كێ زانیاری لایه‌؟

پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی جه‌ژنی قوربان خێزانێكی شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌كاتی هاتنه‌وه‌یان له‌هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شاری ده‌ربه‌ندیخان له‌نزیك گوندی چناره‌ توشی رووداوی هاتوچۆ بون و دوو مناڵیان گیانیان له‌ده‌ستداو ٤ كه‌سی دیكه‌یان برینداربون، ئێستا ئه‌و خێزانه‌ له‌ناو ئۆتۆمبیلبه‌كه‌یاندا هه‌ندێك شت نه‌ماوه‌وئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه‌ گرنگه‌ لاپتۆپێك و هاردێكی خاریجیه‌ كه‌چه‌ندین وێنه‌ی خێزانی و ئه‌وو دوو مناڵه‌ كۆچكردوه‌ی تیادایه‌و بیره‌وه‌ری ئه‌و خێزانه‌و زانیاری و كاروباری خوێندنی خوێندكارانی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دینی تیادایه‌ چونكه‌ دایكی ئه‌و مناڵانه‌ مامۆستای زانكۆی ناوبراوه‌.

وه‌ك سایتی derbendixan.net و خێزانی ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ داواكارین له‌هه‌ركه‌سێك زانیاری لایه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌و ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌ ووه‌ك كارێكی مرۆڤانه‌ داواده‌كه‌ین له‌و به‌ڕێزه‌ی ئه‌و شتانه‌ی لایه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ چونكه‌ئه‌و خێزانه‌ ئێستا سه‌ره‌رای له‌ده‌ستدانی دوو كۆرپه‌كه‌یان بیره‌وه‌ری وژیانی ئه‌و دوومناڵه‌ له‌و كۆمپیوته‌ره‌و هارده‌ خارجیه‌دایه‌.

بۆ په‌یوه‌ندیكردن:

07701587232

hem‌[email protected]

ڕێکه‌و
به‌شی ( کۆمه‌ڵایه‌تی‌ )