نازیندوویەتى سەنتەرەکەى وە ئەمەش سەرئەنجام شارێکى مردوومان بۆ دروستدەکات .هۆکارى سەرەکى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونى پلانێکى زانستى تۆکمە کە هەر سێ پێکهاتەى گەشەسەندنى بەردەوامSustainable Development لە خۆ بگرێت کە بریتین لە گەشەسەندنى ئابورى و ژینگەی تەندروست و دادى کۆمەلایەتى.
ئێمە ئەزانیین ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ژمارەى دانیشتوانى جیهان زیاددەکات وە هەموو تاکە کەسێک پێویستى بە پێداویستیە بنەڕەتییەکان هەیە وەک خۆراک و شوێنى حەوانەوە و تەندروستى باش و ڕێزلێگرتن وە ئاشکراشە کە قەبارەى گۆى زەوى جیگیرەوە بۆ یەکەم جاریشە لە مێژووى مرۆڤایەتیدا زیاد لە نیوەى جیهان لە شاردا دەژین. لە سەردەمى حەزرەتى مسیح ژمارەى دانیشتوانى جیهان بە 200 ملێۆن کەس مەزەندەدەکرێت بە ماوەى 1800 ساڵ ئەم ژمارەیە گەشتە یەک ملیار و لە ساڵى 1900 بوو بە یەک ملیار ونیو وەلە ساڵى 1950 بوو بە دوو ملیار و نیو و ساڵى 1999 بوو بە شەش ملیار وە لە ماوەى دوازدە ساڵدا واتە لە 2011 یەک ملیارى دى زیادى کرد وە پێشبینى ئەکرێت ئەم ژمارەیە بگاتە نۆ ملیار لە ساڵى 2050. ئەمە زەنگێکى مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشى جیهانی بۆیە بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا واتە لە ساڵى 1987 نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکى تایبەتدا هەستا بە بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێک کە بە ڕاپۆرتى بڕوندتلاند ڕیپۆرت (Brundtland Report) بەناوبانگە کە باس لە چەمکى گەشەسەندنى بەردەوام Sustainable development دەکات.
ڕاپۆرتى ناوبراو پێناسەى گەشەسەندنى بەردەوام دەکات بەوەى کە پێداویستیەکانى ئەمڕۆمان دەستبکەوێت بە بێ ئەوەى کاریگەرى هەبێت بۆ سەر وەچەى داهاتوو لەمەڕ بەدەستهێنانى پێداویستییەکانیان. “Sustainable development is development that meets the needs of the present without compromising the ability of future generations to meet their own needs.”
وەک لە سەرەوە باسکرا ئەمەش سێ پێکهاتەى هەیە ئابورى و کۆمەڵگا و ژینگە. بۆ ئەوەى کۆمەڵگایەکى گەشەسەندووى بەردەواممان هەبێت پێویستە هەر سێ پێکهاتەکە ڕەچاوبکرێت لە کاتى پلانداناندا واتە پێویستمان بە گەشەسەندنى ئابورى و ژینگەیەکى تەندروست و دادى کۆمەڵایەتى هەیە. ئەمە بنەماى پلاندانانە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان بۆ هەموو کارێک.
سەرەتا پێش ئەوەى بچینە سەر ئەو کەم و کوڕییانەى کە لە شارۆچکەى دەربەندیخاندا هەیە و ئەمانەوێت ئاماژە بە چەند کارێک بکەم کە حکومەتى کوردستان تا ئێستا چاکسازى تێدانەکردووە کە لەم خاڵانەى خوارەوە کورتکراوەتەوە:-
1- سیستەمەى دابەشکردنى زەوی
بێگومان سیستەمى دابەشکردنى زەوى یەکێکە لە هەرە سیستەمە زیانبەخشەکان بە هەر سێ پێکهاتەکەى گەشەسەندنى بەردەوام کە زیانى بۆ نەوەى ئەمرۆ و داهاتومان هەیە . بەکارهێنانى زەوى زۆر بێ بایەخ تەماشاى کراوە لە ڕابردوود وئێستادا کە سامانێکى سروشتى زۆر بە نرخە وەک هەموو سامانە سروشتییەکانى دى وەک چۆن گرنگە ئەو نەوت و گازەى کە لە ژێرزەویدایە بە ووریایەوە بەکارى بهێنین و پرۆژەى بەرهەمهێنى لێدروستبکەین بۆ ئەوەى خۆشگوزەرانى بۆ خۆمان و مندالانى داهاتوومان دابین بکەین ئەبێت ئاواش تەماشاى بەکارهێنانى زەوى بکەین .بۆیە پێویستە هەر لە ئێستاوە ئەم سیستەمە لە کار بخرێت و حکومەتى کوردستان کار لە سەر چەمکى دابینکردنى”پێداویستییە بنەڕەتییەکان” Basic Needs بکات بۆ هە

ڕێکه‌و 2012-12-14 07:41:30
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی‌ )