بە پەلە بە پەلەسەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگاکانی ئاسایشی عێراق  
وێنهسەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگاکانی ئاسایشی عێراق کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ڕایگەیان کە بەم نزیکانە گورزێکی قورس لە خۆپیشاندانی ناوچە سونیەکان لە لایەن نوری ئەلمالیکی ولایەنگرانی بە هاوکاری ئێران وحیزبوڵڵای لوبنانی کە ناسراون بە بازنەی تەسکی هیلالی شیعی دەوەشێنرێت، بە پێی ئەو پلانەی کە بۆ لیدانی سونەکان وپاشان بە هەمان شیوە لیدانی دەسەڵاتی کوردی لە هەرێمی کوردستان، دەیانەوێت دەسەڵاتی شیعە بچەسپێنن. ئەو سەرچاوە کە خۆی نزیکە لە بازنەی تەسکی دەسەڵاتی نوری ئەلمالیکی ئاماهەی کرد کە ئەو پلانە خۆی لە بڕیارەکەی عەلی خامنەیی ڕابەری ئێران دەبینێتەوە کە چەند مانگێکە لە ڕاگەیاندنەکاندا بە ناوی پلانی شەڕی تایفەیی عەلی خامنەیی بڵاوبووەوە، لە ڕاستیدا ئەو شەڕە ناوی شەڕێ ڕزگاری ئەهلی بەیت لە کۆسپەکانی بەر دەسەڵاتی شیعەکان ناوزەنگ دەکرێت. بە پێی ئەو پلانە لە ماوەی سڵێکدا چەندەها تەقینەوە لە ناوچە جێناکۆکەکان ڕوویان داوە کە لە پشتی ئەو تەقینەوانەدا چەند توندڕەوێکی شیعەگەری نزیک بە ئێران ونوری ئەلمالیکی کردوویانە بۆ وروژاندنی هەستی تایفەی شیعەو ئامادەباشی هەستی تایفەگەری بۆ شەڕی تایفەیی کە ئێران ڕابەری دەکات و نوری ئەلمالیکی وحەسەن نەسروڵڵاو بە شیوازی جیاواز جێبەجێی دەکەن، موقتەدا سەدریش یەکێکە لە یاریچیەکان، وە بۆ چەواشەکاری سونەو کورد ڕۆڵی بەرهەڵستکاری نوری ئەلمالیکی دەبینێت، موقتەدا سەدر ڕۆڵێکی تایبەتی هەیە لەو شەڕەدا لە پشتی پەردەوە بەشدارە لەو شەڕەدا، وە نوری ئەلمالیکی توانیویەتی چەند هێزێکی سونە بهێنێتە پاڵی خۆی بە تایبەتی هێزە سونە شۆڤینیستەکان لە ژێر ناوی مەترسی پارچەکردنی عێراق لە لایەن کوردەوە، ، یەکێک لە سونە ناسراوانە سالح موتلەگە کە دوژمنایەتیەکی سەرسختی کوردەو نوری ئەلمالیکیش ئەوی لە خۆی نزیک کردوەتەوە بە ناوی دژایەتی کردنی کوردو مەتسی پارچە پارچەبوونی عێراق. ئێران وئەلمالیکی سالح موتڵەگ و سەرکردە سونەکانی تریش کە ئێستا لێیاانەوە نزیکن ،پاش سەرکەوتنیان بە سەر سونەو کوردا، ئەو سونەو کوردانەش دەبنە ئامانج کە ئێستا پشتگیری لە نوری ئەلمالیکی دەکەن. شایانی باسە سەرچاوەکە ئاماژەیشی بەوە کرد، کە ئەو گورزە کوشندەی کە لە سونە وپاشان لە کوردیش دەدرێت، بریتیە لە ڕفاندن و کوشتنی کەسایەتیەکان لەلایەن چەند کەسێکی کە ڕاهێنانی تایبەتیان لە ئێران وبازگەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی پێکراوە، ئەو کەسانە بریتین لە عەربی شیعەو عەلەییەکانی عێراق ولوبنان وسوریاو بەحرەین ویەمەن وە هەروەها کەسانێکی بە تایبەتی ڕاهێنراون بۆ کاری تەقینەوەو ئاژاوەچێتی. ئاماژەشی بەوە کرد کە لە هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک سیخوڕی ئێران کە خۆیان بە ڕەسەن کوردن کاری ڕاگەیاندن وڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن دەبینن و وەک شانەی خەوتوو بۆ کاتی دیاریکراو دەخرینە کار. دەربەندیخان.نێت بەغداد 26 مارس 2013
ڕێکه‌و 2013-03-29 08:45:10
به‌شی ( هه‌واڵه‌کان )