مژدە مژدە مژدە، ماڵپه‌ڕی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستی به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ کرد.

خەڵکی بە شەرەفی کوردستانی داگیرکراو 

خەڵکی دەربەندیخانی ئازیز

ماڵپەڕی دەربەندیخان لە ڕۆژی  یەکی نەورۆزی 2713 دەستبەکار دەبێت لە ڕیزی ڕاگەیاندنی کوردیدا. ماڵپەڕی دەربەندیخان ماڵپەڕێکی ئازادو سەربەخۆو بێلایەنە، ڕاستیەکان دەگەیەنێتە خوێنەرانی، لە خزمەتی خەلکی کوردستاندا دەبێت، لایەنگرو هەڵگری ئاڵای هیچ پارت ولایەن ودەزگاو دەسەڵات وئۆپۆزیسیۆنێک نیە. دەربەندیخان نێت سانسۆر ناخاتە هیچ بابەتێک کە دوور بێت لە جنێودان وشکاندنی کەسایەتیەکان، ماڵپەڕی دەربەندیخان کەسانی ئازادیخاوز کاری تێدا دەکەن وە ئازادن لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان. ماڵپەڕی دەربەندیخان بەرپرسیاریتی ناوەڕۆکی  بابەتەکان ناگرێتە ئەستۆی.

دەربەندیخان بەرپرسیارە لە پاراستنی سەرچاوەی خاوەنی زانیاریەکانی.

دەربەندیخان دژی گەندەڵی ودەسەڵاتی حیزب وتاکەس ودزو خۆفرۆشان دەبێت وهەموو زانیاریەکی دروست دەربارەیان بڵاودەکاتەوەو ڕیسوایان دەکات و وە هاوکارو پشتگیرانیشیان ڕیسوا دەکات.

ماڵپەڕی دەربەندیخان چاونەترسانە هەموو بابەتەکا بڵاو دەکاتەوە کە دوورن لە شکاندنی کەسایەتییەکان بە ئەنقەست.

ماڵپەڕی دەربەندیخان نێت لە چوارچێوەی یاسای بڵاوکراوەکانی ئەوروپا وئەڵمانیا کاردەکات.

دامان لە هەموو نوسەرو ڕۆژنامەوان دەکەین بابەتمان بۆ بنێرن، ئەگەر وێنەو ڤیدیۆی گەندەڵ ودزو هەلخوازان هەبێت وە ئەگەر بە کامیرای نهێنی یان شارەوە گیرابن لە دام ودەزگاو بارەگاکان بۆمانی بنێرن بوێرانە بڵاوی دەکەینەوە، ئەو بابەتانەی کە لە کوردستان ودەرەوەی کوردستان ناتوانن بە هۆی سانسۆرەوە  بڵاوی بکەنەوە بینێرن بۆ دەربەندیخان نێت  بۆتانی بڵاودەکاتەوە، کە دەبێت مەرجی داب ونەریت ڕۆژنامەوانی تێداپارێزراو بێت. 

ڕێکه‌و
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )